په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\٧\٢٠١٢

بۆ عوسمان رەسول محەمەد.

 


بە بۆنەی دوو ساڵ بەسەر مەرگی عوسمان ڕەسول، ئەو پەنابەرە کوردەی کە لە ٢٥\٧\٢٠١٠ لە ‌نھۆمی حەوتەمی باڵەخانەیەکەوە لە شاری نوتین ھام -بەریتانیا. لە ژێر فشاری وەرنەگرتنی مافی پەنابەری کۆتایی بە ژیانی ھات. نووسینی ھاوڕێیەکی عوسمان .(ئەی). وەرگێڕانی: فیدراسیۆنی پەنابەران.


ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر مەرگی تۆدا تێدەپەڕێ. ئەمڕۆ بۆ دوو ساڵ دەچێ لەناو ئێمەدا نەماویت، شتێکی سەیرە ئێمە واتێبگەین تۆ لە بینایەکی حەوت قاتەوە خۆت ھەڵدابێتە خوارەوە. چەندان ڕۆژنامەو گۆڤار لە بارەی مردنی تۆوە دوان و ڕاپۆرتیان نووسی. ئەمڕۆ دوو ساڵ تێپەڕیوە، پێدەچێ چی دی کەسێ بەدەرنەکەوێ گوێ بداتە تۆ و باسی مردنی تۆمان بۆ بکات. ئیتر تۆ نابیتە ھەواڵی ناو ڕۆژنامە ‌و گۆڤارەکان، چونکە بەتەواوی نەماویت. من لێرەم و دەبمە دەنگی تۆ، بەدەنگێکی بەرز قسەیان بۆ دەکەم، تابزانن چی ڕویدا لە ‌تۆ؟ چونکە من دەمەوێت مەرگی تۆ بۆ شتێکی بەنرخ بێت و سوودی بۆ کەسانی تر ھەبێت. تۆ کۆچت کرد، پاش ئەوەی نزیکەی دە ساڵ ‌چاوەڕوانی ژیانێکی یاسایی لەم ووڵاتە بوویت. بەشێوەیەکی زۆر خراپ تیاچوویت کە کەس ئاواتی پێناخوازێت. لە ٢٥ تەموزی ساڵی ٢٠١٠ دا، کات زیاتر یان کەمتر لە ٥ ی ئێوارە بوو، چوویتە سەر بینا بەرزە حەو قاتەکە و دوای دوو سەعات گیانت لەدەستدا. لەیەکەم ڕاپۆرتدا واھات کە تۆ خۆتت کوشتووە، لە دوا لێکۆڵینەوەدا ووتیان ڕوونیە ئایا تۆ خۆت فڕیداوەتە ‌خوارێ یان ئەمە ڕووداوێکە و ڕوویداوە. چونکە یەکێک لە شایەتەکان ڕایگەیاند کە لە کاتی کەوتنە خوارەوەتدا، تۆی بینیوە ھەوڵتداوە خۆت بەشتێکتدا بگریتەوە.


لەو لێکۆڵینەوەیەدا دەرکەوتووە،‌ لەیەکەم چرکەدا کە ‌لەسەر بیناکە بوویت، کەسانێک لەسەر شەقامەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ھاواریان لێکردیت کە خۆت ھەڵدەیتە خوارەوە. دوا ئەنجامی لێکۆڵینەوە دەڵێت، ئاشکرانیە کە تۆ بەڕووداوێکی کتوپڕ یان بە ئەنقەست گیانت لەدەستدا، بەڵام بەداخەوە ئەو کۆمەڵە کەسەی کەویستیان بتکوژن ھیچیان دەسگیر نەکران. من ئەو کەسە نیم کە بڕیار بدەم ئەو دەستەیە کێن کە پێویستە بەرەوڕوویان ببینەوە. بەڵام عوسمان من شتێک بە تۆ دەڵێم، ھەرچەندە ئیتر مردنت ھەواڵی نوێی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان نەبێت، من ھێشتا تۆم لەیادە و ھەوڵدانی تۆم لەبیرە لە پێناوی بەدەستھێنانی ژیانێکی گونجاودا لە شانشینی یەکگرتوودا.


ئەوانەی بەرپرسیاری مردنی تۆن ئەو کەسانە نین ھاواریان لێکردی ..بەڵکو ئەوانەن کە یەکەم جار ھەلی ژیانیان لە شانشینی یەکگرتوو لێسەندیتەوە. حەزم دەکرد ئێستا لە ‌نێوماندا بوویتایە، تۆ خەڵکی کوردستانی عێراق بوویت، زۆر دەترسای دیپۆرتی ئەوێت بکەنەوە. دەترسای کە ئەو ژیانەت بۆ وای لێ بەسەر ھاتووە، ھێشتا لەبیرمدایە کەخۆت دەڵێی لەوانەیە ترسانت لە دیپۆرتکردنەوە بێت، چۆن تۆ باسی ئاییندەم بۆ دەکەیت و لەو باوەڕەدایت کە ئێستا لەگەڵ دوو مناڵەکەتدا بیت؟ کەچی ھەموو خەوەکانت بەفیڕۆ چوو. بیست و چوار کاتژمێر پێش کۆچکردنت باسی ترس و خەونەکانت بۆ دەکردم، کە گیانت سپارد زۆر گەنج بوویت، تەنیا ٢٧ ساڵ تەمەنت بوو. ئەمڕۆ دووساڵ بەسەر کۆچی تۆدا ڕادەبورێ و ھێشتا یادت دەکەم، دەمەوێت ھەمووان یادت بکەن تا دڵنیابم لەوەی خەباتی تۆ لەبیر ناکرێت.


بۆ ھەموو عوسمانەکان و ھەموو ئەوانەی لە ھەمان ململانێدان، ئاواتەخوازم گیان لەدەستدانی تۆ شتێکمان فێربکات، نەک تەنیا ھەواڵێکی ھەستوروژێنی مردنی کەسێک بێت.

________________________________________
تیبینی:
ئەم نامەیە لەلایەن ھاوریەکی عوسمان رەسول، ھەڵسوراوێکی بەرگری لەمافەکانی پەنابەران نوسراوە .ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە پێویستی زانی وەریگێریتە سەر زمانی کوردی.


بۆ زانیاریی پتر لەسەر ئەم رووداوە ئەم لینکانە بخۆێنەوە:
http://www.bbc.co.uk/news/uk-england-nottinghamshire-15188454
http://www.indymedia.org.uk/en/2012/07/498242.html
http://www.guardian.co.uk/world/2010/aug/01/asylum-seeker-osman-rasul-death-legal-aid
http://federationifir.com/kurdi/kurdi.file/Dadgae%20Baretanya%20osman%20Rasull.html
http://www.irr.org.uk/news/nottingham-asylum-seeker-jumps-to-his-death

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک