٢٣\٢\٢٠١١
بۆ
(سلێمانی)ی زامدارکراو.

ژوان
جهمال
لە ناخەوە
دهسوتێم
بۆ رێژوانەکان
بۆ سلێمانییه بریندارەکەم
کە خەڵتانی خوێن کران
ئای که رۆژگارێکی
سهخته بۆ رێژوانه یاخیبووهکانی سهرشهقام.
ویستم بزانم پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ چەند دڵۆپ خوێنی تر لە سنگی لاوانی
شارەکەم رژا، چەند دڵۆپی تر زیاد بوو
بۆ َدەریا هەڵچووەکەى نیشتمان،
ویستم بدوێم لهگهڵ هاوڕێیەکی دوورە وڵاتم بزانم لەسەر کوشتوبڕەکانی
بەردەرکی سەرا چی دهڵێ، چونکە لاى ئەوان
کارەبا هەیە دهتوانێ بزانێ چ
روودهدا بە
هۆی میدیاکانەوە کە ڕاستگۆتر لە میدیاکانی کو ردستان
رووماڵی ڕووداوەکان
دهکەن.
ئاخر خۆ لە شارەکەم کە شەقامەکانی سووربوون
لە خوێندا میدیایەک بیەوێ
رووداوەکانمان نیشان بدا هێرشی چەکداریی
دهکرێتە سەر و
دهسوتێنرێ، شتێکی نامۆ نییه
لێڕاهاتووین
ئەگەر راستیمان گوت،
بە ئاوازێک دواین کە لەگەڵ ریتمی
حیزب گونجاو نەبوو، لەگەڵ بەرژەوەندییه
باڵاکانیان نههاتهوه، دەستڕێژى
گوللە و زمان بڕین و دەست
شکاندن و سووکایەتی پێکردن و
لەخاچدانی رۆح و تیرۆرکردنی وشەکان و لەسێدارەدانی هۆنراوە ساواکان، بە
سەهۆڵکردنی بیرکردنەوە و ژەنگ پێهێنانى ........
چەندانی تر لەو کردەوانە چاوەڕوانمان دهکهن و
نامۆ نین، نا نا..
ویستم کێشەکانی زانکۆم بگەیەنمە هاوڕێکەم،
ویستم لەگەڵ هەستی هاوڕێیەتی ئەودا ئەسرین بڕێژمە ناو دەستەکانی بەڵکو
ئەو دڵۆپی ئەسرینانە وەک مرواری بکاتە ملوانکە..
گوتم بەڵکو بتوانێ ئەو ملوانکەیە کە
کۆکراوەی فرمێسکی هەموو لاوانی وڵاتە بە خوێن و فیشەک تەنراوەکەمە
بگەیەنێتە رای گشتیی،
چونکە راى گشتیی
ئێمە بە مۆرفینی حیزبەکان ئاڵوودەیە و
ناتوانێ لە فرمێسکی تێکەڵ بە خوێنی ئێمە تێبگا.
پاش چەندان کاتژمێر لە چاوەڕوانیی بۆ
تەزوویەک کارەبا لە سەدەی بیست و یەکدا..
لەبەر رۆشنایی مۆمێک کە لەم ساتەدا وا
دهکوژێتەوە..
فرمێسکەکانم کردە ژوورێکی
تاریکی بێ پەنجەرەى یادەوەرییهکانەوە چونکە
نەمتوانی بە پەیوەندییهکی تەلەفۆنیی
ئازارى دڵ و سوتانی رۆحە
لەخاچ دراوەکانی پێ رابگهیهنم، خۆ لای
ئێمە ئامرازەکانی پەیوەندیی لەژێر چاودێریی
حیزبدایە.. گەر
بێتو بە هۆکارێک ئەو ئەسرینە خوێناوییانە
بێنەدەرەوە لە ژوورە کلیل دراوەکانی بیرەوە
ئەوە بێگومان دهکەوینە بەر
رەحمەتی گوللەى
حیزبییهکان.
بۆیه هاوڕێکهم ببووره،
شارهکهی زامدارم ببووره...
21\2\2011
jwanjamal@live.com
|