١٧\٧\٢٠١٢
بۆ
رەخنەگری راسپێردراو
لە پەرتووکی
''بیبلۆگرافیای کوردستان لە چاپەمەنییەکانی
ئەڵمانیا
و وڵاتانی رۆژئاوا''.

یوسف
ئەحمەد
کە تۆ شێتانە بەردم تێدەگریت منیش ئاوا
بەرقت تێدەگرم، ھەرچەندە نووسینەکەی ئەم
بەرێزە ناچێتە ژێر باری ھیچ ژانرێکی نووسین و رۆژنامەوانییەوە.
دیاردەیەک لە نێو بواری نووسین و ئەدەبی کوردی ھەیە، ھەمیشە کەسانێک
ھەوڵدەدەن بتخەنە نێو چەلەحانێوە. کاری چەلەحانێش دوورە لە ھەموو
بنەمایەکی ڕەخنەیی. لەم یەک دوو شەوە نووسینێکم لەسەر کتێبەکەم (بیبلۆگرافیای
کوردستان لە چاپەمەنییەکانی ئەڵمانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا) لە
میدیاکان بە ناوی (کتێبەکەی یوسف مەنتک لە
نێوان وەھم و خراپ حاڵی بوون لە بیبلۆگرافیا)ی بەڕێز (کامەران عەلی
ئاغۆک) بەرچاوان کەوت کە ئەم بەرێزە تائێستا لە ئیعرابی ڕۆشنبیریدا
محەلی دیار نییە. لە ڕاستیدا سەرەتا دڵم زۆر
خۆشبوو، کە نووسینێکی ڕەخنەیی لەسەر کتێبەکەم ھەیە. دوای خوێندنەوەی
شتێکی پێچەوانەم بینی، چونکە بەڕاستی نووسینەکە
دوور بوو لە ھەموو بنەما و مێتۆدێکی ڕەخنەیی. رەخنەگر دەبێ خاوەنی
ڕۆشنبیریەکی فراوان و ئاستێکی ھۆشیاری باش
بێت، بەڵام ئەو بەرێزە لەھەردووکیان دەست کورت وکۆلەوارە، سەرەتا
ھاتووە پڕدەداتە کەسایەتی من و نووسەرانیتر بێ ئەوەی بزانیت من کێم
ھەندێ دەستەواژەی نەشیاوی وەک: خۆنزیک کردنەوە لەدەسەلات، ئاورلێدانەوە،
خۆدەرخستن وبەخۆداھەلدان تابلێن ئەوەندە کتاب ومقالانەم ھەن، شەلم
کوێرم ناپارێزم بەناوکەوتووە بێ ئەوەی بەخۆی بزانێت چی دەلێت تەرس
گێرەدەکات، ئەوەی من بناسێت وەک کەسی یا لەرێی نووسینەکانم دەزانێت من
لەلێکدانەوەی ھەلەی خەیالی ئەوبەرێزە دوورم، بۆ خەفەتبار بوونت زیاتر
برۆ سەیری ئەرشیفم بکە لەرۆژنامەو گۆڤارو سایتە کوردییەکان، ھەر
بۆئاگاداریت تا بۆم بکرێ کتابانیش چاپ دەکەم ومقالانیش دەنووسم.
ئەوەی نووسینی ڕەخنەیی بنووسێ دەبێ مێتۆدێکی لەبەردەست بێت، ئەگەرنا
ئیتر نووسینەکەی بایەخی نامینێت و دەچێتە خانەی ئەو چەلەحانێیەی کە
زۆرکەس تامەزرۆنە، بەڵام من بە ھیچ شێوەیەک خۆمی لێ نادەم. ھەوڵدەدەم
بە شێوەیەکی زانستیانە و لۆژیکیانە وەڵامی ئەو بەڕێزە بدەمەوە.
