بۆ یادی ڕاپه‌ڕین له ڕانیه.

فه‌هد گرده‌وانی
له‌یادی
ڕاپه‌ڕیندا ده‌بوایه ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین [ ڕانیه ] وه‌کو شارێکی
پێشکه‌وتوو و پاک و خاوێن و پڕ له خزمه‌تگوزاری بوایه . 17ساڵ به‌سه
بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی هیمه‌تی خزمه‌تکردن بۆ
خه‌ڵک زیاد بکه‌ن و ئه‌رکی قورسی میلله‌ت که‌م بکه‌نه‌وه . ئه‌وانه‌ی
ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 20 ساڵانه ، ته‌نها له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ژیانیان به‌سه‌ر بردووه و هه‌وا و نه‌فه‌سی رژێمی
فاشی به‌غدایان هێنده هه‌ڵنه‌مژیووه و ته‌نها ئاو وهه‌وای
کورده‌واریان له‌سینگی دێت و ده‌چێت . ئه‌و هه‌موو دۆلاره‌ی بووه
مایه‌ی خۆراک و یارمه‌تی دانی کورد له سه‌داچه‌ندی بۆ ده‌روازه‌ی
ڕاپه‌ڕین خه‌رجکراوه و پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌کامه جۆری
ژیانی به‌خته‌وه‌ری رۆژ ئاوا ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ مانگه‌شه‌ودا خه‌ون به
ڕاپه‌ڕینه‌کی تر ده‌بینن . ئه‌و ژنه شه‌هیدانه‌ی منداڵه‌کانیان به‌بێ
نازی باوک بووه به گه‌نجولاو و 17ساڵان به‌نان وزگ به‌خێویان کردوون
به‌بێ هاوسه‌ری ژیان ماونه‌ته‌وه له‌کامه ژیانی به‌خته‌وه‌ری خه‌ون
به شه‌هیده‌کانیان ده‌بینن . ئه‌وانه‌ی گاشه‌به‌رد و که‌سته‌کی قوڕ و
که‌رته بلۆک و که‌رپووچی له سه‌ربازانی سه‌ر به رژێم و له ئه‌منی
فاشی به‌عسی ده‌گرت و شه‌ڕی له‌شکری دوژمنی ده‌کرد ، که‌ی ئه‌و
چه‌کانه به ڕووی گه‌نده‌ڵی و دزه‌کان به‌کار ده‌هینێ و داوای
به‌خته‌وه‌ری بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار و برسی و نه‌دارانی کوردستان ده‌کات .
ئه‌وانه‌ی 17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌شداری ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌مه‌زنه‌یان کرد
و بوونه هۆی هێنانه‌وه‌ی حیزبه‌کانی کوردستان بۆ ناو شار و
گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئاواره‌یی ئێران با بیره‌وه‌ری یه‌کانی خۆیان تۆمار
بکه‌ن و بڵاوبکه‌نه‌وه بزانین خه‌ڵکی ناو شار چۆن ژیانی ده‌برده
سه‌ر. ئه‌و ڕاپه‌ڕینه چه‌ندکه‌سی ناولێنا ڕاپه‌ڕین و ڕامان و
ڕابوون..تاد. ڕاپه‌ڕین ئه‌گه‌ڕچی له ڕانیه سه‌ری هه‌ڵدا و هه‌تا
ئازاد کردنی که‌رکوک گیرنه‌بوو ، به‌ڵام حیزبه‌کان نه‌یانتوانی ئه‌و
ده‌ستکه‌وته و سه‌رکه‌وتنه بپارێزن .یه‌که‌م هه‌ڵه‌ی سیاسی یان
ماچووموچیان بوو له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێنی دیکتاتۆر . ئه‌و کاته
زێڕینانه‌ش به شه‌ڕی دوولایه‌نه و چه‌ند لایانه به فیڕۆ درا و هه‌ر
لایه‌نه خه‌ریکی گیرفان پڕکردن و دزی بوو . یه‌که‌م دزین فرۆشتنی
پڕۆژه‌ی پێخمه بوو به ماڵی حوسین و عومه‌ر ئاغای سورچی . ئه‌و
که‌لوپه‌لانه‌ی میلله‌تی کورد گۆزرایه‌وه ئێران و بووه دۆلاری
گیرفانی حیزبه‌کان . ئێستاکه ده‌بێت ئه‌و دووزلحیزبه ئاوڕێکی ته‌واو
له خه‌ڵکی کوردستان بداته‌وه و به ده‌ستێکی پاک ئه‌و رێژه‌ی 17% ی
بۆ کوردستان دانراوه له خه‌ڵکی خه‌رج بکه‌ن و خه‌ڵکی وه‌کو
وه‌فاییه‌ک به‌رامبه‌ر ڕاپه‌ڕین به ئاسووده‌یی بژین . هه‌ردوو حیزبی
ده‌سه‌ڵاتدار بیه‌وێت و نه‌یه‌وێت ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ڕاپه‌ڕینی
هه‌ڵماڵین و گێسک لێدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره دزوجه‌ردانه‌بێت که بۆ
جه‌ماوه‌ر ئاشکران . لێشاوی خه‌ڵکی به ئه‌و حیزب و ئه‌م حیزب
دانامرکێته‌وه و خه‌ڵکیان بۆ فریونادرێت ئه‌گه‌ر رۆژی ڕاپه‌ڕین
هه‌ڵبێت
.
سه‌روه‌ری بۆ شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین .
5/3/2008
ستۆکهۆڵم
|