Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 


بۆ / رۆژنامەى کوردستانى نوێ.


بابەت / ڕونکردنەوە

لە ژمارە (4430) رۆژى 23/11/2007ى رۆژنامەکەتانداو لە لاپەڕەى سێدا بابەتێک بەناوى (لەسێدارەدان و شێواندنى راستى ...!) کە لەلایەن بەناو چاودێرێکەوە نوسراوە، لێدوانێک بەناوى بەرپرسى کۆمیتەکەمانەوە هاتووەو دەلێت ( ... بەرپرسى ناوەندى هەڵەبجەى هەمان رێکخراو ئەوە بە درۆ دەخاتەوە داواى یاسایان دەرهەق بە سەرۆک کۆمار تۆمار کردبێ و، پێى وایە ئەمە لەتواناى رێکخراوەکەیاندا نیە...) پێمان خۆشە ئەوە بۆ رۆژنامەکەتان و خوێنەرانى ئەو بابەتە رۆنبکەینه‌وە دور و نزیک ئەو لێدوانە پەیوەندى بەئێمەوە نیەو نە بەرپرسى کۆمیتە نە هیچ ئەندامێکمان لێدوانى لەوجۆرەى بۆ هیچ کەس و تەنانەت بۆ هیچ کەنالێکى میدیاى ناوخۆیى و جیهانى دابێت. بۆیە جارێکى دى ئەوە روندەکەینەوە کە خۆمان بەخاوەنى ئەوە لیدوانە نازانین.

لەگەڵ ڕێزدا...


کۆمیتەى هەڵەبجەى ناوەندى چاک
26/11/2007
www.chak.be
chak_org@yahoo.com