په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٢\٢٠١١

بۆ شاعیری گەورە شێرکۆ بێ کەس کامە دوا هۆنراوەتە.

 

شێرزاد عەزیز


مامۆستای گەورە پەیوەندی من و تۆ تەنها مەیلێکە من باش لە بیرمە کە بۆ ئێوەم ناردو پرسیم من زۆر جاران لە ڕادیۆی مالمۆ یان کۆڕ و بۆنەکان هۆنراوەکانتان ئەخوێنمەوە ئەمە پرسیاری ئەوێت .. لە وەڵامدا ووتبووت بۆ خوێندنەوەی شێعر ناخوزاێت پاسپۆرت لە شاعیرەکەی وەربگیرێت.. من لە کۆڕێکدا وەک زۆر خەڵکی تر کە حەمە بچکۆلی بۆیاخ چیت خوێندەوە منیش گریام.. من زۆر جاران و لە زۆر شوێن ووتوومە من دەروێشی هۆنراوەکانی شێرکۆ بێ کەسم و ئێستاش بە دەیان بەیتی هۆنراوەکانتم لەبەرە و لە یوتۆبیش هەردوو چیرۆکە شێعری داستانی مامە یارە و داستانی بەردە قارەمانم تۆمار کردووە... ئێستا دوو دیوانی تۆم هەیە بە دوودانە .. هەمیشە هۆنراوەکانت لای منیش وانەی بەرخۆدان و هەڵوێستی نەتەوەیی ونەفرەت لە هەموو جۆرەکانی زۆرداری بووە لە دیکتاتۆرەوە بۆ دەرەبەگێکی خۆماڵیش..


گەر سیاسیەکان هەزار بیانوویان هەبێت لەدۆخی ئێستای سلێمانی وکوردستان بۆ شاعیرێکی وەک ئێوە لێم ببورە هیچ پاساو‌ێک هەڵ ناگرێت.. مامۆستای گەورە ئیمڕۆ لەدووڕیانی ململانێ ی خەڵک و دەسەڵاتی کوردی .. لە نێوان بەرد وگووللەدا.. لەنێوان گەنجی سڤیلی سلێمانی سایەی دەسەڵاتی کوردی پر گەندەڵی ولەشکری زێرەڤانی .. لەنێوان هاواری خەڵک و دۆشکە و بی کەسی هاتوو لە هەولێرەوە .. لەنێوان ئازادی وسووتاندنی تەلەفیزۆن لە سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیریدا.. لە نێوان پارەی دزراوو وعەدالەتی کۆمەڵایەتیدا .. لەسەردەمی شۆڕشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بێ منەتی دەسەڵاتی کوردی دوو ئیمارەتدا.. ئێوە دوا پەیڤتان بۆ خوێنەرانی هۆنراوەکانتان چیە .. ئایا شەهید بوونی 3 گەنجی کورد بەدەستی دەسەڵاتی کوردی قەڵەمەکەت شەوێک هەڵی نەستاندیت.. و داوای هۆنراوەیەکی وەک ئەوەی شەهید سەردەشت عوسمانی لێ نەکردیت...


مامۆستا بیرت ئەخەمەوە کنگر و ماست بۆ وە کاتی خۆی.. هەڵوێستیکی درەنگ مانایەکی بەتاڵی ئەبێت.. گەر هۆنراوەیەک ئیلهام و ژانی ئەوێت.. ئەی پەخشان.. ئەی پەیڤێک.. چەند ووتەیەک.. سەردانێکی مەیدانی ئازادی لە بەردەکی سەرا...ئەمە پرسیارێکە لە مامۆستای شێعرەوە بۆ هەموو بەرەی ڕۆشنبیر ونووسەرانی کوردە.. لە نێوان خەڵک ودەسەڵاتدا تەنها یەکێکیان هەڵ ئەبژێرێت و لەم دۆخەی ئێستادا..نەشیش بسووتێت ونەکەباب هیچێکی تەواو هیچە..


دوو سەنگەرە
دوو تفەنگە.. دوو رابەرە
دوو مردن و .. دوو ژیانە
وا تفەنگت کردە برینی کوردستان و
وا جێت هێشتم...
وا مەمکی دایکی خۆت بڕی و
وا ڕۆیشتی
بەڵێ
تەنها یەک هەنگاوە
یەک تەوقەیە
بەڵام ئەو تەوقەو هەنگاوە
پلووسکی ئابڕووی تکاوە
وا ڕۆیشتی
دەستیشت خستە ناو دەستی
دووەم سەنگەر
ئەوساش وەکوو کەڵەشێری
بەزیووی پۆپنە خوێناوی
لەسەر دارو پەردووی ماڵی
رووخاوی خۆت هەڵ ئەنیشی
لەو ساتەوە.. تۆ ئەو گسکەی
ئەبێ لەسەر
تەنەکەی خۆڵ دا بنیشی.

shirzadaziz@hotmail.com