په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١\٢٠١١

بۆ ویژدانی مرۆڤایەتی.
قڕکردنی کورد لە سوریا.

 


رۆژ لە دوای رۆژ رژیمی داگیرکەری بەعس لە سوریا ئامرازەکانی بۆ لەناوبردنی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا پێشدەخات و چەند ساڵێکە قیزەونترین رێگا دژە مرۆڤیەکان لە دژی گەلی کورد بەکار دەهێنێت ، و ئەمە دەیان ساڵە چەندین پڕۆژەی شۆڤێنیی رێکخستووە کە ئامانجی لەناوبردنی گەلێکە لەسەر خاکی باب و باپیرانی کە بەوەش نەیتوانیوە هەتا ئێستا ئیرادەی گەلەکەمان لاواز بکات بۆیە هەڵساوە بە جێبەجێکردنی ئەەم پرۆژانەی خوارەوە.


یەکەم: پڕۆژە نه‌ژادپەرەستەکانی کۆن و تازەی کە هەتا ئێستاش بەردەوامن :

1 – سوتاندنی سینەمای شاری عامودا .لە 13/11/1960 . هێزەکانی شەڕخواز هەڵسان بە سوتاندنی زیاتر لە 285 منداڵی کورد لە ناوی سینەمای شاری عامودا ، کە هەمویان قوتابی قۆناغی سەرەتایی بوون.
2 - 1962. سەرژمێری تایبەت . بەپێی ئەو نەخشە ڕێگایەیی کە بۆ لەناوبردنی گەلی کورد لە لایەن نژادپەرەستێکی عەرەب و ئەندامی ئەمن سیاسی لە شاری حەسەکەوە نووسرابوو ،ژمارەیەکی زۆر لە کوردەکانی نیشتەجیێ پارێزگای حەسەکە بێبەشبوون لە ناسنامەی هاوڵاتیبوونی سوریا کە ئێستا ژمارەیان لە 350 هەزار کەس تێپەر دەبێت، کە لەناویشیاندا چینی /مکتومی القید/یش هەیە کە بێ بەشن لە هەموو مامەڵەیەکی باری شارستانی لە جیهاندا .
3- 1973. پڕۆژەی کەمەری عەرەبی. کە بەدرێژایی 375 کلم و پانتایی 20 کلم لە سەرانسەری سنووری دابەشکراوی نێوان سوریا و تورکیا دا بە زەبری چەک لە کوردە رەسەنەکان سەنرا و بەسەر عەرەبەکاندا دابەشکرا کە بۆ ئەم مەبەستە لە شوێنەکانی تری سوریا هاوردە کرابوون .
4- 1974. پڕۆژەی زەوییە ژێرئاو یەکان. بەپێی بڕیاری شۆفینی ژمارە 521 سەرکردایەتی حزبی (بەعس)وە لە بەرواری 24/6/1974. نزیکە 49 کۆمەلگا بۆ عەرەبەکان لە سەر خاکی جووتیارە کوردەکان دورستکران کە پێش ئەوان بە چەند سالێک بۆ خۆیان خەریکی پاککردن و چاککردنی ئەو زەویانەبوون ، دوایی عەرەبەکان هێنرانەوە بۆ داگیرکردنی خاکی کوردەکان بەم دابەشکردنەوەی خوارەوە :- 12 ئوردوگا لە ناوچەی (دێریک)ی تەعریبکراو بۆ (المالکیە)._ 12 ئوردوگا لە قامشلۆ. 15 ئوردوگا لە "سەرێ کانیێ" کە تەعریبکراوە بۆ "رڕس العین". کە ژمارەی گوندە زەوتکراوەکانی کوردەکان گەیشتە 335 گوند.
5 – 1993. سوتانی زیندانی شاری حەسەکە. کەتێیدا 67 شەهیدی کورد لە زیندانی ناوەندی پارێزگای حەسەکە دا سووتان ،دوای کە هەموویان لەیەک هۆل کۆکرابوون ، و تەنها دوو کەس لەو هۆل وکارەساتەدا رزگاربوون کە تائێستاش لە ژێر چاودێری هێزە ئەمنیەکاندان.


دووەم: پڕۆژە شۆڤێنیە نوێیەکان:


لەبەر ئەوەی کورد رووبەرووی هەموو جۆرەکانی چەوساندن و تەعدا ببوو، کە قەدەغەکرابوو لەسەری زمانی خۆی بەکاربهێنیت و هەروها خوێنکار و فەرمانبەر بەو تۆمەتە قیزەوینە "مەترسی لە سەر ئاسایشی دەوڵەت" فەێل دەکران ،ئیدی ڕاپەرینی 12 ئاداری 2004 . دژ بە رژیمی بەعس دەستیپێکرد و لەئەنجامیدا بە دەهان کەس شەهیدبوون و چەند هەزارێکیش دەستگیرکران،هەروەها بەدەیان کەس لەژێر ئیشکەنجەدا ژیانیان لەدەستدا. بۆیە کریارەکانی رژیمی بەعس بۆ چەوساندنی گەلی کورد زیادی کرد و دەست بەم تاوانانەکرد کە لێرەوە بەبیردەهێنینەوە :


