بۆمبی ته‌وقیتکراوی
که‌رکوک له ئان و ساتدایه!
- له په‌راوێزی تاوانی چه‌په‌ڵی قه‌تڵی عامی
خێزانێکی کورد له شاری که‌رکوک -

حه‌مه غه‌فور
گه‌ڕه‌کی قادسیه‌ی شاری که‌رکوک ئه‌مڕۆ کرایه شانۆی چه‌په‌ڵترین،
دڕندانه‌ترین‌و بێئینسافانه‌ترین تاوان له دژی مرۆڤایه‌تی‌و له‌دژی خه‌ڵکی
شاری که‌رکوک! ده‌ستێکی تاوان، ویژدانێکی نه‌خۆش، جانه‌وه‌ر، یان جانه‌وه‌رانێکی
بیمار، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فرسه‌تیان هێناوه‌و هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر
خێزانێک، وه‌حشیانه په‌لاماری دایکێک‌و سێ منداڵیان داوه که ته‌مه‌نیان
له نێوان یه‌ک بۆ سێ ساڵاندایه‌و هه‌ر چواریان به گوله شه‌ڵاڵی خوێن
کردوو‌ن. ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م کاره‌ساته، زه‌فه‌ریان بردووه‌و له ناو
قووڵایی شیرین خه‌ودا، شاڵاوی دڕندایه‌تی‌و په‌لاماری نه‌خۆشی خۆیان
بردۆته سه‌ر چوار جه‌سته‌ی بێ‌ئاگا له باگایی‌و غه‌ڵتانی خوێنیان
کردوو‌ن! ئه‌م ڕوداوه دڕنده‌یی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ئیسرائیل
وه‌بیر ئینسان دێنێته‌وه که چۆن سه‌ربازه‌کانی ڕێژنه‌ی گوله‌ی چه‌که‌کانیان
ئاراسته‌ی ئه‌و منداڵه به‌سته‌زمانه ئه‌که‌ن که له باوه‌شی باوکی
کوژراویدا خۆی شاردبۆوه!! ئه‌م تاوانه ده‌بێ ویژدانی مرۆڤایه‌تی
ڕاچڵه‌کێنێ. ئه‌م تاوانه هه‌رگیز له‌بیر ناچێت!
ئه‌م ڕووداوه‌و ئه‌م تراژیدیا جه‌رگبڕه، ئیتر ئایینده‌ی خه‌ڵکی ئه‌م
شاره‌ی به هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رتاپای هێزو لایه‌نه
قه‌ومی‌و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م شاره‌دا، به عه‌ره‌ب‌و
کورد‌و تورکمانه‌وه، ڕۆشنکرده‌وه! ئه‌م تاوانکاریه ده‌ریخست که به‌رنامه‌و
نه‌خشه‌و ڕێگای چاره‌سه‌ری ته‌واوی هێزو لایه‌نه قه‌ومیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری
که‌رکوک‌و ده‌وروبه‌ری، نامۆیه به خواست‌و چاوه‌ڕوانی‌و چاره‌سه‌ری
عادیلانه‌ی کێشه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه. نیشانی‌دا که نه‌عره‌ته‌و نه‌زعه‌ی
ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌و نه‌ته‌وه‌چێتی، له هه‌ناوی ئه‌ژێندای خۆیدا چ
ئاستێک له دڵڕه‌قی‌و دوژمنایه‌تی کوێرانه، چ مه‌ودایه‌ک له تۆ‌و، له
ڕۆحیه‌و هه‌ست‌و نیستی دووبه‌ره‌کی‌و بره‌ودان به ڕق‌و کینه‌ی قه‌ومی
پاشه‌که‌وتکراوه! ئه‌گه‌ر به‌ر به‌م ئه‌ژێندا کۆنه‌په‌رستانه‌یه نه‌گیرێ‌و
هاووڵاتیان به ووشیاریه‌وه خۆیان‌و ئایینده‌ی سیاسی نه‌وه‌کانی
داهاتوو وه چاره‌نووسی شاره‌که‌یانی لێ جیناکه‌نه‌وه، کاره‌ساتی له
جۆری سکهه‌ڵدڕینه‌کانی یۆگۆسلاڤیای پێشوو، یان ململانێ خوێناویه‌کانی
باڵکان وه یان پاکسازیه قه‌ومیه‌کانی دارفۆرو ڕواندای لیئه‌که‌وێته‌وه!
