٥\٦\٢٠١٣
بۆ رای
گشتیی: قائیمقام رێگەنادا ئێمە راپرسییەکە
ئەنجام دەدەین.
ئێمە
(رێکخراوی کارکردنی لەپێناوی ئاشتی، نووسینگەی مافی مرۆڤ،
لێژنەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە
گشتییەکان) بەنیازبووین لە رۆژی هەینی داهاتوو، کاتژمێری 5ی عەسر لە
گۆرەپانی کرندی داهاتوو، راپرسی لەبارەی راپەڕاندنی کاروباری
بەرێوبەرایەتی و فەرمانگەکانی شار ئەنجام بدەین. بۆ ئەم چالاکییە
ئەندامێکمان سەردانی بەرێز قائیمقامی کرد بە مەبەستی ئاگادارکردنی.
بەداخەوە محەمەد مەلا حەسەن رەزامەندی خۆی پیشان نەداوە بۆ ئەنجامدانی
ئەم چالاکییە.
ئێمە ماوەی دوو ساڵە چالاکی مەدەنی ئەنجام
دەدەین و نە حزبین، نە مەبەستی حزبیمان هەیە، نە خۆمان بە بەدیلی هیچ
حزب و لایەن و کەسێک دەزانین، نە بۆ پارە و پلەوپایە کاردەکەین. هەموو
چالاکییەکانمان بەشێوەی مەدەنی و ئاشتیانە ئەنجامداوە و هەروا
کۆبوونەوەکانمان گشتییە و هەموو کەسێک(هەر لەسەرۆکی هەرێمەوە تا
سواڵکەرێک)وەک هاوڵاتی دەتوانی بەشداری بکات و هەر جارێک بەشێوەی
جیاواز و کەسانی جیاوازەوە کار لەسەر(داخوازییەک یان
پێداویستییەک)دەکەین و پاشان هەرکەسێک بەرێگای خۆی دەروات. بۆ ئەم جۆرە
کارو چالاکییانە پێویست بە پەیرەو پرۆگرام و ئەندامێتی و وەرگرتن و
دەرکردن و ئیمزا و ئابوونەوە ونووسینگە و تۆمارکردن و ناونووسکردن
ناکات تا یەکێک پێمان بڵێ: (ئێوە نایاسایین). ئێمە لە چوارچێوەی (دەستپێشخەری
هاوڵاتی- مبادرە المواگن) چالاکی ئەکەین.
قائیمقام لەم نموونەیە لە چالاکی مەدەنی حاڵی نەبووەو وەک تۆڵەسەندنێک
لە داواکاریمان بۆ دەستلەکارکێشانی بەهۆی سوتاندنی
١٤٠ باخ لەماوەی ٦ ساڵ، رێگەمان
لێدەگرێت. ئێمە لێرەشەوە دووپاتی دەکەین کە ئێمە هیچ جۆرە رقوقینەی
حزبی یا شەخێیمان و تەماعیکمان نیە و بەپێچەوانەوە ریزمان گرتووە و
سوپاسیشمان کردوە و تەنانەت زۆر رێگریشمان کردووە لە رەخنەی بێ بەڵگەو
بنەما.
لێرەوە رایدەگەیەنین کە ئێمە راپرسییەکەمان لە کات و شوێنی خۆی
ئەنجامدەدەین.
لێژنەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە
گشتییەکان
|