له‌ناومدا وه‌ره ده‌رێ
چ خۆشیێكه واتلێئه‌كات له‌ناو خوێنم مه‌له بكه‌ی زۆر له ژنان وا ئه‌زانن ده‌رگای دڵم ئاوه‌ڵایه خۆشم له دارستانی ئازاره‌كان خه‌ریكی به خه‌ونكردنی یه‌كه یه‌كه‌ی داره‌كانم هه‌موو شه‌وێك دووكه‌ڵی جگه‌ره‌یه‌ك به‌رئه‌ده‌مه هه‌موو له‌شم جگه‌ره‌یه‌كیتر و یه‌كێكیتر نازانم تۆ له كوێنده‌رم خۆت مه‌ڵاس ئه‌ده‌یت یان دووكه‌ڵی خه‌مه‌كانم رایهێناویت تام له تاڵی هه‌ناسه‌كانم ئه‌كه‌یت
وه‌ره ده‌رێ له‌وه زیاتر به‌دوای خۆتدا وێڵم مه‌كه له هه‌ر ژنێك به‌شێكی تۆ ئه‌دۆزمه‌وه ته‌مه‌نێكی پێئه‌به‌خشم ئاگات لێیه چۆن به‌و خۆشاردنه‌وه‌ت له‌ناومدا ته‌مه‌نم به‌ولا وبه‌ملا بڵاو ئه‌كه‌یت. ١٥ی ٦ی ٢٠٠٨
|