بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی له وڵاتی سویسرا.
وه‌ک پێشتر به ئاگاداریمان گه‌یاندن ناوه‌ندی چاک له سویسرا به بۆنه‌ی یادی بیست ساڵه‌ی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ڕێزگرتن له قوربانیه‌کانی و ناساندنی به ڕای سیاسی و گشتی ده‌ره‌وه ئه‌م ساڵ به‌هاوکاری چه‌ند ڕێکخراویی بیانی و کوردستانی هه‌ڵده‌ستێت به کۆمه‌ڵێک چالاکی و به‌رپاکردنی میتینگ له چه‌ند شارێکی سویسرا. ئێستاش له چالاکیه‌کی تری چاک به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کۆما چڤاکی کوردستان ئاگادارده‌که‌ینه‌وه، که ئه‌ویش هه‌ستانه به به‌رپاکردنی میتینگێکی جه‌ماوه‌ری له‌شاری زوریخ. له‌وێدا بێ له‌خوێندنه‌وه‌ی وتار‌و ده‌ڕبڕینی هه‌ستی ئینسانی کورد ده‌رباره‌ی تاوانی کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه و چیکردن بۆ ئه‌م دۆزه، له‌هه‌مان کاتدا پێشانگایه‌کی تایبه‌ت به دیمه‌نی ئه‌م کاره‌ساته‌که ده‌کرێته‌وه. لێره‌دا هه‌موو کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان بانگه‌واز ده‌که‌ین بۆ هاتن و به‌شداربونیان له‌م یاده‌وه‌ریه که بووه‌ته سیمبوڵی چه‌وساندنه‌وه و مه‌زڵومیه‌تی کورد له هه‌موو شوێنێک. پێویسته هه‌مووانیش له‌وه ئاگاداربکه‌یه‌نه‌وه که هۆی دڕه‌نگ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بانگه‌وازه‌ش بۆ دره‌نگ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لایه‌نی پۆلیسی شاری زوریخ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێدانی مۆڵه‌تی چالاکیه‌که. هیوادارین هه‌موو به هه‌ستێکی به‌رزی ئینسانی و کوردانه‌وه بێن و به‌شداری بکه‌ن له‌بیرهێنانه‌وه‌ی بیسته‌مین ساڵڕۆژی تاوانی ژه‌هربارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و شه‌رمه‌زارکردنی تاوانباره ئاشکراو نائاشکراکانی!
کات و شوینی کوبونه‌وه‌که به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌یه:
کات : ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 15.03 کاتژمێر 15:00 _ 18:00 شوێن: Helviaplatz _ Zürich
ناوه‌ندی چاک / سویسرا
|