٢٠\١١\٢٠١٢
بۆ
ھەواداران و موریدانی شێخ رەزای تاڵەبانی.
شێخ
ڕەزای تاڵەبانی ، کەڵە شاعیری گەورەی کورد، ناسراو لەسەر ئاستی
ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ھەموو شاعیرانی سەردەمی خۆی پتر بێ ناز و کەمتر
ئاوڕی لێدراوەتەوە، لەم ڕوانگەیەوە ئەکادیمیای کوردی لە کۆبوونەوەی
دەستەی سەرۆکایەتی ژمارە "٣٨" لە ڕێکەوتی ١٦\١١\٢٠١٢
بڕیاری بە چاپدانەوەی تەواوی شیعرەکانی شێخ ڕەزای دا، بە بۆنە و
مناسەبەتەکانییەوە،بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەیەک لە پسپۆڕ و شارەزایانی ئەم
بوارە پێکبێت، بۆ ئەوەی ئەم کارە بە تەواویی و بێ کەم و کورتی ئامادە
بکرێت، وەک چرایەک ئاڵۆزیی و تاریکی ئەمڕۆی شاری کەرکووک بۆ کورد و
تورکمان و عەرەب.... دابگیرسێت. ئەکادیمیای کوردی، داوا لە ھەموو
توێژەران و نووسەران و ھەواداران و موریدانی شێخ ڕەزا دەکات بەشداری و
ھاوکاری لەم پڕۆژەیەدا بکەن، ھەر پارچە شیعرێک، دەستنووسێک، زانیارییەک
لەسەر شیعر و بۆنەکان و کەسایەتیی شێخ ڕەزایان لایە، یان زانیاریان
ھەیە، تکایە لە ڕێگای ئەم ئیمایلانەوە پێوەندی بکات، مافی ئەو کەسەش
پارێزراوە. تکایە پەلە لە ھاوکاریتان بکەن.
لەگەڵ ڕێز و سوپاسمان
info@kurdish-academy.com
zyadnadr@yahoo.com
دەستەی سەرۆکایەتی ئەکادیمیای کوردی
٢٠\١١\٢٠١٢
|