سه‌ید عه‌لی ساڵحی
وه‌رگێڕانی له فارسی‌يه‌وه: كامه‌ران هه‌ڵوه‌دا گوتيان: ئێوا‌ره‌ی سێ‌شه‌ممه، زستان بوو، حه‌وتی به‌فرانبار تۆ په‌ڕه‌سێلكه‌يه‌كی خووساوت له قۆڵدا هێنايه‌وه ماڵێ! گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان: سبه‌ی به‌يانیش، شتێكی وه‌ك باڵنده‌يه‌كی عاشق له سه‌ربانی ئێوه‌وه رووه‌و ده‌ريا فڕیوه! گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان: تۆ له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك گۆرانی لێڵ، بۆ مانايه‌كی‌تر چنگێ مانات له ناوله‌پی ئاسمان رنيوه! گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان: تۆ، حيزبابی په‌شێو، تۆ....! هۆی متمانه‌ی ئاوێنه بووی به نه‌وای له‌نته‌رێ له هه‌يوانی شه‌وا! گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان: سه‌رپاكی ده‌ڵێن تۆ به‌دگومانترين گومانلێكراوی تێكده‌ری زارت لێوانلێوه له به‌رامه‌ی پیاڵه‌يه‌ك شير! گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان: له ده‌وری غه‌زه‌لێكی تاريك، يا ره‌نگه له گوێی حه‌وزی هاوسێ بۆ ئه‌و سووره ماسييه له رۆخی ده‌رياوه گورانيت چڕيوه! گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان: له نێو هه‌موو گڵكۆكاندا، به شوێن گۆڕێكی وندا بێده‌نگ له‌سه‌ر قۆڵی خۆت گرياوی! گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان: تۆ هه‌واڵی گومانی گوڵدانێكی وشكت بۆ باغچه‌ی باران بردووه! گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان: بۆ ورده كه‌لوويه‌ك، گۆرانی پشكووتنی سۆزيت چڕیوه، ئه‌وه‌ش هیچ...، تۆيان له سرته‌سرتی ده‌ريا و ده‌لاقه‌دا ديوه! گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان: به تۆمه‌تی غه‌زه‌لێكی قه‌ده‌غه هه‌زار وته‌ی نوێت له قسه‌ی شه‌تيلا داتاشيوه! گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان: به‌سه! پێت وانييه له حاشاكردنی عيشقا تۆ خاوه‌نی چه‌شنێ بێده‌نگی پیرۆزی؟ گوتم: حاشای لێناكه‌م.
گوتيان: بنووسه! بنووسه كه حاشا له چاره‌نووسی نه‌نووسراوی خۆم ناكه‌م! نووسيم: حاشای لێناكه‌م! نووسيم و هاوده‌نگانی نامۆ له‌ود‌يو شووره‌كانی جيهانه‌وه وه‌ده‌نگ هاتن: «ده‌ڵێن شاعيرانی مه‌زن به‌م چه‌شنه ژياون».
29/4/1388
ئه‌ركی ئێمه نه‌بوو تا له دوانه‌ی بوون و داره‌مه‌يت ته‌نيا يه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین.
ئه‌ركی ئێمه نه‌بوو تا له دوانه‌ی كێرد و زلله ته‌نيا يه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین.
ئه‌ركی ئێمه نه‌بوو تا له دوانه‌ی سروود و خود ته‌نيا يه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین.
ئه‌ركی ئێمه نه‌بوو تا له دوانه‌ی ده‌سپێك و كۆتا ته‌نيا يه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین.
ئه‌ركی ئێمه نه‌بوو تا له دوانه‌ی به‌له‌م و ده‌ريا ته‌نيا يه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین.
ئه‌ركی ئێمه نه‌بوو تا له خود و خه‌ونی هاوسێ ته‌نيا يه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین.
هه‌ر تێناگه‌م، ده‌ڵێن رێگه‌ی هه‌ساره به‌خۆمان نه‌بوو. دايكم ده‌يگوت: ئاسۆی چاره‌نووست ڕوونه، به‌ڵام داهاتوو نادياره.
29/4/1388
|