٢٦\١٠\٢٠١٧
بۆ ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی
په‌نابه‌رێک پێویستمان به کۆمه‌ک و هاوکاریی ئێوه‌یه!
ئازادیخوازان و مرۆڤ دۆستان..
که‌م
رۆژ هه‌یه گۆیبیستی مه‌رگ به کۆمه‌لی په‌نابه‌ران و تراژیدیای خنکان
له‌ده‌ریاکان دڵمان ڕانه‌چڵه‌کێنی، ده‌ریا بێ به‌زه‌یی وشه‌پۆله‌كانی
ژیان له ئازیزانمان وه‌رنه‌گرنه‌وه ومه‌رگی کتوپریان نه‌که‌نه
میوانی ناوه‌ختمان.
به‌داخه‌وه ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان به‌جۆرێک تێکدراوه که
نقومی قه‌یرانی هه‌مه‌لایه‌نی سیاسی ئابووری کۆمه‌لایه‌تی بۆته‌وه به‌جۆرێک
که به‌شێک له هاولاتیانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی ناچارکردوه له یادگارێ
جوان و بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆیان دابڕێن وکه‌سوکارو دۆستان و ئازیزانی
خۆیان جێبهێڵن باوه‌ش بۆ ده‌ریا بکه‌نه‌وه له پێناو گه‌یشتن به
ژیانێکی باشتر.
کاکه سامان هاولاتیه‌کی شاری سلێمانیه دوای به‌جیهێشتنی که‌سوکاری له
٢١ ئۆگۆست ڕووده‌کاته تورکیاوپاشان به یه‌ختێک به‌روئه‌وروپا به‌رێده‌که‌ون
و به‌داخه‌وه دوایی ئه‌وه‌ی یه‌خته‌که‌یان ده‌که‌وێته بۆسه‌ی پۆلیسی
رۆمانیا به‌مه‌به‌ستی خۆده‌ربازکردن خۆی فریده‌داته نیو ده‌ریاکه‌وه
دوایی به‌دوادا چون زانرا ئه‌و ته‌رمه‌ی له بنکه‌ی ته‌ندروستی
بولگاریا دۆزراوه‌ته‌وه ته‌رمی (سامان )ه که یه‌کێکه له‌و رووداوه
نه‌خواراوانه‌ی دڵمانی گوشی.
پێویستمان به هاوکاری و ده‌ستی مرۆڤدۆستانه ی ئیوه‌یه بۆ ناردنه‌وه‌ی
ته‌رمه‌که‌ی بۆنیو باوه‌شی که‌سوکاری.
ئیمه له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌رباری ئه‌وپه‌ری
ناڕه‌حه‌تیمان له مه‌رگی ناوه‌ختی کاکه سامان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی
ئاراسته‌ی که‌سوکاروهاوریان و دۆستانی ده‌که‌ین وخۆمان به هاوبه‌شی خه‌میان
ده‌زانیین.
هاوکات وه‌ک هه‌میشه ڕوومان له ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستانه و
داواتان لێ ده‌که‌ین بۆ ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی (سامان) کۆمه‌ک هاوکارییمان
بکه‌ن هه‌ر ئاستێک له کۆمه‌ک ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بچووکیش بێت ده‌توانیت
پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی خێراتر بکات که ئێستا له بۆلگاریا
له‌سه‌ر داوای ئێمه ڕاگیراوه.ئه‌وه‌ی له تواناتاندایه له‌م ئه‌رکه
مرۆییە هاوکاریمان بکه‌ن.
ده‌توانن کۆمه‌که‌کانتان به‌م ژماره حسابه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری ڕه‌وانه
بکه‌ن:
Account name:
International Federation of Iraqi Refugees (IFIR)
Account number: 21449591
Bank name: HSBC
Sort code: 40-04-07
تکایه ناوی سامان له‌سه‌ر ناردنی کۆمه‌که‌کاتنتان وه‌ک ره‌مز دیاری
بکه‌ن وه‌یان دوایی ناردنی هاوکاریه‌کانتان به‌م ئیمیله فیدراسیۆن
ئاگادارمان بکه‌نه‌وه.
ifir@hotmail.co.uk
له هاوکارییتان سوپاسگوزاریین.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
٢٤\١٠\٢٠١٧
|