٢٨\٣\٢٠١٤
بۆ
لارا.

هاوار تەیب
ماڵی سارد
وه‌ك با
وه‌ك به‌فر،
پێخه‌فی
له باران و
رۆحی له
ئۆپێرایه‌کی ئارام ئارام
تۆ
ئەی کچی به‌فر
دڵت!
له‌گه‌ڵ دڵی ماڵه ئه‌نفالکراوه‌کان دایه
جه‌سته‌شت
له شه‌وی یه‌ڵدا دایه
وه‌ك شه‌ماڵێك له وه‌رزی به‌فردا
خۆی ده‌کات به ماڵی په‌پووله‌دا و
په‌پووله
له‌گه‌ڵ گوڵه نه‌ژاکاوه‌کاندا
ئاشت ده‌کاته‌وه.
٣\١٠\٢٠١٣
- رانیە
ماڵپەڕی هاوار تەیب
|