په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\١٢\٢٠١٨

بۆش پاڵەوان و حاجییە یان تاوانباری جەنگە؟


ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب   


رۆژی شەممەی رابردوو جۆرج ھێربێت واکێر بۆش (جۆرج بۆشی باوک) مردو چەند ھاوڵاتی و نووسەرو رۆژنامەوان ناوی حاجی و پاڵەوان و رزگارکەریان پێێ بەخشیوەو ئەوەش کارێکی ئاساو بۆچوونیی ئازادانەی خۆیانەو بەڵام باسکردنی ھەندێ دەستەواژە بە توانج وپەلارو بە بێتێگەیشتتن جێێ سەرنجە.


راستە لە ساڵی ١٩٩١ ئەمریکا لە بەر بەرژەوندی خوێ و، پاراستنی دۆستانی لە کەنداو، ھێزی زیاتری ھیناو گەیشتە ناوچەکە بۆ قاودانی سەدام حسەین لە کوێت و، ئەوەش بووە ھوێ ھەرەسھێنانی سوپای عێراق و، ھاوڵاتیان لە باشورو ناوەراستی وڵات ھەلیان بۆ رەخساو، دەستیان گرت بەسەرشارەکان و، راوانانی پۆلیس و ئە من و بەعسییەکان، بەڵام ئەمرێکا کە زانی سەرکەوتنی گەل لە بەرژەوەندیان نییە، شەریان راگرت و بە سەدامیان وت وەرن با رێکبکەوین و، سەدامیش لاوازو نابووت بوو نوێنەرەکانی ناردو، لە ژێر خیوەتی سەفوان لە عێراق بە ھەموو داخوازییەکانی ئەمریکا رازی بوو، لە پاش ئەو رێکەوتنە پر شەرمەزارییە، ھێزەکانی سەدامی دیکتاتۆر کەوتنە گرتن و کوشتنی خەڵکی راپەریوی عێراق و، ئەگێرنەوەئەوەندە کوژراو ھەبوو سەگ و پشیلە لاشەکانیان ئەخوارد.


لە کوردستان و ھەر لە ھەمەمان ساڵدا (١٩٩١) گەلی قارەمانی کوردستان ھەڵسان بە راپەرینە مەزنەکەی ئادار، راپەرینێکی سەراپاو گشتگیر بوو، رۆژانە رۆڵەکەکانی گەل بە پاڵپشتی ھێزە شۆرگێرەکان و ھێزی پێشمەرگە لە ناوچەکان رائەپەرێن وشارو شوێنی تازەیان ئازاد ئەکردو، راپەرین درێژەپێدەری تێکۆشان و بەرخودانی گەڵی کوردستان بوو بۆ رەتکردنەوەی ھەموو جۆرە ستەم و چەوسانەوەیەک و گەیشتن بە ئازادی و بەدیھێنانی مافەرەواکانی.


بەڵێ، ئەمریکا، وڵاتێکی ئیمپریالیزمەو، ھەموو کات ئەیەوێت دەسەلاتی پەرەبسەنێت و، لە رێێ ھێزەوە بە تایبەت ھێزی سوپا دەستبگرێت بە سەر خاکی وڵاتانی ترەوەو، سیاسەتی ئیمپریالیزم، سیاسەتێکی بێ ئەخلاقانەیە چونکە وڵاتانی بەھێز ھەوڵ ئەدەن وڵاتانی لاوازی بێ ھێز بتاسێنن و، ھەرچی سامانیان
ھەیە ببەن و، لەم بارەیەوە ( فلادمیر ئیلتچ لێنین) ئەڵێت : ئیمپریالیزم بڵندترین قوناغەکانی سەرمایەدارییە.


بۆش پاڵەوان نەبوو بەڵکو تاوانباری جەنگ بوو، با بە چەند دێرێک ( مشتێک لە خەروارێک) ئەم پاڵەوانە بە ھەوادارانی بناسێنین:


بۆش لە ساڵی ١٩٤٤ بۆ مولازم لە سوپای ئەمریکاو، بە فرۆکەی جەنگی لە جۆری ( گرومان تی. بی. ئێف ئەفێنجێر) ھێرشیکردە سەر دامودەزگاکانی جاپۆن و، ھەزاران کەس بوونە قوربانی و، بۆش سەرەرای ئەوەی فرۆکەکەی تووشی لێدان بوو بەربووەوەو، بە پەرەشووت خوێ رزگارکردو، ھەروا لەو جۆرە کارانەو خەڵک کوشتن بەردەوام بوو.


ھێرشکردنە سەر وڵاتی پەنەما کە ژمارەی دانیشتوانی دوو ملیۆنە و، فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دوو بۆمبیان خستەخوارەوەو، قورسی ھەر بۆمبێک (١٠٠٠) رەتڵ بوو، گەرەکیی کرێکارانی ھەژاری گرتەوەو، بووە ھوێ کوشتنی (٤٠٠٠) ھەزار ھاوڵاتی و، نزیکەی ٥٠٠٠٠ بەبێ خانوو مانەوەو، سەربازەکانی ئەمریکا بەنزیینیان کردەسەر ٣٠ تەرمی کوژراوەکان و، ئاگریان تێبەرداو سووتێنران و، پاشان بوونە خۆراکی سەگەیل.


ئۆرلاندۆ بۆش (ھاوڵاتییەکی کوبی) بوو، لە کاتی شۆرشی کوبا لە ساڵی ١٩٥٩ ھەڵھات و، چووە ئەمریکاو، لە ساڵی ١٩٦٨ وە دەستگیر کراو بە ١٠ ساڵ سزادراو، پاشان لە ساڵی ١٩٧٢ ئازاد کراو چووە فەنزویلاو، دیسانەوە بە ھوێ تەقاندنەوەی فرۆکەیەکی کوبی بە (٧٣) سەرنشین و، لە ناویاندا تیمێکی وەرزشی کوبا Fencing گیراو سزادراو، لە دوای چەند ساڵێک بە ھوێ مافەکانی مرۆڤەوە بەرەڵا کراو، گەرایەوە بۆ ئەمریکاو.جاریکی تر گیراو، بە پێێ فەرمانێکی ""پاڵەوان"" بۆش ئازاد کرا.


سەرۆک بۆش داوایکرد یارمەتی سەدام حوسەێن و عێراق بدرێت بە پارەو چەک و، بۆ ئەو مەبەستە فەرمانی دەرکردو، ئەوە بوو وەزارەتی دەرەوە ٧٣ رێکەوتننامەی چەکی لە گەڵ عێراق بەست، زوربەی چەکەکان مەترسیدار بوون ( چەکی بیولوجی و کیمیاوی) و، ھەر لەو رووەوە بەناو قەرزو، لە رێێ( ئەتەلانتا بانک) چەندین ملیۆن دۆلاریان پێشکەش بە رژێمی سەدامی دیکتاتۆر کردو، ئاگری شەری عێراق ئێرانیان زیاتر خۆش کردو، سەدام ھەمان یارمەتییەکەی جورج بۆش لە ئەنفالی گەلی کوردستان بەکار ھێناو، پێویستە ھەموو کەس بزانێت ئەمریکا بە دوای بەرژەوەندی خوێ ئەگەرێت.


تاوانەکانی جورج بۆش زۆرن و، بێ لە کوشتن و یارمەتیدانی رژێمە کۆنەپەرست و دیکتاتۆرەکان، تاوانی تر ھەیە وەک: گیچەڵی سیکسی، بازرگانی بە ماراجوناومادە ھوشبەرەکان و،زۆر شتی بێ ئەخلاقانە.


٧\١٢\٢٠١٨
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک