په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٣\٢٠٢٤

    بۆ هەشتی ئادار .

سوه‌یلا مەیهەمی

دوێنێ:
کە رووخان لە مندا رەواتە
یا خنکان دەخزێنیتە ئەندێشەمەوە
بە سووتانی خەونەکانم
تیشک بەردەدەیتە شەوگارت
کراسێکیی سپیی و
بە باڵای ئارەزوومدا شۆڕ
تۆ پیاوی تەنیاییەکانم نەبووی
پێدەکەنیت و پەتی هیواکانمت هەڵدەخست!
باڵندە نەبووم
گەرمیانێک نەعرەتەی ئاسمان بم
لە قووڵایی ئایەتەکانی ئازاردا
چەماومە چۆڵاییەکانت.

ئەمڕۆ:
لە بۆشیی دوێنێ
نەوەستاوە من
درەختم، چاوت لە لقەکانمە؟
ئاسمانێک شین ئەدوێ
روانینێک کۆک کە بە چاوتە
کەروێشکەی هەنگاوم بە زەویندا
لە هەر کەلێنی برینێکمەوە
چڵ دەدا، ئاور...


سنە

ماڵپه‌ڕی سوەیلا مەیهەمی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک