په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١\٢٠١٦

بۆ ئیسلام فاشیی بێ؟!

جەمال عەزیز     

پێناسەیەکی کورت بۆ فاشییەت، هەرکەسێک یان هەر نەتەوەیەک یان هەر دینێک، خۆی لەخەڵکانی دی پێباشتر بێت فاشییزمە!


فاشییەت وەک بیروباوەڕێکی ڕەگەز پەرستی وخۆ بەباشتر زان مێژوویەکی کۆنی هەیە، ئەشێ لەهەر کات ولەهەر سەردەردەمێکدا ناوێکی جیاوازی هەبووبێ بۆ ناسینەوە ، بەڵام لەبنەچەیدا هەمان بیروبۆچوونی عوسمانیەکانی تورکیا و هێتلەر ومۆسۆلۆنی و ستالین وحەسەن بەنای دامەزرێنەری ئیخوان مسلمین ی میسری هەیە؟! فاشییەت لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم بەرگی نوێی کرد بەبەرخۆیدا بۆ جوانکردن وخۆشەویستکردنی خۆی لەلای گەلانی ئەو ناوچانەی کە بوو بە بنکەی بوژانەوەی فکری فاشییزمی، لەجەنگی جیهانی یەکەم عوسمانیەکان کەلەبەرەی سوێندخۆرەکان بوون دۆڕا کەمالیەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست وکۆتاییان بە دەسەڵاتی عوسمانیەکان هێنا ، بەڵام شکستی جەنگیان زۆر بەلاوە قورس بوو، هەروەها ڕوسیای قیسەر دۆڕا شیوعیەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست هەروەها ئەو شکستەیان بەلاوە قورس بوو، ئەڵمانیەکان بەهەمان شێوەی ڕوس و عوسمانیەکان دۆڕا، ئیتالیا بەهەمان شێوەی ئەو وڵاتانەی پێشتر دۆڕا، هەروەها ئەو بڕیارانەی کە وڵاتانی هاوپەیمان سەپاندبوویان بەسەریاندا جێگەی قبووڵ نەبوو، هەربۆیە بیری تۆڵەسەندنەوە لەلای هەریەک لەو وڵاتە دۆڕاوانە دروست بوو، بیریشیان لە تۆڵەی قورس دەکردەوە.


بەهۆی بیری تۆڵەسەندنەوە جەنگی جیهانی دووهەم بەرپابوو، زیاتر لە ٢٠ ملوێن مرۆڤ بوون بەقوربانی، بەهۆی شەڕو کاری تیرۆرستی ئیسلامی تووندڕەوو بە هەزاران خەڵکی سڤیل بوون بەقوربانی، خواستی خۆ بەزل زانیین و باشترین نەتەوەی دروستکراوی خودا ( انتم خیرة امة خرجت للناس) یان انتم احسن امة خرجت للناس ، کێشەی ئیسلامی سیاسی زیاتر فراوان کرد لەگەڵ دنیای دەرەوە، ئەگەر بە هەرئیسلامێکی سیاسی بڵێین تۆ باشترین ئۆمەت نیت کەهاتبێتی بۆ پێشڕەوی کردنی مرۆڤایەتی ئەم قسەیە هیچ پەیوەندیەکی بەخوداوە نیە ، ئەو شێتگیر دەبێ دەڵێ نابێ وکەس توانای نیە تەنها وشەیەک وەک قسەکانی خودا بنووسێ ، ئەگەر دەڵێین قورئان بەچەندین شێوەو چەندین جار نووسراوەتە گۆڕانکاری تێدا کراوە ، ئەوان پێمان دەڵێن شتی وا نابێ ئەوەتا خودا خۆی دەفەرمووێ (نحن نزلنا ذکر ونحن لە حافظون).


بیری فاشیزمی هەوڵی فراوان بوونی دەسەڵات ئەدات لەڕووی سەربازی ، سیاسی ، ئابوری و جوگرافی و کار لەسەر سڕینەوەی کلتور دەکات ، ئیسلامیش وەک ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی لەبەرگی ئایندا هەمان مەبەستی هەیە ، ئەمڕۆش هەمان سیاسەتی ١٤٠٠ ساڵ بەر لەئێستا پەیڕەو دەکات).