ئه‌م کاره‌ساته ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی شاری که‌رکوک
ڕوونکردبێته‌وه که فاشیزمی عه‌ره‌بی‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی کوردی‌و
سیاسه‌ت‌و ڕێگاچاره‌ی ئه‌حزابی کوردی یان هی هێزه ڕه‌گه‌زپه‌رسته عه‌ره‌بیه‌کان
یاخود هی تورکمانه‌کان به پشتیوانی سیاسه‌تی فاشیستی ده‌وڵه‌تی تورکی،
جگه له کاره‌سات‌و ماڵوێرانی‌و قوربانی سه‌ندن لێیان، هیچی تری تیا
نیه بۆیان. خه‌ڵکی ئه‌م شاره ده‌بێ ڕوو بکه‌نه ڕێگاچاره‌یه‌کی
ئینسانیانه بۆ به‌لاداخستنی کێشه‌ی شاری که‌رکوک‌و ده‌وروبه‌ری. ئه‌و
ڕێگاچاره‌یه‌ی که حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌م شاره
به ڕوونترین شێوه خستوویه‌تیه ڕوو. سڕینه‌وه‌ی به‌کۆمه‌ڵی خێزانێکی
کورد له شاری که‌رکوک، ئاکامێکی مه‌ودای ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌و ناکۆکی‌و
نیزاعانه‌یه که هێزو لایه‌نه قه‌ومی‌و تائیفی‌و ئایینیه‌کانی نێو
حکومه‌تی ته‌وافوقی عێراقی به‌خۆیه‌وه گرتووه.
ته‌نگژه‌کانی نێو کایه‌ی سیاسی عێراق ڕووی له قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتر‌و
پێکهه‌ڵپژانی لایه‌نه قه‌ومی‌و تائیفی‌و ئاینییه‌کان کردووه. بنبه‌ست‌و
ناکام مانه‌وه‌ی ته‌وافوقی سیاسی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت‌و
حوکمڕانی له ووڵاتدا، ته‌وژمی ئاسته‌نگه لۆکاڵیه‌کانی ئه‌ژێندا
سیاسیه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانیشی بره‌و پێداوه‌و به ئاراسته‌ی ناهه‌موارو
لێکترازانی ئیئتیلاف‌و هاوپه‌یمانیه به‌رووه‌کاندا خستۆته ئاماده‌باشیه‌وه.
پرسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ووڵات‌و یه‌کانگیرکردنی لایه‌ن‌و بواره سه‌ره‌کیه‌کانی
جێخستنی ئارامی سیاسی، ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی له جێی خۆی دێت‌و ئه‌چێت
به‌بێ پێشڕه‌ویه‌کی جێگاسه‌رنج. یه‌کاڵانه‌بوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی
قانوون، شکستی سیاسه‌ت‌و نه‌خشه‌و پلانه‌کانی دابینکردنی ئه‌من‌و
ئاسایشی ووڵات، وه‌ک دوا ده‌ره‌نجامیش گرژتربوونی ململانێی نێوان کورد‌و
عه‌ره‌ب‌و هه‌وڵی قۆرغکردنی ناوچه "جێناکۆکیه‌کان" له‌لایه‌ن هێزو
لایه‌نه عه‌ره‌بی‌و کوردیه‌کانه‌وه، چ بگات به هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی
ده‌رکردن یان به زۆر چۆڵپێکردنی خه‌ڵکی سڤیلی کورد‌و عه‌ره‌بی نیشته‌جێی
ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هێزو لایه‌نه قه‌ومیه کوردی‌و عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه،
ئه‌گه‌ری شه‌ڕو پێکدادانی سه‌ربازی له نێوان کورد‌و عه‌ره‌بدا له یه‌قین
نزیک کردۆته‌وه.
