بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید، خۆپێشاندانێک له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی سوێددا ڕێکده‌خرێت.
رۆژی شه‌ممه کاتژمێر 13:00 به‌کاتی ئه‌ورپا کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌نیوان کۆمه‌لێک پارت‌و ڕیکخراو که‌سایه‌تی کوردی به‌ڕیوه چوو ، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی کار‌و چالاکی بۆ ئه‌و دیباته‌ی که بریار وایه له په‌رله‌مانی سوێدی ئه‌نجام بدرێت بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به جینۆسایددا .
به‌شدارانی کۆبونه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و دیباته کرده‌وه که بۆیه‌که‌م جاره له‌په‌رله‌مانێکی ئه‌وڕپی و ئه‌وڕپیه‌کان به خۆیان داوا له په‌رله‌مانی ولاته‌که‌یان بکه‌ن که‌تاوانی ئه‌نفال به جینۆساییدا بناسێنریت . هه‌رله‌م کۆبونه‌وه‌یه‌شدا بریاردرا کۆمه‌ڵیک چالاکی ئه‌نجام بدرێت وه‌ک ناردنی زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی سوێدی و کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزای پارت و ڕیکخراوه کوردیه‌کان له‌ولاتی سوێددا ناردنی بۆ په‌ره‌لامنتاره‌کاندا ، له‌رۆژی دیباته‌که‌شدا 11\6\2008 خۆپیشاندانێکی مۆدێرنانه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی سوێدی ئه‌نجام بدرێت .
.له‌کۆتایشدا له‌نێوان ئه‌وپارت و ڕێکخراوانه‌ی خواره‌وه 3 لیژنه پێکهات له به‌شی راگه‌یاندن و به‌شی په‌یوه‌ندی و به‌شی ئاماده‌کاری خۆپیشاندان
:ناوی پارت وڕێکخراوه به‌شداره‌کان
* ناوه‌ندی که‌مئه‌ندامانی کورد له‌سوێد * پارتی چه‌پی کوردستان * کۆمه‌له‌ی گه‌لی کوردستان * پارتی ژیانی ئازادی کوردستان * لاوانی سۆسیال دیموکراتی سوێدی * ناوه‌ندی چاک * یه‌کێتی میدیای ئه‌له‌کترۆنی کوردستان * ( نه‌جیبه مه‌حمود) وه‌ک که‌سایتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ
کۆمیته‌ی سوێدی ناوه‌ندی چاک 2\6\2008
|