لەهەر جەنگێک لەجەنگەکانی مسوڵمانان دژ بە ئاین ونەتەوەی جیاواز ئاوەدانی بەدی ناکرێ ، بەڵکو کوشتن، کاولکاری، دەستکەوت، فراوانبوونی دەسەڵات، دابەشکردنی کۆیلە وکەنیزەک ئامانجی شەڕبووە، بۆ ڕەوایی دان بەو جەنگانەی کۆن ونوێ حەڵاڵ وفەرمانی خودا دێتە ئاراوە تاکو هیچ بەربەستێک نەمێنێ بۆ ڕاوەستانی شەڕ، ئامانجی شەڕ دەخرێتە خواستی خوداوە بازرگانی بە مرۆڤەکان وەک بازرگانی بەئاژەڵەوە ڕەوایی پێدەدرێ(کافر کالانعام بیعها او ازبحها) کێشەی مرۆڤێکی مسوڵمان لەگەڵ مرۆڤێکی نامسوڵمان لەخاڵێکدا زۆر قوڵ دەبێتەوە ئەویش (کوشتن) ئەگەر بەمرۆڤێکی سادەی ئەوروپی بڵێین ئیسلام تۆ بەکافر دەزانێ دەڵێت ئازادە ،ڕاست دەکات من کافرم بەدینی ئەو لەبەر ئەوەی ئەو باوەڕی بەشتگەلێکە کەمن باوەڕم پیی نیە، هەروەها پێچەوانەکەشی ڕاستە ،ئەم وەڵامە کۆتایی نیە مانایی تەواو ناگەیەنێ ، لەبەر ئەوەی لای مسوڵمان هەموو کافرێک پیسە و کوشتنی حەڵاڵە ، ماڵو سەروەتی، شەرەفی ، زەوی باخ هەرچی هەیە موڵکی مسوڵمانە، سەربڕینی وەک ئاژەڵ ڕێگە پێدراوە ، هەر بۆیە دەبینین مسوڵمانان لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ ناوی خودا دەهێنن(اللە اکبر) هەروەها لەکاتی سەربڕینی مرۆڤێکیش بەهامان شێوە بەدەنگی بەرز دەڵێن (اللە اکبر).


ئیسلامی سیاسی یان ئیسلامی ئسوڵی زۆر باوەریان بە فاشییەت هەیە، سەرچاوەکەی قورئان وحەدیسەکانە ، هەموو مسوڵمانێک خۆی بەنەوەی( محمد مصطفی) دەزانێ کەمەبەستیان بەرزەجێگەی مسوڵمانانە لەسەرو هەموو بێ باوەڕانەوە، گوایە خودا ئەوجێگەی پێداون، هەمان وتەی هێتلەر دەیووت گەلی ئەڵمانی باشترین گەلی سەر ڕووی زەوین ، هێتلەر دەیووت مرۆڤێکی ئەلمانی بەرامبەر بە ٧ مرۆڤن لەنەتەوەکانی دی، هێتلەر جوولەکەی بە پیس دەبینی ئیسلامیش بەهەمان شێوە، هێتلەر لەهەوڵی سووتاندنی هەموو جولەکەکان بوو، ئیسلامیش دەڵێ (من هوکافر هو کلب النار)ئەم حەدیسە امام علی زۆر بەکاری دەهێنا، فاشیەکان دەیانەوێ جیهان بکەن بەسەربازگەیەک بۆ بەدیهاتنی هەموو خەونەکانیان، هەرلەمنداڵی ٧ ساڵان تاکو پیرە مرۆڤێکی ٦٠ ساڵی دەبێ لەخزمەتی جەنگدا بێت، ئیسلامیش هەموو مرۆڤێک بتوانێ دەستی داربگرێ جیهادی لەسەر فەرزە، نێری مسوڵمان بۆ شەڕو کوشتن ، مێی مسوڵمان بۆ خزمەت و جیهادی نیکاح، لای مسوڵمانان وشەی (یقین) دڵنیابوون یان بێشک زۆر بەکار ئەهێنرێت کەزۆر جێگەی تێڕامانە، لەدنیای پێشکەوتوو هیچ شتێک دڵنیابوونی تەواوی نیە ١+١ ئەکاتە ٢ بەڵام ئەشێ ڕۆژێک زانست ئەم بیردۆزە بەدرۆ بخاتەوە، مانای یەقین جێگەی نابێتەوە، بەڵام لای مسوڵمانان هیچ لێکدانەوەیەک هەڵناگرێ ئەوەی خودا فەرزی کردوە بەسەر مرۆڤەکاندا دەبێ وەک خۆی جێبەجێی بکرێ، هەرلەویستی سەربڕینی ئیسماعیل لەلایەن ابراهیمی باوکی، تادەگاتە کڕینی هەموو مرۆڤەکان وهەرچی سەروەت وسامانیان هەیە لەلایەن خوداوە(ان اللە اشتری من المٶمنین انفسهم واموالهم) کەواتە هەرمسوڵمانێک هێندەی مسقاڵە زەڕەیەک شک هەبێ لەدەروونیدا کەواتە مسوڵمانێکی لاوەزە، زانست سەلماندی هیچ شتێک لەدنیادا رەها(مطلق) نیە کەواتە دەتوانین بڵێین هەرکەسێک هێندە بێ شک بێ ، هێندە یەقینی تەواوی هەبێ ئەتوانین وەک دڵنیابوویەکی گەمژە لێیبڕوانین!


