بۆ تۆخکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان.
ئاماده‌کردنی: چیمه‌ن شه‌ریف
دوێنێ 8ی ژولای 2008 کاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌رۆ به‌کاتی له‌نده‌ن له یه‌کێک له هۆڵه‌کانی ئه‌پارتمێنتی په‌رله‌مان نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاک کاک عه‌دنان کۆچه‌ر سیمینارێکی ڕێکخست بۆ به‌ڕێزان د.کمال مه‌زهه‌ر د.ڕێبوار فتاح که له‌لایه‌ن به‌ڕێز سیاسه‌تمه‌دار شۆڕش حاجی به‌ڕێوه‌چو.
چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌رمه‌ن،ئینگلیس،تورک،ئه‌ره‌ب به پرسیارکردن به‌شداربون له‌و سیمیناره که جێگه‌ی سه‌رنج بوو.
د.ڕێبوار فه‌تاح،شؤڕش حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆر
سه‌ره‌تا کاک شۆڕش حاجی دانیشتنه‌که‌ی به به‌خێرهاتن کردن و سوپاسکردنی هه‌موان ده‌ست پێ‌کرد ئینجا د.ڕێبوار فتاح به زمانی ئینگلیسی پێناسه‌یه‌کی وشه‌ی تاوانی کرد و ڕونی کرده‌وه که چۆن هه‌ر که‌سێک لێکدانه‌وه و تێگه‌یشتنی تایبه‌تی هه‌یه بۆ وشه‌ی تاوان واته ئه‌و کرداره‌ی که زۆربه‌مان به تاوان له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ین بێ‌شک بکه‌ره‌کانی ئه‌و تاوانه به تاوانی دانانێن بۆیه د.ڕێبوار به پشت به‌ستن به و زانیاریانه‌ی که له به‌نده‌کانی مافی مرۆڤ داڕێژراوه زیاتر باسه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند کرد.
د.کمال مه‌زهه‌ر
دواتر د.کمال مه‌زهه‌ر به ئه‌ره‌بی محازه‌ره‌که‌ی به‌وه ده‌ست پێ‌کرد که چۆن وه له کوێ ئه‌رمه‌نیه‌کانی ناسیوه؟ له ناوگفتوگۆگه‌یدا ئه‌وه‌ی ڕوون کرده‌وه که هه‌رچه‌نده له سه‌رده‌مانێک بوه و ڕویداوه که هه‌ندێ له کورده فاشیسته‌کان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه ماددیه‌کان به‌شدار بون له به ناهه‌ق ڕشتنی خوێنی ئه‌رمه‌نیه‌کان به‌ڵام ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که دۆکیومێنتێکی بریتانی ده‌ست که‌وتوه که تێیدا باس له به‌ره‌نگار بونه‌وه و دژایه‌تی پێکه‌وه‌ییی کورد،ئه‌رمه‌ن و ئه‌ره‌ب ده‌کات له دژی داگیرکه‌ری به‌ریتانی له شاری نه‌جه‌ف له ئێراق له نیوان ساڵانی 1916- 1918 د.کمال باسه‌که‌ی به پشت به‌ستن به کتێبی:
Kurdistan during the First World War 1994.London
که له‌نوسینی به‌ڕێزیانه ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد که وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی
مێژویی ده‌کرێ سودی لێ وه‌ربگیرێت له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه که
له به‌شی پێنجی ئه‌و کتێبه به‌درێژی باس کراوه و ئه‌وه‌شی
پێڕاگه‌یاندین که ئه‌و باسه دریژکراوه‌ی هه‌یه و له کتێبی تر
هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌دات. پرسیار‌و ڕوونکردنه‌وه‌کانی چه‌ند ئاماده‌بوانێک جێگه‌ی سه‌رنج بوو پێویست ده‌کا باس بکرێن چونکه وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی تری تێدا ده‌ست ده‌که‌وێت له‌وانه ڕونکردنه‌وه‌که‌ی د.محمد کیانی به‌رپرسی ناوه‌ندی چاک له بریتانیا به زمانی ئینگلیسی ڕونی کرده‌وه و گوتی" ناکرێ به‌شدار بونی چه‌ند کوردێک له کوشتنی ئه‌رمه‌نه‌کان ببێته ماکی شه‌رمه‌زاری هه‌مو نه‌ته‌وه‌ی کورد که پێم وایه زۆربه‌مان ئیدانه‌ی ده‌که‌ین " له درێژه‌ی قسه‌کانیدادوپاتی کرده‌وه که ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه‌ی ده‌ستیان به خوێنی ئه‌رمه‌نه‌کان سوره هه‌ر وه‌ک ئه‌و خۆفرۆشان و جاشانه‌ن که به‌شدار بون له کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ڕاوه‌دونانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورد که به قازانجی ڕژێمی به‌ئس .
Khatelat Pelkim پرۆفیسۆر خاتیلات دوپاتی قسه‌کانی د.محمدی کرده‌وه‌و گوتی " ده‌مه‌وێ ئه‌وه ڕون بکه‌مه‌ه که نابێ کورد وا بزانێ که ئه‌رمه‌نیه‌کان ڕقیان له کورده‌کانه چۆن له مێژوی نوێ‌دا دیاره که چۆن شه‌ری براکوژی کرا که کورد به ده‌ست کورد ده‌کوژرائاواش ئیمه وه‌ک ئه‌رمینی له‌یه‌کتریمان کوشتوه له جیاتی ئه‌وه‌ی بچن له ڕوی تورک بوه‌ستن! من بۆیه ئه‌و نمونانه ده‌هێنمه‌وه تاوه‌کو ئه‌وه دوپات که‌مه‌وه که هیچ لایه‌کمان هه‌ستی ناشیرینی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ویتر نییه به پێچه‌وانه‌وه هه‌ردولا خۆشهاڵن به تێکه‌ڵبونمان به یه‌کتری ئه‌وه نیه ده‌بینین ده‌یان که‌س به ژنخوازی تێکه‌ڵ یه‌کتر بوون یا له‌بیرمه ڕادیۆی کوردی هه‌بو له ئه‌رمینیای سۆڤیه‌تدا"
له به‌ر گرنگی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌وڵده‌درێ کۆنفرانسێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕێکبخرێ بۆ به‌رفراوانتر بڵاو کردنه‌وه‌ی بیری ئازادیخوازی گه‌لی کورد وه هه‌روه‌ها حه‌زی ئه‌و میلله‌ته به ئاشتیی و پێکه‌وه ژیان له گه‌ڵ یه‌کتر وه تۆخ کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی خێرخوازانه‌ی کورد به میلله‌تانی دیکه‌ی دنیا له هه‌موشیان گرنگتر پێش‌گرتن له دوژمنانی کورد که هه‌ولی کولانه‌وه‌ی برینه کۆنه‌کان ده‌دات بۆ خۆشکردنی زه‌مینه‌ی شه‌ڕو نائارامی بۆ میلله‌تی کورد و له‌بیربردنه‌وه‌ی داواکردنی ئه‌و میلله‌ته بۆ مافه‌کانی خۆی.
له‌نده‌ن 8/7/2008
|