٣\٣\٢٠١٧
بۆ سیڤەر.

ئەفسانە سروش
تۆ کەی لە ئازاری
لێکرنەوەیەك تێدەگەی
تا شیوەن بۆ لێبوونەوەیان بگێڕی
چوزانی چەند پرتەقاڵی
پێنەگەیشتوو لە لقی
ستیانەکانیان کرانەوە و
خرانە لیستی هەڵوەرینەوە
تۆ چی لە لێکردنەوە دەزانی
خۆتت لێبووە
بە کاپتن و
کەون دەهێنیە هەلاکەت بۆ لێکدانەوەی گریانێک
دەنا باوەش باوەش
پرتەقاڵە وەریوەکانت کۆنەدەکردەوە
تاوێک رادەمایە وەریوییان و
ساتێک بۆ خنکانەکانیان دەکەوتیتە
سەر ئەژنۆ و گوڵێکت
بەسەر لق و چڵەکانی ستیانە
خاڵیەکانیانەوە دەکرد و
جەنگت لەگەڵ شێرپەنجە
رادەگەیاند.
رانیە
ماڵپەڕی
ئەفسانە سروش
|