پێکهێنانی هێزی سێقۆڵی له له‌شکری ئه‌مریکاو سوپای عێراق‌و هێزی پێشمه‌رگه،
وه جێگیرکردنیان له ناوچه جێناکۆکیه‌کاندا، له‌لایه‌ک نه‌ک هه‌ر هیچ
پاڵی نه‌ناوه به دوورخستنه‌وه‌ی پێکدادانی چه‌کداری کورد‌و عه‌ره‌ب‌و
هه‌ڵایسانی شه‌ڕی سه‌رو ماڵی نێوانیان، وه خودی سیاسه‌ت‌و پلانه‌که
خۆی بۆته مایه‌ی وورووژاندنی زیاتری نه‌زعه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی له
هه‌ردوو به‌رداو بواریشی کردۆته‌وه بۆ باوه‌شێنی که‌ڵکه‌ڵه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی‌و
ته‌نانه‌ت هه‌نگاونان بۆ به کرده‌وه ده‌ستبردن بۆ پاکسازی قه‌ومی‌و
سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر، له‌ولای دیکه‌شه‌وه که‌ڵه‌که‌بوونی چه‌ندین
پرسی وه‌کو نه‌وت، بودجه، ماده‌ی 140، هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان، سه‌رژمێری
گشتی، هێزی پێشمه‌رگه‌و...تد، له نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی‌و حکومه‌تی
هه‌رێمدا، هێماو ئاماژه‌ی مه‌یدانی‌و به‌رجه‌سته‌ن بۆ هه‌ر چاودێرێکی
ئاساییش که دۆخه‌که نه‌ک هه‌ر قه‌یراناوی تر بووه، وه ڕۆژ به ڕۆژ
کێشمه‌کێشه‌کان توندتریش ئه‌بێته‌وه، به‌ڵکه خه‌ریکه وه‌زعه‌که له
کۆنترۆڵ ده‌رئه‌چێ‌و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ش که له ناوه‌نده ڕه‌سمیی‌و مه‌یدانیه
ئه‌مریکاییه‌کانه‌وه ئه‌بیستین، که ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا نیگه‌رانی خۆی
ده‌ربڕیوه له گوشاره‌کانی ناوه‌ندو هێزه عه‌ره‌بیه‌کان بۆ سه‌رکورد-
ئه‌م نیگه‌رانیه واتای ئاراسته‌ی ڕوو له گلۆربوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌مریکاو
سیاسه‌ته‌کانی له عێراقدا ئه‌گه‌یه‌نێت نه هیچ شتێکی تر- ناوه‌نده
ڕه‌سمیه‌کانی ئه‌مریکا له چه‌ندین بۆنه‌دا دانیان به‌و راستیه‌دا ناوه
که شه‌ڕی کورد‌و عه‌ره‌ب له ئان‌و ساتدایه‌و مه‌ترسی سه‌ره‌کی ئێستا
ئه‌مه‌یه!
ئه‌م ئاسته له لێکترازانی بارودۆخی ژێر سایه‌ی حکومه‌تی ته‌وافوقی
عێراقی که له‌ژێر گوشاری ئه‌مریکادا به به‌هایه‌کی گه‌وره له‌م پێنج
شه‌ش ساڵه‌ی دواییدا فۆرمسازی بۆ کراوه‌و پێکه‌وه‌نراوه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
چوونه‌دواوه‌ی ئه‌مریکایه له نێو کایه‌ی ململانێی خۆره‌ڵاتی ناویندا
به‌ڕاده‌ی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ری، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی ده‌خاله‌ت‌و ئه‌کتیڤ
بوونی ده‌وڵه‌ته ئیقلیمیه‌کانه به ئه‌ژێندای تایبه‌تی خۆیان‌و به
ئاراسته‌ی دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژی‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌کانی ئه‌مریکاوه
له عێراق، به تایبه‌تی ڕژێمی ئیسلامی له ئێران.
