بۆ نايــه‌يت.
دڵشادی عومه‌رکاکی سروه‌يه‌ک له‌م کۆڵانه‌وه نايه‌ت بۆ نايه‌ی..؟ حه‌زم له ياخی بونی بايه.. له خرمه‌ی باران.. بۆنايه‌ی..؟ به‌ديار سێبه‌ری دره‌خته‌کانه‌وه،دانيشتووم که‌ی ته‌ڕ ده‌بن.. ئه‌و شۆستانه.. که‌ی پڕ ده‌بن ،له‌چرپه‌ی پێ..؟ زه‌نگی ئه‌و کڵێسايه بۆ لێنادات..؟ ڕێبوارێک نيه..شه‌خته‌ی ئه‌مشه‌وه بشکێنێ..؟ ئه‌وه به‌ره به‌يانه‌و.. سندوقی پۆسته‌کان..بۆ پڕ نابن..؟ جه‌ره‌سی ئه‌م ته‌له‌فۆنه بۆ لێ نادات..؟ ئه‌م شه‌رابه بۆ نامخه‌وێنێ و.. ئه‌مشه‌وه بۆ وا درێژ بۆته‌وه..؟ ئه‌م سه‌عاته بۆ وا.. خێرا ده‌ڕوا..؟ بۆ وا، وون بويت و.. په‌رداخێکی خاڵيم ،ئه‌ده‌يته ده‌ست. شه‌وێکی خاڵی له تۆ‌و.. ئيدی ده‌رگاکه‌م داده‌خه‌م.. که تۆ نايه‌ی.. ئه‌وه.. چه‌ند شـــــه‌وه ، ســـه‌رت کردۆته سه‌ر جه‌رگم، که‌چی ئه‌مشه‌و نايه‌ی،، بـــۆ نـــايه‌ی..؟
********** *********
|