لەناو ئیسلام بەگشتی وئیسلامی سیاسی بەتایبەتی ئیسلامی میانڕەو بوونی نیە، ئەوەی ئیسلامی میانڕەوە درۆزنە، یان ترسنۆکن، ئەمانە چاوەڕوانی کاتی بەهێز بوون دەکەن، هەروەک سەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلام لە جزیرەی عەرەبی (لکم دینکم ولی دین) ئەوکات زۆر میانڕەو بوون ، بەڵام لەدوای گەڕانەی ئیسلام بە سوپایەکی بەهێز هەمان هەڵوێستیان هەبوو بەرامبەر بەهەمان خەڵک بێگوومان نەخێر، لەڕاستیدا ئیسلامی سیاسی تووندڕەو ڕاستگۆترن لەبەر ئەوەی بەئاشکرا دژایەتی خۆیان بۆ هەموو کەسیک بۆ هەموو شتێک دەردەبڕن، هەرگیز باوەڕیان بە دیموکراتی وپێکەوە ژیانی ئاینەکان نیە! لەهەوڵی باڵادەستی تەواودان بەسەر تەواوی زەویدا ، هەڵبژاردن لای ئەوان کفرە ، بۆچوونی جیاواز هەرگیز جێگەی نابێتەوە ، بەڵام ئەوکاتی دەسەڵاتیان نەبوو بێدەنگن لەبەر ئەوەی ترسنۆکن ، نەک میانڕو، زۆرن مسوڵمانانی سیاسی بەداعش دەڵێن نامسوڵمان، خۆی بەمسوڵمانی عەیارە ٢٤ دەزانێ ، بەڵام لەبنەڕەتدا ئەویش هەوڵی خۆی ئەدات بۆ گەیشتن بەدەسەڵات و دامەزراندنی خەلافەتی ئیسلامی ، ئیسلامی سیاسی حەدیسێکی پەیامبەر بەنموونە دەهێنەوە کەگوایە پەیامبەری ئیسلام وتوویەتی ڕۆژێک دێت ئۆمەتی من دەبن بە ٧٢ بەشەوە تەنها یەک بەشیان باشە ولەسەر ڕێبازی من دەڕوات ، ئەمڕۆ هەموو ئەو باڵ وبەشانەی کە لەئیسلامدا هەن هەریەکێکیان خۆی بەو تەنها باشە دەزانێ کە محمد کاتی خۆی ناوی هێناوە ، ئەویش پەیڕەوکردنی هەموو بەرنامەکانی کاتی محمدە لە فەتح و داگیرکاری وکەنیزەک کۆیلەکردنی مرۆڤەکان ، ناتوانین ئەو ڕاستیە بشارینەوە کە ئاین سەرچاوەی هەموو کێشەکانە لەگەڵ ئاشتی وئارامیدا هەڵناکات، هەموو ئاینەکان دیموکراتیزە بوونی وڵات ، جیاکردنەوەی ئاین لە دەسەڵات ، بەدامەزراوەبوونی وڵات بەگۆڕێک بۆ خۆیان دەزانن.