ڕژێمی فاشیستی به‌عسی، به سه‌رۆکایه‌تی سه‌دامی دیکتاتۆری گۆڕبه‌گۆڕ،
سی‌و پێنج ساڵی ڕه‌به‌ق دڕندانه‌ترین سیاسه‌تی سه‌رکوت‌و ئیعدام‌و
پاکسازی قه‌ومی‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی پیاده کرد، هه‌تا توانی که‌مه‌ری
ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی عێراق بشکێنێ‌و سه‌ریان
بنوشتێنێته‌وه بۆ ملکه‌چبوون به ده‌سه‌ڵات‌و حوکمڕانی دژه‌ئینسانی‌و
نه‌گریسی خۆی. سی‌و پێنج ساڵ ژیان کردنی ملیۆن ملیۆن دانیشتوانی
ووڵاتێک له‌ژێر سایه‌ی ڕه‌شی وه‌ها حکومه‌تێکدا، که ته‌مه‌نی سێ نه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگایه‌و کرایه قوربانی ده‌سه‌ڵاتێکی شه‌ڕه‌نگێزو ڕژێمێکی
فاشیستی بێوێنه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، هه‌رگیز ئیمکانی فه‌راهه‌مبوونی
بۆ نه‌ئه‌ڕه‌خسا ئه‌گه‌ر له پشتیوانی‌و هاوکاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مادی‌و
مه‌عنه‌وی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایی‌و ئه‌مریکا به‌هره‌مه‌ند نه‌بوایه بۆ
ناچارکردنی خه‌ڵکی‌و ته‌حمیقی کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کو عێراق.
ئه‌ژێندای فاشیستی‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ئه‌و ڕژێمه هاره بۆ وه‌ڵامدانه‌وه
به کێشه‌ی کورد، که چه‌ندین کاره‌ساتی گه‌وره‌ی مرۆیی لێکه‌وتۆته‌وه،
پڕاوپڕ له نێو شاری که‌رکوک‌و ده‌وروبه‌ری به سیاسه‌تی ڕاگواستنی به‌زۆرو
ده‌رکردن‌و ته‌عریب‌و هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌که‌و
ئیستیفزازی به‌رده‌وامی هاوڵاتیانی کورد‌و تورکمان‌و ڕاگرتنی هه‌ڕه‌شه‌ی
پاکسازی ڕۆژانه‌و به‌رده‌وام به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی غه‌یره عه‌ره‌بی
دانیشتووی ئه‌م شار‌و ناوچه‌یه‌وه جێبه‌جێ ئه‌کرا. زه‌خمی قووڵی
پاکسازی قه‌ومی له‌م شاره‌و ده‌وروبه‌ری‌دا هێند به‌رجه‌سته‌یه، به
ڕاده‌یه‌ک سه‌خت‌و سامناکه، نه‌ک هه‌ر ده‌بوایه بواری به هه‌ڵسوورانی
هیچ ئاراسته‌و ته‌وژمێکی نه‌ته‌وه‌په‌رستی دیکه نه‌دایه، نه‌ک هه‌ر
نه‌ئه‌بوایه ئێمه‌و هاوڵاتیانی ئه‌م شاره شاهیدی هه‌ڵکۆڵینی برینی
ساڕێژنه‌بووی مه‌یل‌و نه‌زعه‌ی پێکهه‌ڵپژانی میللی‌و پێکهاته جیاوازه‌کانی
ئه‌م ده‌ڤه‌ره نه‌بووینایه، به‌ڵکو ئه‌کراو ئیمکانی ئه‌وه به ته‌واوی
له ئارادا بوو، که‌رکوک بکرایه به سه‌نته‌ری پێکه‌وه‌ژیانی پێکهاته
جیاوازه‌کانی ئه‌و شاره. مرۆڤایه‌تی‌و هاوڵاتیانی شاری که‌رکوک زۆر
ئینسانی تر له‌وه‌ن که به سانایی کێشه‌ی که‌رکوک به‌لادابخه‌ن، ئه‌گه‌ر
سنووری خۆیان له‌گه‌ڵ مه‌یل‌و نه‌زعه‌ی قه‌ومی جیابکه‌نه‌وه.
13ئه‌یلول2009
hamaxafoer@yahoo.com
|