بۆ وه‌رگێری
نووسراوه‌ی فارسی
(هه‌ڵومه‌رجی
سیاسی عێراق - نووسینی
فاتح به‌هرامی).
یاشێخ
ماوه‌یه‌ک ده‌بێت کاک (سه‌ردار عه‌بدوڵا
حه‌مه) سه‌رقاڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی
فارسیه که له‌فارسیه‌وه وه‌ریگێراوه‌و بێگومان هیلاک بووه
و شه‌ونوخنیشی له‌سه‌ر کردوه تا ته‌واوی کردوه. پرسیاری من
لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئایا کاک سه‌دار بۆ خۆی نه‌هاتووه
به‌رهه‌مێکی وه‌ها بنووسێت وه‌ک عێراقیه‌ک له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خۆی خه‌ریک
بکات به نوسراوێکه‌وه که وه‌ک راپۆرتێکی ده‌زگاکانی
(ی‌و -
ئێن) نووسیبێتی زیاتر وایه. منیش و
خۆشی دڵنیاین که خودی کاک سه‌ردار ده‌توانێت نوسینێکی وه‌ها بنوسێت که
بێگومان ئه‌گه‌ر باشتر نه‌بێت ئه‌وه خراپتر نابێت. چونکه کاک سه‌ردار
زۆر له‌و نووسه‌ره که‌م
ئه‌زموونتر
نییه و زیاتریش له بارودۆخی عێراق
و کوردستانیش شاره‌زاتره که خۆی له سه‌رده‌مانی
پێش راپه‌رین و دوایش تا ئه‌مڕۆ ئاگاداری جه‌ره‌یانی روداوه‌کانه‌و به‌شی
خۆشی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فارسیش ده‌زانێت
ئه‌وه سه‌ره رای کوردیه‌که‌ی به دیالکتیکی هه‌ورامانیشه‌وه،
که‌ده‌توانێت به‌کاریان بهێنیت بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌کان . له‌کاتێکدا
من دڵنیام نووسه‌ری بابه‌ته‌که واته
(فاتح به‌هرامی)
نه عه‌ره‌بی و نه کوردی یان دیاله‌کتیکی
هه‌ورامی نازانێت و شارێکی عێراقیشی نه‌دیوه(
کوردستان ناڵێم) به‌و ده‌لیله‌ی شۆفینیستی فارسی که له‌ژێر عه‌باکه‌ی
به‌ناو کۆمۆنیزمی کارگه‌ریدا خۆیان مه‌لاس داوه هیچیان ئاماده
نین و نابن کوردی یان عه‌ره‌بی
فێرببن وه‌ک تۆی واقیعبین.
نه‌خۆشیه‌که له په‌تای کۆمۆنیزمی کارگه‌رییه‌وه وه‌ک گرانه‌تایه‌ک
بیر و هۆشی زۆر که‌سی به‌توانای داگیرکردوه
و وایلێکردوون که هه‌قی
سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵسوران و بیرکردنه‌وه به‌خۆشیان
نه‌ده‌ن. وا ده‌زانن ئه‌وه‌ی له‌زار
و فه‌رهه‌نگی ئه‌وانه‌وه وه‌رنه‌گیرێت دروست
نییه. له‌راستیدا ئه‌وه هه‌مان نه‌خۆشی
و درمه که ستالینیه‌ت ده‌رخواردی حیزبه کۆمۆنیسته‌کانیدا که
تانانه‌ت ده‌رزی کۆمپاسه‌کانیش ده‌بوایه رووی له پاشکۆبوونی سۆڤیه‌تی
بکردایه ئه‌مڕۆش ئه‌و گه‌مه کۆنه به‌نرخی تازه ده‌فرۆشرێت پێمان.
من نایه‌مه سه‌ر درێژه‌ی نووسینه‌که چونکه
زیاتر رووی ره‌خنه‌که‌م له کاک سه‌رداره، ئه‌و کاک سه‌رداره‌ی که به‌پێی
ته‌مه‌نی هه‌ڵسورانی وه‌ک هه‌لسوراوێکی سیاسی ده‌یتوانی نووسراوێک
بنووسێت که دواپه‌یامی کۆتایی نووسینه‌که‌ی به مه‌سیجێکی کۆمۆنیستی
کۆتایی پێ بهێنایه نه‌ک وه‌ک ئه‌و نووسه‌ره که وه‌ک ئامارناسێک نووسیویه‌تی
و کۆتایشی هه‌ر وا پێهێناوه. به‌لام به‌و پێیه‌ی له‌فارسیه‌وه وه‌رگیراوه
و نوسه‌ره‌که‌شی له‌و گروپه‌یه ئه‌وه زۆر پڕ بایه‌خه بۆیه کاک سه‌ردار
و زۆری تر زۆر قوربانی به‌خۆیان
ده‌ده‌ن و و توانای هه‌لسوران و لێهاتویی خۆیان به هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن
هه‌ر به‌خاتری ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه لێیان رازی بن.چونکه له‌راستیدا له
واتای به‌کرده‌وه‌ی به‌سته‌ڵۆکی بیروباوه‌ڕ
تێنه‌ده‌گه‌یشتم تا نه‌مردم و زیندوم کۆمۆنیزمه کارگه‌رییه‌که‌ی حیکمه‌تیستم
بینی.
له‌کۆتاییدا هیوادارم ئه‌و خۆشه‌ویسته واتێنه‌گات که من
چووبمه ناو تایبه‌تمه‌ندیێتی
که‌سایه‌تی ئه‌و به‌لکو ته‌نها ویستوومه تواناکانی ئه‌و وه‌ک
پێویست ده‌ربخه‌م که‌خودی خۆی به که‌می
راگرتووه له‌به‌رامبه‌ر توانای نووسینێکی
وه‌ک فاتح به‌هرامی.
|