٣٠\٦\٢٠١٧
بۆ کچە
یەزیدییەکە؟

سمکۆ ئەحمەد
ئەی
ئەو خۆرەی ئاوا بوویت و
رێی هەلهاتنەوەت لێ گیرا
نەك تەنها کوردستان
خودات لە خەونی
(ئەبەدی) و
ویژدانت لە گۆڕ دەرهێنا
پەپوولەی پڕ خەونی شیلەییت
لە نێو پەڕەی تۆزاویی
(قورئان)ێکدا
لە خاچ درا
بە پێی یاسای
(موبارەک)یان
تۆ (سەبایا)ی
رق و کینەی دوو قەرنیان
لە پرچ و جەستەی تۆ دەرهێنا
ئەی خۆری قژ هەڵپروسکاو
بڕۆ و ئاوڕ مەدەرەوە
بۆ هەسارەیەکی دی بگەڕێ
لەوێ هەڵبێ
هەسارەیەک کە تا ئێستا
دەستی خودای نەگەشتبێ
لەوی بژی لەوی بنوو
لەوێ وانەی
ئەشق بڵیرەوە
باسی دۆزەخی زەوی
بۆ گشت ئافەریدەکانی بگێڕەوە.
ماڵپهڕی سمکۆ ئهحمهد
|