هەندێک لە کاری فاشییانەی ئایدۆلۆژیای فاشستی لەو وڵاتانەی ناویان هێنراوە:


١- کوشتنی هەموو پیاوانی خێڵی بەنی قریضة لەناو شاری مەکە کەژمارەیان زیاتر لە ٧٠٠ پیاو بوو بەبیانووی گاوربوونیان ، بردنی هەموو سەروەت وسامانیان لەلایەن مسوڵمانانەوە، بەکەنیزەک کردنی هەموو ئافرەتەکانیان ، یەکێک لەوانە صفیحة بوو کە ئەوڕۆژە هەریەک لەباوک وبراو هاوسەرەکەی سەربڕابوو ، هەمان شەو پەیامبەری ئیسلام کردی بەژنی خۆی ولەگەڵیدا نووست.


٢- لەکاتی دەسەڵاتی شیوعیەکان لەڕوسیا دەستیان کرد بەڕاگواستنی هەموو نەیارانیان بۆ ناوچە زۆر ساردەکانی سیبریاو کوشتنی هەموو ئەو کەسانەی ئەگەر بە وشەیەکیش دژایەتی شوعیەتیان کردبێ، هەروەها فراوانکردنی دەسەڵاتیان بەناوی هاوکاری گەلانی ژێردەستە.


٣- کەمالیە فاشستەکانی تورکیا هەمان سیاسەتی کوشتنی عوسمانیەکانیان دووبارە کردەوە بەرامبەر بەگەلی کورد، زمانی کوردیان یاساخ کرد ، ناوی گوند وباژێڕ و شەقامەکانیان هەموو گۆڕی بە تورکی، ناوی تورکی شاخاویان لەکوردەکان نا، زیاتر لە ١٠٠ هەزار کوردیان کوشت ، بێجگە لە سیاسەتی ئەتک کردن بەرامبەر بەئافرەتان وکچانی گەنج.


٤- نازیەکانی ئەڵمانیا زیاتر لە ١٠ ملوێن جوولەکەیان کوشت ، چەندین جۆری کوشتنیان لەسەر جوولەکە دیلەکان تاقی کردەوە، باروود و سابوونیان لە ڕیخۆڵەی دیلە جوولەکەکان دروست دەکردهەوڵیان دەدا دەسەڵاتیان فراوان بکەن بەسەر هەموو ئەوروپای ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوادا پاشان ئەفەریقا و ئاسیا.


٥- فاشیەکانی ئیتالیا کۆڕەپانی گەورەی ڕۆمایان سور کرد بەخوێنی هەموو ئەو کەسانەی کە جەنگیان بەناڕەوا دەزانی.


٦- سەدام حسێن ، هەمان سیاسەتی کۆن ونوێی لە فاشیەت وڕەگەزپەرستی بەکار دەهێنا بەرامبەر بەگەلی کورد لەعیراق، لەژێرسایەی دین وئایەتێکی قورئان ئەنفالی کوردی کرد زیاتر لە ١٨٢ هەزار کوردی سڤیل بوون بەقوربانی سیاسەتی گڵاوی فاشیانەی ، بەچەکی کیمیاوی وچەکی پێشکەوتووی وڵاتانی ئەوروپا ، غازی کیمیاوی بەکار هێنا لەشاری هەڵەبجە بووە هۆی مردنی زیاتر لە ٥٠٠٠ کەسی بێتاوان ، بریندار بوونی زیاتر لە ١٠ هەزار کەس.
______________________________
سەرچاوە: (کتاب الفاشیة الاسلامیة لکاتب المصری حامد عبد الصمد).

 

٢٨\١\٢٠١٦

ماڵپه‌ڕی جه‌‌مال عه‌زیز

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک