١٤\٧\٢٠١١
بۆ
نوێنەرانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان.
به رێگهی بەرێز بورهان جاف.
نزیکەی چوار ساڵە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی
مەدەنی و کەسایەتییە بێلایەنەکان چالاکی جۆربەجۆر ئەنجام دەدەن.
بەداخەوە لایەنی ئیرانی بە دەنگ داخوازیمان لە بەردانی ئاوی رووباری
ئەڵوەن، نەهاتووە.
وەک ناڕەزایەتییەک لە 10/7/2011رێگای هاتووچوو لە نێوان عیراق-
ئیرانمان راگرت و ماوەی 7رۆژ مۆڵەتمان بە کۆماری ئیسلامی ئیران داوە تا
ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.
ئێمە وەک لیژنەی(لەپێناو ئەڵوەن)داوا لە بەڕێزتان دەکەین:
1- وروژاندنی ئەم کێشەیە لەناو پەرلەمانی عیراق.
2- پێکهێنانی شاندێک بۆ سەردانی شارەکە تا لە نزیکەوە ئاگاداری
بارودۆخە ببن.
3- داوا لە پەرلەمانی عیراق بکەن لەم بارەیەوە بەفەرمی هەڵویستوەربگرێ
و لەگەل حکومەتی ئێرانی ئیسلامی دووپاتی داوا رەواکەمان بکەن.
لەگەل ئەوپەڕی رێز.
سەلام عەبدوڵا
سەرپەرشتیاری لیژنەی(لەپێناو ئەڵوەن)
خانەقین
بۆ پەیوەندیکردن: 07700595583
|