سەرەتا بۆ ئەوەی ئەم بەرھەمەی من لە ئاستی نووسەرانی وەکوو (مستەفا
نەریمان، جەمال خەزنەدار، ئیسماعیل تەنیا...تاد) دایە یان نا؟ ئەوەیان
بۆ خوێنەران و دەزگە ئەکادیمییەکان جێدەھێڵم. چونکە من بە ئەمانەتەوە
لە پێشەکییدا ناوی ئەو بەڕێزانەم ھێناوە و کارەکانیانم بەرز نرخاندووە،
بۆئەوەی زیاتر خەفەتبار بیت زۆربەیان لەنزیکەوە دەناسم وپەیوەندیم باشە
لەگەلیان بەرلەچاپ بوونی کتابەکەم پرسو رام پێکردوون پێیان شتێکی باش
بووە، کاتێکیش کتابەکەم چاپ وبڵاوکراوەتە زۆربەی ئەم بەرێزانە دەست
خۆشیان لێکردووم، لەراگەیاندنەکاندا گرنگیەکی زۆری پێدرا، وە لە پەیجی
فەیسبوکمدا زۆرترین دەست خۆشیو پیرۆزباییم لێکرا، من لێرەوە سوپاسی
ھەستیان دەکەم. وەئەگەر پێشتان وایە ئەوەی خۆی لەم جۆرەکارانە بدات
دەبێ خاوەنی دال بێت، ئەوە ھێشتا خەوالویت، منیش دەم توانی لەماوەی ئەم
چەند سالەی لەئەوروپام بە ھەر ھۆیەک بێت ببم بە دکتۆر یوسف منتک
وبچمەوە لاف لێبدەم، بەلام ئەوە معیار نییە بۆکارکردن ، پێم وایە
کەسێکی شەوکوێری داخ لەدڵ لەھەناوی ئەم برادەرە خۆی حەشارداوە ئەم شەڕە
بەم برادەرە دەکات ، ئێستاش بە عەقلیەتی پاوانخوازی بیردەکەیتەوە کە
کەسانێک لەم بوارە کاریان کردووە نابێ کەسانی تر ئەنجامی بدەن، برۆ
بزانە زانای ئاینی ئیسلامی مەزھەب شیعە احمد وائلی کاتێک چوو بۆ ئەزھەر
چۆن ڕیزیان لینا لەکاتیکدا ئەو خاوەنی ھیچ شەھادەیەک نەبوو تەنھا لە
حەوزەی عیلمی خوێندبووی،بەدەیان نموو نەی تری لەم جۆرە.
لێرەدا یەکە بە یەکەی خاڵەکانی ئەو بەڕێزە بە شێوەیەکی زانستییانە
لۆژیکییانە وەڵام دەدەمەوە.
١. ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، پێشەکی
کتێبەکەم ڕوون نییە و ئامانجی کارەکەمم ڕوون نەکردۆتەوە. من لە پێشەکی
کتێبەکەمدا دەڵێم : (ئەم ھەوڵەی من زێتر بۆ ئاگەداربوونی خوێنەر و
خوێندکاری کوردە لەو چاپکراوانە، چونکوو ئەو چاپکراوانەی لێرە ناویان
ھاتووە، چاپکراوەکانی سەدەی ھەژدە تاکوو ڕۆژانی ئێستا لە ئەڵمانیا و
وڵاتانی خۆرئاوا دەگرێتەوە، ئێمە ھەوڵی ئەو نووسەرە کوردانەی لە یێکێک
لە وڵاتانی ئەورووپا نیشتەجێن و بەزمانی ئەو وڵاتە لەبارەی کوردەوە
نووسیویانە بەرز دەنرخێنین، و بەرھەمە چاپکراوەکانی ئەوانیش ئاماژەیان
بۆ کراوە، نووسەری وەکوو: کامەران بەدرخان، جەلادەت بەدرخان، د. عسمت
شەریف وانلی، پ. د. جەمال نەبەز، د. کەمال فواد، د. کەمال مەزھەر
ئەحمەد، د. نەجاتی عەبدوڵڵا، نامۆ عزیز، ڕۆماننووسی ئەڵمانی بەڕەچەڵەک
کورد شێرکۆ فەتاح، د. زەردەشت حاجۆ.) ئایا ئەمە ڕوونکردنەوەی ئامانجی
کتێبەکەم نییە، بەڵام دیارە بەڕێزیان بە وردی پیشەکیی کتێبەکەی نە
خوێندۆتەوە، زۆر لایەنی دیکەیش لەوێدا ڕوونکراوەتەوە، خوێنەری بەڕێز
دەتوانێت بچێتەوە سەری.
٢. ئەو بەڕێزە لە خاڵی دووەم ئاماژە بەوە
دەکات ئەم کارەمان چۆن ئەنجامداوە. دیارە ئەمەیش لە پێشەکی ئاماژەی
پێدراوە. دیارە کارێکی وەھا بە سەرپێی و گەڕانی نێو ئینتەرنێت ناکرێت.
کارەکە خۆی گەواھیدەری ئەم خاڵەیە. ئەگەر بیبلۆگرافیا کارێکی وەھا سانا
بوایە و لە ئینتەرنێت ناوی ھەموو کتێب و دیکۆمێنتانەی لەبارەی کوردەوەن
بدۆزینەوە، ئەوا ئێستا دەبوایە کورد ھەموو ئەو سەرچاوانەی دەستخستبا.
