بۆ یەکەمجار کورد و ئەرمەن لە پەرلەمانی بەریتانیا کۆنفرانسی هاوبەش دەبەستن.
چاکنیوز - تایبەت بەریتایا
ناوەندی چاک چۆن لە دەستبەکاربووندا بۆ ناساندنی جینۆسایدی کورد پێشەنگ بووە ، ڕۆژ بە ڕۆژ بە توانای زیاترەوە ، کاری گەورەتر دەکات ، چۆن هەموو ڕۆژ گوێبیستی هەواڵێک دەبن لە چاکەوە ، ئەوا ئەمڕۆش هەواڵێکی دیکەو لە وڵاتێکی دیکەتان پێ ڕادەگەیەنین . کۆمیتەی بەریتانیای ناوەندی چاک لە هەوڵەکانی بۆ بەجیهان ناساندنی جینۆسایدی کورد بەردەوامە ، لە 8-7-2008 لە پەرلەمانی بەریتانیا بڕیار وایە لەسەر جینۆسایدی کورد و ئەرمەن کۆۆنفرانسێک هاوبەش ببەستن ، لەم بارەیەوە عەدنان کۆچەر ئامادەکاری کۆنفرانسەکە پێمانی ڕاگەیاند : کۆنفرانسەکە لە باڵەخانەی پەرلەمان دەبەسترێت و چەند ئەندام پەرلەمانێکی بەریتانی تێیدا بەشدار دەبێت ، وەکو کوردیش د.کەماڵ مەزهەر و د. ڕێبوار فەتاح و مافناس ئیبراهیم مەلا زادە و د. محەمەد کەیانی بەشدار دەبن ، لە ئەرمەنییەکانیش چەند ڕێکخراو کەسایەتی سیاسی و حکوومی بەشدار دەبن . پێشبینی دەکرێت کورد و ئەرمەن بە تەوسیاتی هاوبەشی گرنگ لەو کۆنفرانسە دەربچن.
www.chaknews.com
|