٢٧\٣\٢٠١١
بۆ سه‌رجه‌م
کوردستانیان، فریای ژیانی شێرکۆ معارفی بکه‌ون.
هاووڵاتیانی
خۆشه‌ویست..
مرۆڤدۆستان..
پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان..
بڕیار وایه رۆژی 31-3-2011 کۆماری ئیسلامی ئێران چالاکڤانێکی مه‌ده‌نی
دیکه‌ی کورد به ناوی کاک شێرکۆ معارفی وه‌ک ده‌یان و سه‌دان لاوی دیکه‌ی
کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئیعدام بکات ، ئێمه لێره‌وه بانگه‌وازی
هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن له به‌رامبه‌ر ئه‌م
کاره دڕنده‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌ر به ئیعدامی کاکه شێرکۆ
معارفی بگرن.
چاودێری کوردۆساید ئاماده‌ی هه‌موو کار‌و چالاکییه‌که بۆ به‌رگرتن به
ئیعدامی کاکه شێرکۆ له کوردستان و هانده‌ران ، هیوادارین له باشووری
کوردستانیش رێگری له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی چالاکی بۆ رزگار کردنی
ژیانی کاکه شێرکۆ معارفی درووست نه‌کرێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردیش به
گیانی به‌ررسیاریتییه‌وه هه‌ڵوێست وه‌رگرن بۆ رزگار کردنی ژیانی کاکه
شیرکۆ و خۆپیشانده‌رانی کوردستانیش رۆژێک ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان بۆ
رزگار کردنی ژیانی کاکه شێرکۆ ته‌رخان بکه‌ن ، ده‌با داخوازی رزگار
کردنی ژیانی کاکه شێرکۆ معارفی هه‌موومان له ده‌وری یه‌کتری
کۆبکاته‌وه.
چاودێری کوردۆساید - چاک
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|