من پرسیارێک لەو بەڕێزە دەکەم، ھەروەکوو خۆی ئاماژە دەدا کە زۆر بە
دوای شتی وەھادا دەگەڕێت، ئەی بۆ بەڕێزیان لە ڕێی ئینتەرنێتەوە ئەو
کارە ناکات؟ ئایا ئەو لە ئینتەرنێت گەڕاوە، ئاخۆ من ئەو کارەم لە ڕێی
ئینتەرنێتەوە کردووە یان نا؟ حەزدەکەم ناوبراو بۆ یەک ڕۆژ کتێبخانەی
ئەو شارەی لێی دەژیت لە دانیمارک بگەڕێت، جا بۆی دەردەکەوێت کارێکی
وەکوو ئەم کتێبەی ئێمە لە ڕێی ئینتەرنێتەوە دەکرێ، یان بە گەڕانی
بەردەوام لەم کتێبخانە بۆ ئەو کتێبخانە ھەر کتێبخانەیەکیش سیستمی خۆی
ھەیە بۆگەران بەداوی سەرچاوە. لەسەردەمی ئێستا دەبی بزانیت چۆن سوود لە
ئەنتەر نێت وتەکنە لۆجیای نوێ وەر دەگریت، ئەوەش پەیوەندی بە میتۆدو
عەقلی کارکردنەوە ھەیە، بەلام کەتۆ توانای بیرکردنەوەت نییەو نازانیت
ماوسی کۆمپیوتەر بەکار بێنیت، ئەوە لە خۆت بپرسە.
٣. ناوبراو دەڵێت ئێمە ڕوونکردنەوەمان بە
کوردی لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبەکانەوە نەکردووە. ئەگەر بەڕێزیان شارەزایی
لە بیبلۆگرافیادا ھەبێت، ئەو پەیڤە ناڵێت. بیبلۆگرافیا زیاتر کارێکە بۆ
پاراستنی سەرچاوەکان، لەلایەکی دیکە بۆ کارئاسانی خوێنەر و خوێندکاران
بۆ دەستخستنی سەرچاوەکان. ئەگەر ئەو کتێبانەمان لە کۆمپیوتەری ھەر
کتێبخانەیەک کۆپی کردبێت ئەوە زۆر ئاساییە چوونکە سیستیمی گەران بەداوی
ھەر سەرچاوەیەک لە کتێبخانەکان وایە، کۆدی چاپکراوەکە لەو شوێنە دا
نووسیومانە بۆئەوەیە لەھەر شوینێک بتەوەێ ئەم سەرچاوەیە بکریت یادەست
بخەیت کارئاسانیت بۆ دەکات. ئەمانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی لە کتێبخانەکان
دوای گەرانێکی زۆر و ورد دەستمان خستوون، بەڵام دیارە بەڕێزیان تەواو
کتێبەکەی و پێشەکی کتێبکەی نە خوێندۆتەوە، ئەمەیش ئاماژیەک لە
بیرکردنەوە و ئەو نووسینەی بەڕێزیانمان نیشان دەدا.
٤. لەم خاڵەدا کە ئاماژە بە نەبوونی
ڕیزبەندی سەرچاوەکان دەکات، ھەر خۆی لە خاڵی حەوتەم پێچەوانەی ئەو
قسەیەمان پیدەڵێت. وەکوو دەڵێت : (کاک مەنتیک لەبەشی دوەمی کتێبەکەیدا
کەتایبەتە بەو نووسینانەی لە توێی چاپەمەنیەکانەوە لەسەر کورد نووسراون،
وەکو بەشی یەکەم نەھاتووە کتێبەکان بەپێی ریزبەندی بابەتەکان
بنووسێتەوە،).
٥. ئەو سەرچاوانەی ئێمە ئاماژەمان پێداون
لە سەتەی ھەژدەوە تاکوو ئێستان، ڕەنگە سەرچاوەی دیکەیش ھەبن، بەڵام
ئەوەی ئێمە لە کتێبخانەکانی ئەڵمانیادا گەڕانمان بۆیان کردووە ئەمانەن،
بەڕێزیانیش کوردە و دەبا حەفتەیەک بچێتە کتێبخانەکانی دانیمارک و
گەڕانێک بکات!!!!! دەتوانێت کتێبێکی لەم جۆرە چاپ بکات ،بەوەس خزمەتێکی
باس بە مێژووی چاپەمەنی کوردی دەکات بەلام ئەم بەریزە ئەوە نییە، من
دلنیام لەوەی ئەم نووسینەی دەچێتە بواری تەکلیفەوە.
