بۆ نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان .
زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانه ده‌که‌ین که بابه‌ت بۆ '' ئه‌مڕۆ '' ده‌نێرن خوازیاری ئاسووده‌یی و سه‌رکه‌وتنیانین ، به‌ڵام حه‌ز ده‌که‌ین بزانن ئێمه ماڵپه‌ڕێکی ئازاد یان سه‌ربه‌ست نین تا هه‌رچی هه‌بێ بڵاویبکه‌ینه‌وه..ئازادیی ره‌ها لای ئێمه نییه و ده‌رفه‌ت ناده‌ین به‌ناوی ئازادیی هێرش بکرێته سه‌ر چین و توێژه هه‌ژار و چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵ و ره‌وتی پێشکه‌وتنخوازیی و مرۆڤپه‌روه‌ریی یان پشتگیریی له‌و سیسته‌مه چه‌وسێنه‌رو دواکه‌وتووه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی کوردستان بکرێت، هه‌روا به گوێره‌ی چه‌ند پێوانه و پێوه‌رێکی گونجاو به‌و جۆر و ئاستی ئازادییه‌مان هه‌ندێک بابه‌ت که پڕن له جنێو یان لاواز و بێبڕشتن یان به‌شێوه‌یک له شێوه‌کان لایه‌نگری ره‌وته‌کۆنه‌په‌رست‌و دژه‌ژن‌و دینییه‌کان‌و زیندووکردنه‌وه‌ی خێل‌و دابونه‌ریته دواکه‌وتوه‌کانن لای ئێمه رۆشنایی نابینن. بۆیه تکا له‌وکه‌سانه ده‌که‌ین که‌ناتوانن ره‌چاوی ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه بکه‌ن ئه‌وا به داوای لێبووردنه‌وه با بابه‌ت بۆ ئێمه نه‌نێرن ..چی زۆره ماڵپه‌ڕی له‌و بابه‌ته زۆرن و'' گاڕان به خڕیی ده‌کڕن ! ''..بۆ ئه‌وانی بنێرن و سوپاسیشتان ده‌که‌ن چونکه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ماڵپه‌ڕه‌کانیان ته‌نیا بابه‌تی زۆر تێدا بێ و به‌س .
|