٢٦\١١\٢٠١٠
بۆ رای گشتی:
پارێزگای سلێمانی رێ لە ناڕەزایەتی
کەمپینەکەمان دەگرێ.
لەو
کاتە کە خەریکی سەردانی پەروەدەری خانەقین و بنکەی بەرگری شارستانی
بووین و بەرپرس و کارمەندانی ئەو دوو بەڕێوبەرایەتییە بە دڵەوە
پێشوازیان لە کەمپین و هەوڵەکانیان کرد، (عەتا)ناوێک بە ژمارە
تەلەفۆنی(0533130885)وە بەناوی پارێزگاری سلێمانی وتی: ئێوە بۆتان نییە
ناڕەزایەتییەکەتان بکەن و نزیکی قونسولگەری ئیران بکەون).
ئێمە لە وەڵامدا دەڵێین:
1- دەبوو کاک عەتا بە شێوەیەکی ئەسوولی ناوی دووانی خۆی بڵێ.
2- دەبوو هۆکاری رێنەدانەکە بڵێ.
ئێمە لێرەدا بۆ کەناڵەکانی میدیا و رای گشتی دەڵێن:
1- ماوەی چەندین رۆژە بە کردەوە سەلماندووە کە کەمپینەکەمان تەنها بە
شێوەیەکی هێمن، شارستانی و ئاشتیانە چالاکییەکانی ئەنجام دەدا و خودی
کەناڵەکانی راگەیاندن بە رادیو سایتی وەزارەتی ناوخۆ و بەرپرسە
یەکەمەکانی خانەقینیش شایەتی ئەم راستییەن و خۆشیان تێدا بەشداریان
کردووە.
2- رێنەدان بە چالاکییەک بەم کوالیتێتەوە، واتە پارێزگاری سلیمانی بە
ئاشکرا مافی ئازادی چالاکی هێمن و ئاشتیانە تیرۆر دەکات.
3- ئێمە بڕیاری پارێزگا رەتدەکەینەوە و بە دژە ئازادی مافی ناڕەزایەتی
دەربڕینی دەزانین و مەحمومی دەکەین.
4- ئێمە لە رۆژی دیاریکراو بۆ ناڕەزایەتییەکەمان، واتە 28/11/2010لە
بەردەم قونسولگەری کۆماری ئیسلامی ئیران ئامادە دەبین و لە بەردەمیاندا
قەڵەمەکانمان بەرز رادەگرین.
کەمپینی زەینەب جەلالیان
(هەر ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی
بێتە دامەزراندن)
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بەڕێز پارێزگاری
سلێمانی، ئەمە ئابڕووچوونە!
ئیمڕۆ رۆژنامەی هاوڵاتی پەیوەندی بە پارێزگای سلیمانی کردووە تا هۆی
رێپێنەدان بە ناڕەزایەتییەکەمان بزانن، و بەرپرسێکی پارێزگا کە
نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکات، وتویەتی: کەمپینەکە(مۆڵەتی یاسایی نییە).
ئەمە نەزانییەکی لەبەرچاوە سەبارەت بە کەمپین و بە هەموو لایەک دەڵێن:
هیچ کەمپینێک پێویستی بە مۆڵەتی یاسایی نییە، بۆیە ئەو لێدوانە
ئابرووچوونە!
ئێمە لە 28/11/2010لە کاتژمێری 10ی بەیانی لەبەردەم قونسوڵگەری ئیران
لە سلیمانی ناڕەزایەتییەکەمان دەکەین. تکایە با هەر بەشداربوویەک
قەڵەمێک لەگەل خۆی بهێنێت!
کەمپینی زەینەب جەلالیان (هەر
ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن)
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کەمپینی زەینەب
جەلالیان (هەر
ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی)
(زەینەب جەلالیان)لە زیندانی کرماشانە و مەترسی کوشتنی لە ئارادایە.
کەمپینەکەمان وەک رێزێک بۆ ئەم ژنە تێکۆشەرەو بە بۆنەی رۆژی جیهانی دژ
بە توندوتیژی دژ بە ژنان، بڕیارماندا لە ئیمڕۆوە ناوی کەمپینەکەمان
بنێین کەمپینی(زەینەب جەلالیان بۆ مافی خوێندن بە زمانی کوردی).
کەمپینی (هەر
ئێستا قوتابخانەی کوردی لە کوردستان بێتە دامەزراندن)
|