بۆ
خۆت ون کرد ؟

سروه دڵخۆش
له‌یادمه که پێت
ئه‌وتم بیرت بردۆته‌وه تاسه‌م
فه‌رمووت تابلۆی بێده‌نگیتم هه‌ر
ناوی تۆیه پێناسه‌م
گه‌لێک هیوات به دڵ به‌خشیم دڵنه‌واییت ئه‌دامه‌وه
داگیرسا مۆمی شادی به‌ختیم به‌ده‌ستی خۆت
کوژانته‌وه
بێ ناسنامه‌ی ئه‌م ئه‌وینه دڵت له ناسۆر پڕکردم
که بێ ده‌نگم وامه‌زانه بێ شنه‌ی یادی تۆ
مردووم
ئێستا ئه‌ژیم له وڵاتێک تاریکه شه‌قامه‌کانی
یادی تۆ دێ ده‌ستم ده‌گرێ بۆخۆت ونکرد
به نه‌زانی.
شه‌وی ڕابردوو
.
به یادی شه‌وی ڕابردوو له خه‌ڵوه‌تدا ئه‌توێمه‌وه
که سه‌رگه‌رمی خۆشی بووین و ئاوی لێومان ئه‌خوارده‌وه
یه‌کمان له ئامێزئه‌گرت و ئاوێته‌ی جه‌سته‌ی
یه‌ک ئه‌بووین
کاتی خۆشمان ئه‌برده‌سه‌ر شه‌و و ڕۆژمان پڕ
له ئه‌وین
سه‌د مه‌خابن که له‌م شه‌وه غه‌رقی حه‌سره‌ت
و شیوه‌نم
به‌جێتهێشتم به بێ نه‌وا شێوا ڕوخسار و دیمه‌نم...
تیرۆر
.
گیانه‌که‌م ئیتر له‌مه‌ودوا به تۆ ئه‌ڵێم تیرۆرستی
ئه‌زانی بۆ وات پێ ئه‌ڵێم؟؟؟؟
چون تیرۆریستان خوێنی زۆر له خه‌ڵکیان مژی
به‌ڵام خۆ تۆ تیرۆریست نیت
به بیانووی خۆشه‌ویستی
هاتی لێوی منت مژی،،،،،
وا ئێستاکه‌ش ترسم هه‌یه که بۆت ڕێکه‌وت له مه‌نزڵم
خۆ کوژ بیت و بته‌قییه‌وه
وێرانی که‌یت ماڵی دڵم..
tamanek.bewafaiy@yahoo.com
|