بۆ شکاندنی ئابلۆقه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر قه‌ندیل ، ده‌نگمان له گه‌ل ده‌نگتانه ئه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی راگه‌یاندن .
ماوه‌ی زیاتر له‌مانگێکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئابلۆقه‌یه‌کی ڕاگه‌یاندن و خۆراکی توندی خستۆته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی که گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی له‌بناری قه‌ندیل تیایه ده‌ژین ، ئه‌م هه‌لوێسته ی ده‌سه‌لاتی کوردی هاوکات بووه له‌گه‌ل ئه‌و بوردومانه ئاسمانیه‌ی سوپای فاشستی تورکیا به‌هاوکاری ئاشکرای ئه‌مه‌ریکا بۆسه‌ر باره‌گاکانی ئه‌م دوو پارته‌و گونده هه‌ژار نشینه‌کانی بناری قه‌ندیل که به نوێترین چه‌کی سه‌رده‌م له‌به‌رچاوی ئێمه و ناوه‌نده سیاسی و ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان ئه‌نجام ده‌درێت ، له‌کاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان که‌مترین مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کوردستان داوا ده‌کات که دان به‌زمانی کوردی و ئازادی سیاسیان بنرێت ، که چی تورکیا‌و ئه‌مه‌ریکا به‌تیرۆریست ده‌یاناسێنن ؟؟؟ .
له‌چه‌ند ڕۆژی رابردودا ده‌یان ڕۆژنامه‌نوسی بوێر که‌مپینێیان ده‌ست پێکردوه بۆ شکاندنی ئه‌و ئابلۆقه راگه‌یاندنه‌ی که‌ده‌سه‌لاتی کوردی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌ی سه‌پاندوه و گوته‌بێژه‌که‌ی حکومه‌تی کوردستان شکاندنی ئه‌و ئابلۆقه‌یه‌ی به شکاندنی هه‌یبه‌تی حکومه‌تی کوردستان وه‌سف کرد!!!، له‌کاتێکدا ئه‌م ئابلۆقه راگه‌یاندن و ئابوریه به به‌سه‌ر بناری قه‌ندیل دووره له‌هه‌موو پێودانگێکی نیشتمانی و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا . بۆیه ئێمه ئه‌و نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس و مالپه‌رانه‌ی له‌خواره‌وه ناومان هاتووه پالپشتی ته‌وای خۆمان بۆ ئه‌و هه‌لوێسته بوێرانه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه ده‌رده‌بڕین و هاوکات ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نین هه‌ر ڕێگریه‌ک بۆ ئه‌وان ، به ڕێگری ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری داده‌نێین و له‌گه‌ل ئه‌نجامدانی هه‌ر ئازاردانێکیشیان ناوه‌نده سیاسی و په‌رله‌مانتاری و ڕیکخراوه مرۆڤ دۆست و ڕۆژنامه‌نوسانی جیهان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه .
مالپه‌ر و ڕێکخراوه کوردیه‌کان :
1.کۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان 2- مالپه‌ری کوردستانپۆست 3 – مالپه‌ری کوردستان نێت 4. مالپه‌ری کلاو رۆژنه 5.مالپه‌ری ئه‌مڕۆ 6.مالپه‌ری کوردستانان 7.مالپه‌ری ناوه‌ندی چاک www.chak.be
ناوی نووسه‌ران :
بۆ به‌شداری ده‌توانی په‌یوه‌ندی به‌م ئـمێله‌ی خواره‌وه بکه یت pshtgyryrojnamenwsan@yahoo.com
|