په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٣\٢٠١١

بۆ یەکەمجار لە بارەگای رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی لە جیهاندا

یادی تاوانی هەڵەبجە دەکرێتەوە.



پاش چەندین ساڵ خۆپیشاندان لە بەردەم بارەگای رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی لە جیهان ناسراو بە (OPCW)، رێکخراوی ناوبراو ئەمساڵ رازی بوو یادی 23 ساڵەی ئەو تاوانە لە ناو بارەگاکەی بکریتەوە ، وە لە سەر پێشنیاری شاندی چاودێری کوردۆساید لە کوردستانەوە هاتبوون بۆ کۆنفرانسی نێو نەتەوەیی چەکی کیمیاوی ساڵانە نامەیەک لە 16-3 بۆ قوربانیانی چەکی کیمیاوی بنێرێت . ئەمساڵ لە 16-3 ئەو نامەیە ئاراستەی قوربانیانی چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجە دەکرێت .


د.فائیزە خەتاب ئەندامی چاودێری کوردۆساید رایگەیاند ئەمساڵ لەسەر پێشنیارەکانی ساڵانی پێشووتری چاودێری کوردۆساید -چاک مەراسیمی یادەکە لەبارەگای رێکخراوەکە دەکرێتەوە ، کە ساڵانی پێشووتر یەکێک لە داخوازییەکان ئەوە بوو .مەراسیمی ئەمساڵ رۆژی 16-3 لە بارەگای OPCW لە کاتژمێر 12 بۆ 1،30 ئەنجام دەدرێت و رێکخراوی ناوبراو وتاری تێدا دەبێت .


ناوبراو وتی : زۆربەی ئامادەکارییەکان چاودێری کوردۆساید و پەیمانگای کوردی لە هۆڵەندا پێی هەڵساوین و لە داهاتوودا لە وردەکارییەکان ئاگادارتان دەکەیەنەوە .


بۆ یەکەمجار چاودیری کوردۆساید مەراسیمی یادی هەڵەبجەی لە بەردەم بارەگای (OPCW ) کردەوە ، وە لە ساڵی 2003 ەوە بە فەرمی داوای لەم رێکخراوە کردووە 16-3 بە رۆژی ئەنفال بناسێت و یادی هەڵەبجە لە بارگای رێکخراوەکە بکرێتەوەو هەڵەبجە بەشداری چالاکییەکانی بکات و هۆڵێک لە باڵاخانەکەی بەناوی هەڵەبجەوە ناو بنێت ، خۆش بەختانە دوو لە داواکارییەکان تا ئێستا جێبەجێکراون.

 


کوردۆساید

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک