٤\٧\٢٠١٧
''بۆرژوازی
گۆڕهەڵکەنی خۆیەتی''.

سهردار عهبدوڵا حهمه
من لەوە دڵنیام کە گشتپرسییەکەی پارتی و
یەکێتی و بارزانی ئەنجامی قەیرانێکە
رووی تیێکردوون و دەیانەوێ لەو قەیرانە بێنە دەرەوە و ڕزگاریان بێت
بەڵام دەسەڵاتی بۆرژوازی دەسەلاتێکە خودی قەیرانەکانی دەبنە هۆی
لەناوبردنی، قەیران بۆ سیستەمی سەرمایەداری
وەک کوشندەترین نەخۆشییە تا لەناوینەبات واز
ناهێنێ تا ئەوەندە ئەتوانێ بژی کە قەیرانەکان بە سەر خەڵکدا بشکێنیتەوە
و بەڵام تا سەر ناتوانێ ئەمە بکا سەرەنجام
قەیرانەکان دەبنە هۆی تەفروتونا کردنی. زۆر جار بۆ رووبەروونەوەی
قەیرانەکانی، بورژوازی دەست بۆ کارێک دەبات کە بۆ خەڵکی باشترە تا بۆ
خۆی یەکێ لەوانە گشتپرسییە واتە گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵکی یان فراوان
کردنی ئازادی سیاسی و بیروڕا کە خەڵک زیاتر
ئەتوانن هێز و توانای خۆن بێبنە مەیدان بۆ
داەسەپاندنی خواستی زیاتر. خواستی گشتپرسیی
پێش ئەوەی خواستی حیزبێک یا بنەماڵەیەک بێت خواستی خەڵکی ستەم دیدەیە
خواستێکە وەک خواستەکانی نەمانی بێکاری و
گرانی و هەژاری و
ئازادی سیاسی و بیرورا و پێدانی مووچە...
هتد خواستێکە وەک داوا کردنی ئاو و
کارەبا... هتد، وا فەرز بکەین
دەسەڵات چووە ژێر باری دابین کردنی کارەبا بە نمونە دەکرێ بڵیم نامەوێ
چونکە ئەو دەسەڵاتە دەیدا، مەنتیق نیە چونکە
خەڵک هەتا خواستێکی زووتر بێتە دی هاوسەنگی ئەو لە
مملانێکەیدا لەگەڵ دەسەڵات باشتر دەکات بە قازانجیەتی خەلک
ئەگەر کارەبای هەبێت ئیتر بیر لە باشتر کردنی شتی تری دەکاتەوە خەڵکی
هەتا مووچەی هەبێ بیر لە شتی باشتر دەکاتەوە بۆ گشتپرسییش
هەروایە دەکرێ بڵێم ئەو دەسەڵاتە دەیکات کە نەفرەت لێ کراوە لە لایەن
خەلکەوە لۆژیک نییە بڵیم نامەوێ، ئەگەر
گشتپرسیی بکرێ خەڵک سەربەخۆی بێت ئێتر کێشەیەکیان
لە کۆڵ دەبیتەوە ترسی ئەوەیان نامیـنێ جارێکی تر ئەنفال بکرێ و
کیمیاباران بکرێ و رۆلەکانی
لەسێدارە بدرێ ترسی لەشکرکیشی حکومەتی
ناوەندییان نابێت ئەنجا ترسی ئەوەیان نامێنێ
دسەڵاتدارانی کوردیش بکەونە گفتوگۆ و سات و
سەودا بکەن بە مەسەلەی ستەمی میللیەوە. ئەو موشکیلەیە هەتا
زووتر چارەسەر ببێت باشترە. وا دابنین
بارزانی گشتپرسیی بۆ سەربەخۆی ناوێ بەڵکو بۆ قازانجی خۆیەتی پێگەی خۆی
پێ بەهێز دەکا واتە نیوەی خواستەکەی خەڵکی بەجێهیناوە کە سەربەخۆی
خواستی خەڵکیە لەم گشتپرسییە خواستێک ئەگەر نیوەشی بەجێ بێت باشترە لە
سفر بەڵام ئەو کات خەلک دەتوانن بەرۆکی
بارزانی بگرن بۆ نیوەکەی تریش تا سەربەخۆیی بە سەردا
دەسەپێنن ئەم ململانێی
نێوان خەلک و دەسەڵات ڕاناوەەستێ بەردەوام درێژەی دەبێت. دیارە من پێم
باشە گشتپرسیی کوردستان بە هاوبەشی هەموو
حیزبەکانی ئەنجام بدرێ بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت واتە (لایەنەکانی
دەسەڵات و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیش) چونکە هەر شتتیک ببێتە هۆی
سەرنەخستنی گشتپرسیی و ڕاپرسی لە زیانی خەڵک تەواو دەبێت ئەگەر لەو
لۆژیکەوە چاو لە گشتپرسیی بکەین کە گرفتێکی
سەرەکیی خەڵکی کوردستان چارەسەر دەێیت و
یەکێ لە خواستە گرنگ و مێژوویەکانی ئەم
خەلکە جێبەجێ دەکرێ، بۆیە پێم وایە هەردوو
لای دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیش ئەو
لۆژیکە نابینن بۆیە گرفت لە بەردەمیا دروست
دەکەن بە هەردووکاینەوە.
