٢٨\٥\٢٠١٣
بۆنی
خاک.

کەژاڵ
حەمەنەزیم
ئه‌و عه‌یامه‌ی
ناوم که‌تان بوو
به‌یانیان ئاسمانم ده‌دی و
ئێوارانیش به‌ده‌م ئاوڕشێنی کۆڵانه‌وه
تێر ده‌بووم له بۆنی خاک
هێشتا سڵاوێک له نێوان هاوسێکان مابوو
ژنه‌کان هه‌موو نه‌ببوونه مووچه‌خۆر و هۆگری زه‌ڕه‌نگه‌ره‌کان
دایکه‌کان موحیبه‌تیان له نێو دایه‌نگاکاندا بیر نهچووبوویهوه
باوکه‌کان ئێواران له‌بری جانتای لاپتۆپێک شووتیه‌ک له بن هه‌نگڵیان
بوو
سۆپه‌ر مارکێته‌کان بۆنی ته‌ڕه و سه‌وزه‌ی دهستگێڕهکانیان نه‌کوشتبوو
ئه‌و عه‌یامه‌ی نه‌نکم ده‌یگوت(عاقیبه‌تتان خێر بێت)،
حه‌یف که دره‌نگ له‌م دێڕه گه‌یشتم
ئێستا ته‌نانه‌ت ناویشم که‌تان نییـه!
خۆبین.
تۆ چه‌ن خۆبین و فره خودایت،
له‌گه‌ڵ تۆمه میرم...
ئه‌و ساته‌ی پێت ده‌ڵێم بنه‌تای خۆشبهختییمی
بێده‌نگ بێده‌نگ خه‌ڵوه‌تی خۆت قایم ده‌که‌یت و
رۆحی منیش بنکۆڵ و له‌رزۆک...
kejalhmenezim@gmail.com
|