1 – کوشتنی سەربازە کوردەکان لەناو سوپای عەرەبی سوریا دا. کە لەدوای ڕاپەرینەکەی 2004 دا ژمارەیان گەیشتووە زیاتر لە 45 شەهید.کە لەناو یەیکینەکانیان دەکوژرێن و پاشان بە تەلەفۆن خێزانەکانیان ئاگادار دەکەنەوە و هەڕەشەی کوشتنی زیاتریان لێدەکەن ئەگەر چ لایەنێک ئاگادار بکەنەوە لە کریارێکێ بەم چەشنە و هەروها قەدەغەیە کە تەرمەکانیشیان ببینن.
2- دەستگیرکردنی بەهەزاران کادری حزبی و سیاسی و رۆشنبیر و چالاکڤانانی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەردو ڕەگەز .
3- کۆشتنی کەسایەتی ئاینی کورد. شێخ محمد مەعشوقی خەزنەوی لە ئەنجامی پیلانێکی ترسەنۆکانە دا.
4- لە ساڵی 2008 دەرکردنی فەرمانی 49 ی قیزەون، کە کوردیان بێ بەشکرد لە مافی کرٍین و فرۆشتن و دروستکردنی خانووبەرە و بەمەش هەموو جموجۆلێکی ئابووری زۆڕبەی هاوڵاتیان وەستا کە ئامانج لێی ناچارکردنی کوردەکانە بۆ کۆچبەرکردن و بەتاڵکردنی ناوچەکانیان بە مەبەستی ئاسانکردنی تەعریب کردنیان و هەروها تائێستا ژمارەی ئەو کوردانەی کە کۆچیان کردوە بە نیو ملیۆن کەس دائەنرێت .
5- لە ساڵی 2008 . دەرکردنی بریارێکی شۆڤێنیانە بە غەرامەکردن بە 10 هەزار دۆلار و زیندانی کردن بۆ ماوەی یەک ساڵ بۆ هەر خاوەن کارێک کە کرێکارێکی کوردی بێ ناسنامەی عەرەبی لای خۆی بە ئیش کردن بدات .
6- تەعریب کردنی ناوچەی رمێلان کەنەوتی تێیدایە و ئەوەش بە هێنانی فەرمانبەری عەرەب لە پارێزگا کەناریەکانی سوریا کە لەسەر چینی دەسەڵاتدار ئەژمار دەکرێن .
7- دروستکردنی حوسەینیەکانی شیعە لە ناو شاری عامودا و ناوچەکانی تر و هەروها بڕینی موچەیەکی مانگانە بۆ هەر کەسێکی شیعە و دەرکردنی فتوای شۆڤێنی دژ بە کورد لە رێگای وتارخوێنی مزگەوتەکان بە تاڵانکردنی ماڵ و شەرەفی کوردەکان.
8- سڕینەوەی ناسنامەی کوردی و بەردەوام بوون لە ڕێگریکردن لە کوردەکان لەبەکارهێنانی زمانی دایک.
9- بەردەوامبوون لە دەرکردنی خوێندکار و فەرمانبەرانی کورد بە تۆمەتی "مەترسی لەسەر ئاسایشی دەوڵەت".
10- بەئامانجگرتنی هەموو بۆنە نەتەوەییە کوردییەکان و گۆڕینی بۆ کوشتارگەی خوێناوی، وەکو لە جەژنی نەورۆزی قامیشلو و رققە رٍوویاندا.


****
بە پێی مادەی دوەمی رێکەوتنی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەرواری 11 کانونی یەکەمی 1946 تاوانی قرٍکردنی بە کۆمەل واتای کردنی ئەو کریارانەی خوارەوەیە:
- کوشتنی ئەندامانی کۆمەڵگا .
- گەیاندنی ئازارێکی جەستەیی و دەروونی بۆ ئەندامانی کۆمەڵگایی مرۆڤایەتی.
- کارکردن بە شێوەیەکی قەسدی بۆ تێکدانی رەوشی بژێویی کۆمەڵگایەک کە ئامانجی لەناوبردنی بە شێوەیەکی گشتی یان تاکی یە.


دەیان ساڵە گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا رووبەرووی چەندین پڕۆژەی لەناوبردن دەبێتەوە بە بێ ئەوەی هیچ لایەنەێکی ئینسانی لە جیهاندا بەرگری لێی بکات ، و هەتا ئێستا هیچ بەیاننامەیەک دژ بەم تاوانانەی رژیمی داگیرکەری بەعس لە سوریا دەرنەکراوە ، ئەو جیهانەی کە تەماشای ئەم جینۆسایدە دەکات و هیچ هەلوێستێکی نابێت ، بێ گومان شەریکێکی سەرەکیە لەگەل ئەم جینۆسایدە دا لەبەر ئەوەی مرۆڤایەتی خۆی بۆ لایەنی کوشتنی هەرٍەمەکی لەدەست داوە.

ئەی ویژدانی مرۆڤایەتی ، داوات لێ ئەکەین کە بەرپرسیارەتی ئەخلاقی خوت بگێریت بۆ رێگرتن لەم جینۆسایدەی کە دژ بە گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا ئەنجام دەدرێت.

بۆ شەرمەزارکردنی ئەم تاوانانە، هیوادارین ڕۆژی هەینێ ڕێکەوتی 7 / 1 / 2011 ، کاتژمێر (2)ی پاش نیوەڕۆ لە سەکۆی ئازادی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی ئامادەبن .


دەستپێشخەری پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان
07705038596 - 07701951266