٦. لە خاڵی شەشەم بەڕێزیان باس لەوە دەکا
ئایا کتێبخانەکانی بەریتانیا و دانیمارک و ڕۆژئاوا بە گشتی گەڕاوە وا
ناوی ڕۆژئاوای خستۆتە پاڵ ئەم بیبلۆگرافیایە.بەلێ زۆرێک لەم کتێبانە
بەزمانی ترولە کتێبخانەکانی ئەوروپادا ھەن،دواتر لە ھەموو مێژوودا
تاسەرتای سەدەی بیستەم بیست تا سی سەرچاوە لەسەر کورد جاپ
نەکراون،ئەوەم دەستم کەوتووە ئاماژەم پێداوە، ئەوەندەی من لەم خاڵەوە
بۆم دەرکەوت بەڕێزیان شارەزای سیستەمی کتێبخانەکانی ئەورووپا نییە،
لەھەر کتێبخانەیەک زانیاری تەواو لە کۆمپیوتەری کتێبخانەکان لەسەر
تەواوی کتابەکاندا ھەیە. ئەوەی سەردانی کتێبخانەکان لە ھەر وڵاتێکی
ئەورووپا بکات،ئەم قسەیە ناکات بۆ؟ چونکە لە ھەر کتێبخانەیەک لە
وڵاتانی ئەورووپا (ئەڵمانیا) بە نموونە ھەر زمانە بە جودا کتێبەکانی
دانراون، ئەڵمانی بەشێکی جیایە، ئینگلیسی بەشی تایبەت بە خۆی ھەیە،
تورکی بە جودا، فارسی بە جودا...تاد. لەھەر بە شێک لەو بەشانە دەتوانی
کتێبی کۆن دەستبخەیت. لەوێوە ئێمە لە بەشی ئینگلیسی کتێبمان دۆزیوەتەوە،
یان دەتوانی ھەر لە ماڵەوە پارەی خۆت بدەیت و کۆپی ھەر کتێبێکت بوێ بۆت
ڕەوانە دەکەن، ئەمەیش بۆ زانیاری ناوبراو.بۆئەوەی دلگرانترو خەفەتبارتر
بیت بەقەد بالاو قورسایی جەنابت من چاپکراوم کۆ کردۆتەوە،بەم سیستمە.
٧. لە خاڵی ھەشتەم ئاماژە بە پاشکۆی
وێنەکان دەکات، گوایە ناوی سەرچاوەکانی ئەو وێنانەمان لێ وەرگرتوون
نەنووسیوە. بەڵام ئەگەر ناوبراو کتێبەکەی بە چاپکراوی دیبێت ئەو دەزانێ
ئاماژەمان داوە، دواتر ھێندێک لەو وێنانە بە کامێرای خۆم لەناو ئەو
کتێبانەی بەرگەکانیان لەگەڵ پاشکۆی وێنەکان دانراوە گرتووە، لەوێوە
دەڵێین بە کامێرای خۆمان وێنەکانمان گرتوون، ئاخر ئەو قسەیە زۆر
پێکەنیناوییە (ئەگینا کاک مەنتیک لە ساڵانی شەری جیھانی لەکوێ بوو تا
وێنەی فرۆکەیەک بگرێ لە ئاسمانی رەواندز؟ یان وێنەی تۆماس بۆیس؟ یان
مۆلتکە یان موحەمەد عەلی..یان ..یان) ئەوەی تۆزێک بە لۆژیک بیربکاتەوە
قسەیەکی وا پێکەنیناوی ناکات، سەرچاوەی سەرجەم وێنەکانیش لەکتابەکەمدا
نوووسیون نوسخەی کۆپی کراویش لای خۆم پارێزراون.
من بە ھیچ شێوەیەک نەمدەویست وەڵامی ئەو قسانە بدەمەوە، بەڵام
نووسینەکە زیاتر لە شکاندنەوە و ھێرشێک دەچوو، بۆیە ویستم بە شێوەیەکی
زانستی و لۆژیک وەڵامی بدەمەوە. ئەم وەڵامەیشم دوا وەڵام دەبێت، چونکە
چەلەحانێ کاری من نییە. کتێبەکە گەواھیدەری ھەموو شتێکە ھەمیشەیش دەڵێم
خۆشحاڵ و سەربەرز دەبم بە ڕەخنەی زانستی و لە ژێر چەتری مێتۆدێک، نەک
ھەر قسەفڕێدان بێت، چونکە ھەموو کەسێک دەتوانێ ئەو کارە بکات، بەڵام
ھەموو کەسێک دەرەقەتی ڕەخنەی جددی نایەت، چونکە دەبێت شارەزای مێتۆدێک
بێت. ھیوادارم وەک تەھا حسێن گوتەنی: بخوێنەوە بخوێنەوە بخوێنەوە.
ragaz5@arcor.de
|