١\٢\٢٠١١ بۆ خوێندکاران سیسته‌می نوێی خوێندنیان بۆ هه‌رس ناکرێ!؟
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ناڕه‌زایه‌تیه‌کان رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ی هه‌یه‌و به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوبراو راگه‌یاند "که وه‌زاره‌ته‌که‌یان به هیچ شێوه‌یه‌ک له بڕیاره‌که‌ی پاشگه‌ز نابێته‌وه‌و سووره له‌سه‌رجێبه‌جێ جێکردنی ئه‌م بڕیاره و ده‌بێت له هه‌رێمی کوردستان کار به‌سیسته‌مه‌که بکرێـت. چونکه به‌پێی لێدوانه‌کانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بێت ئه‌وان له دانانی سیسته‌مێکی وا پرس و ڕایان به چه‌ند که‌سێکی پسپۆر و شاره‌زا له‌م بواره‌دا کردوه، راشیگه‌یاند"هۆکاری ئه‌م ناڕهوایهتیهی که ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن خوێندکارانه‌وه ده‌بینرێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی زانیاریی و روننه‌کردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌که‌وه بۆیه ئه‌و به پێویستی ده‌زانێ له وه‌زاره‌ته‌وه چه‌ند روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان شۆربکرێتهوه تاکو له‌م ڕیگه‌وه زانیاری له‌سه‌ر باشی و گرنگی سیسته‌مه‌که بۆ خوێندکاران روونبکرێـتهوه "هه‌رس نه‌کردنی ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن خویندکارنهوه لێره‌وه خۆی ده‌بێنته‌وه ،چونکه له کوردستان چه‌ند ساڵێکه ئه‌م پرۆگرامه‌ی که دانراوه‌و خوێندکاری له‌سه‌ر ڕاهینراوه نه‌گۆڕ بووه و خوێندکار وه‌ک تووتی له سه‌ری ڕهێنراوه که چی بۆ نوسرا و وتراو ئه‌و ئه‌مه بڵێته‌وه ،که ئه‌مه‌ش نه له ئه‌ستۆی خوێندکار و نهمامۆستادایه، چونکه ئه‌مه مه‌نهه‌جه و داهێنراوه بۆیه وه‌زره‌تی په‌روه‌رده ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی بڕیار له پیاده‌کردنی سسیته‌می سویدی بدات ده‌بیت کار له‌سه‌ر بنبڕکردنی که‌موکوڕیه‌کانی په‌روه‌ده بکات که ئه‌مڕۆ له نێوهناوهندهکانی خوێندندا به ئاشکرا هه‌ستی پێ ده‌کرێت و ده‌بینرێت.
من لێره‌دا نامه‌وێت له توانای وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده که‌م بکه‌مه‌وه که بێگومان ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌ڕێزه که
بڕیارێکی وا ده‌رده‌کات ئه‌وه له‌پێناو بهرزرکرنهوهی ئاستی زانستی
حویندکارانه و مه‌به‌ستیان باشترکردنی توانای خویندکاره، به‌ڵام ئه‌مه
ده‌بێت به پرۆسه‌یه‌کی هیێواش و به پلان و نهحشه بۆکێشان کاری بۆ
بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێکی هاوشێوه به لای خوێندکارنهوه نامۆ
نه‌بێت، هه‌ر ئه‌م بێ پلانیهش بوو که خوێندکارانی ئه‌مرۆ نائارام
کردوه وای کردوه له سه‌رجه‌م شار و شارۆچکه‌کان ده‌نگیان
به‌رزبکه‌نه‌وه و به خۆپیشاندان به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵێن
ئێمه ئه‌م بڕیاره‌مان پێ قبوڵ ناکرێت و سیسته‌ممان کوردیه نه‌ک سویدی.
|