خواستی گشتپرسیی دوو سیفەتی باشی هەیە یەکەمیان ئەوەیە لە کاتی
جیابونەوە کۆمەڵێ گرفتی خەڵکەکە ی چارەسەر دەکات وەک نەمانی هەر
جۆرە ستەمێکی میللی دوەمیان دەوڵەتی
ناوەندیی لە ترسی جیابوونەوە مافی زیاتر دەدەات بە خەڵکەکەی تا
ئاستی مافی یەکسان لەگەل خەڵکەکەی بن دەستی خۆی کە ئەمە وادەکا چەند
جاریش ناسیونالیزمی نەتەوەی بن دەست داوای گشتپرسییش بکات دەنگی پیویست
نەهێنێ بۆ جیابونەوە، لە بەر ئەوەی خەڵککەی هەست بە دەرەجە دووی ناکا
کە ئەمەش جۆرە حەلێکی باشە واتە پێکەوە ژیان بە یەکسانی بۆ سەرجەم
هاوڵاتیان. کوبێک لە کەنەدا هەرێمێکی فەرەنسی نشینە حیزبێکی
ناسیونالیستی گەورەی هەیە هەر جارە ناجارە ئەم حیزبە داوای گشتپرسیی
ئەکا بۆ جیا بوونەوە بەڵام دەنگی پێویست ناهێنێ چونکە حکومەتی کەنەدا
بە یەک چاو سەیری خەڵکی ئەم هەرێمە دەکا لە هەموو بارێکەوە مافی
یەکسانی یان هەیە لە گەڵ سەرجەم خەڵکی هەرێمەکانی تری کەنەدا کەوایە
ستەمێک نابینرێ ئیتر خەڵککەی بۆ جیابونەوەی بوێ ؟. جا لێرەدا ئەمەوێ
ئەوە بڵیم جیابوونە وە زۆر جار باش نیە بەڵام دەکرێ بە هۆی ئەم
گوشارەوە دەوڵەتی مەرکە زی مافی زیاتر بدات و
ئەو کاتە جیابونەوەکە ڕوونادات .
بەڵام بۆ عێراق کە بە وولاتیکی عەرەبی خۆی ناساندووە سەد ساڵە
نەیتوانیوە خواستی خەڵکی کوردستان جێ بە جی بکات کە مافی یەکسان
بوونیانە لە گەل سەرجەم هاوڵاتیانیدا جیابوونەوە باشترە لێی واتە گرفتی
خەڵکی کوردستان بە دەوڵەتی سەربەخۆ چارەسەر دەێیت.
یەکی تر لە باشیەکانی گشتپرسیی ئەوەیە ئەگەر خەلک
دەنگ بدات بە جیابووبنەوە و دەولەتی سەربەخۆ بەڕە لە ژێر پێی
ناسیونالیزمیش دەر ئەکێشرێ ئیتر بۆ وەڵام بە
نارەزایەتیەکانی خەلک ناڵێت سووچی
دەوڵەتی ناوەندییە خەڵکی ڕاستەوخۆ یەخەی
خۆیان دەگرن بۆ داخوازیەکانیان ، ئەگەر بزوتنەوەی نارەزایەتی خەڵک بە
هێز بێت ویەکگرتوو بێت زۆر ئاسانتر دەتوانێ ئەو دەسەلاتە خۆجێ یەی
بورژوازی لا بدەن و دەسەڵاتی خۆیان دامەزرێنێنن، هەموو ١٧ی
شوبات و نارەزایەتیەکانی تری کوردستانمان لەبیرە کە چەندە بە هێز بوو
هیچی کەمتر نەبوو لەو ناڕەزاتیانەی لە میسر
و تونس و لیبیا و
یەمەن کرا کە بووە هۆی لە ناوبردنی دەسەلاتەکانیان کە لە
کوردستانیش بۆ ڕووخانی ئەم دەسەلاتە خەلکی هاتنە سەر
شەقام بەلام خەلک نەیدەزانی بلی کێ برووخێ
شتێک بە ناوی حکومەتەوە نەبوو وەک ئەو دەوڵەتانەی تر،
بۆیە ئەوە هۆیەکی سەرەکی سەرنەکەوتنی ئەو ڕاپەرینانەی خەڵکی
کوردستان بوو.
کە دەولەتی سەربەخۆی کوردستان دامەزرێ و خەڵکی کرێکار و
زەحمەتکیش دەتوانن بە هێزی یەکگرتوویی خۆیان و
بە ئیرادەی خۆیان دەسەلاتی خۆیان بسەپێنن بە سەر بورژوازیدا نەک
تەنها دەوڵەتێکی سکۆلار بەڵکو سۆشیالیزمیش دامەزرێنن بۆیە گشتپرسیی و
دەوڵەتی سەربەخۆ لە قازنجی ئەم چینەیە. بۆرژوازی کوردی بەم
هەنگاوەی دەتوانێ ئەم چینە نزیک بکاتەوە لەم ئامانجەی،
راستە دەڵین "بۆرژوازی گۆڕهەلکەنی
خۆیەتی" لەم روانگەیەوە پشتگیری گشتپرسیی
دەکەم.
٤\٧\٢٠١٧
ماڵپهڕی سهردار عهبدوڵا
حهمه
|