٢٠\١٠\٢٠٢٢
بۆ
نەنکم.

محەمەد بەرزی
نەنکم وەک پەڕەی گوڵە
گیرفانی پڕ نوقوڵە
جوان و پاک و شیرینە
خۆشەویستەکەی منە
ئەو کاتانەی دەرکەوێ
دەستی دەگرم نەکەوێ
تێر ماچ دەکەم ڕوومەتی
پێی دەڵێم ئۆخەی هاتی
چونکە زۆرم خۆشدەوێ
لای خۆمەوە دەخەوێ
بۆ پرخەپرخی و کۆکە
گوێم پڕدەکەم لە لۆکە.
پەپوولەکەم.
پەپوولەیەک هاوڕێمە
وا لە ناو باخچەی ئێمە
بۆ گوڵی جوان دەگەڕێ
ماچیان دەکات و دەفڕێ
ئەو کاتانەی دەمبینێ
باڵی ڕادەوەشێنێ
لە لایەوە دەوەستم
سووک سووک دێتە سەر دەستم
سەیرە دوێنێ دیارنەبوو
نەمزانی بۆ کویێ چووبوو
ئەمڕۆ هات و زوو وتی:
چووم بۆ پارکی ئازادی.
mkbarzy@hotmail.com
|