بۆ یه‌که‌م جار له
دیرۆکی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا
سیخورێکی به‌عس له
دادگا سزاده‌درێ.

گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
زۆرێک له خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی کوردستان نێت ئاگادارن که له 1.4.2008
دا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کم بڵاوکرده‌وه سه‌باره‌ت به‌بوونی ناوم له ته‌ک
چه‌ند ناوێکی دیکه دا که گوایه وه‌ک سیخورکارمان بۆ ڕژێمی به عسی
روخاو کردووه. هه‌ر له‌ویدا ئه‌و به‌ڵگه نامه‌یه‌شم بڵاو کرده‌وه که
له لایه‌ن جمال ڕشیدی تاوانبار ناسراو به [جه‌مالی ڕه‌شه مۆردینی]
ناردوویرتی بۆ عیزه‌ت دووری که ناوه‌کانی ئێمه‌ی تێدایه‌و گوایه که‌سبی
کردووین بۆ کار کردن له گه‌ڵ مخابه‌راتدا. هه‌ر له‌وێدا به‌ڵێنم دا
که به‌دوای ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بچم تاڕاستیه‌کان ئاشکرا ده‌که‌م و ئه‌و
که‌سه ده‌دۆزمه‌وه که ناوی منی خستووه‌ته نێو لیسته‌که‌وه.
ئه‌وه‌بوو له 7.6.2008دا ڕوونکردنه‌وه‌ی دوومم بڵاوکرده‌وه له گه‌ڵ
ده‌نگی تۆمارکراوی جمال ڕشید و فه‌تاح ده‌روێش قادر[ ئه‌وکه‌سه‌ی ناوی
منی دابوو به جمال]. هاوکات نامه‌که‌ی‌فه‌تاحیشم له هه‌مان ڕوونکردنه‌وه‌دا
بلاکرده‌وه که بۆ خۆمی ناردبوو .سه‌رجه‌م ئه‌و نامه‌و ده‌نگانه
نکولی له په‌یوه‌ندی من ده‌که‌ن به مخابه‌راته‌وه‌و پاکی وبێئاگایی
من له‌و مه‌سه‌له درووستکاراوه ده‌سه‌لمێنن ، که پێکه‌وه خۆیان بۆ
چه‌ند مه‌به‌ستێک درووستیان کردبوو.
هه‌ر پاش ئه‌وه چ به ئه‌میل و چ به‌ته‌له‌فۆن ژماره‌یکی زۆر له دۆست
و براده‌ران و هه‌ندێک له‌وانه‌ش که نایان ناسم ده‌ستخۆشی و هاوسۆزیان
بۆ ناردم ،من لێره‌وه زۆر زۆر سوپاسی یه‌ک به‌یه‌کیان ده‌که‌م.
هه‌ر له کۆتایی ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا به‌ڵێنم دابوو که له ڕێگای
دادگاشه‌وه هه‌وڵی به‌درۆ خستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه هه‌لبه‌ستراوه
بد‌ه‌م،هاوکات ئه‌وشم نووسیبوو که به‌هۆی سستی و بیرۆکراتی کاری سه‌رجه‌م
دامه‌زراوه میریه‌کان و له نێویشیاندا دادگاکانی کوردستان ،چاوه‌ڕێ
ئه‌وه ناکه‌م به ئاسانی و به زوویی ئه‌و کاره ئه‌نجام بدرێت .
ئێستا خۆشبه‌ختانه پاش هه‌وڵوکۆششێکی زۆر‌و ته‌له‌فۆنێکی به‌رده‌وام
وگۆڕینی پارێزه‌ره‌که‌م و گواستنه‌وی شوێنی دادگا له سلیمانیه‌وه بۆ
هه‌ولێر و پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵ و نیوێک به‌سه‌ر سکاڵاکه‌مدا توانیم بگه‌مه
ئه‌نجام و پاکی خۆم له دادگا بسه‌لمێنم. دادگای به‌رایی هه‌ولێر ڕۆژی
15.10.2009 بڕیاری کۆتایی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و دۆسییه‌وه ده‌رکرد و
بێتاوانی منی راگه‌یاند. بێگومان ئه‌مه‌ش به کۆششی پارێزه‌ر به‌ڕێز
حسامه‌دین سه‌رداری که دڵسۆزانه کاری بۆ سه‌رخستنی دۆسیه‌که‌کرد ،من
لێره‌وه زۆر زۆر سوپاسی ده‌که‌م. بریاری دادگا به سزادانی تاوانبار
جمال ڕشید سزایه‌کی ماددیه واته به پاره سزادرا نه‌ک به
زیندانیکردن. وه‌ک پارێزه‌ره‌که‌م بۆی ڕوونکردمه‌وه بۆئه‌و جۆره
تاوانانه سزای دارایی هه‌یه نه‌ک زیندانی.
ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگه بڕیاری دادگایه نه‌ک جۆری سزاکه، چونکه
بڕیاره‌که له‌رووی یاساییه‌وه سه‌نگ و مانای خۆی هه‌یه‌و له ڕووی ده‌رونیشه‌وه
دڵخۆش و ئاسووده‌م ده‌کات. زیندانی کردنی تاوانبار جمال ڕشید هیچ که‌ڵکێک
به‌من ناگه‌یه‌نێت هیواخوازیش نیم بچێته زیندانه‌وه ،ئه‌وه‌ی گرنگه
به ده‌نگ و به‌نامه پاکی منی ڕاگه‌یاند.ڕاسته جمال سیخور‌و خزمه‌تکارێکی
به‌ئه‌مه‌ک و دڵسۆزی مخابه‌راتی به‌عس بووه و من به که‌سێکی ناپاکی
ده‌زانم،لێ ئه‌وه‌ی ناوی منی دایه جمال ئه‌و به تاوانبارتر ده‌زانم
ده‌رهه‌ق به‌خۆم که بێگومانم ئه‌ویش به جۆرێک له جۆره‌کان له په‌یوه‌وندی
به مجابه‌راته‌وه هه‌بووه،ئه‌ویش فه‌تاحی ده‌روێش قادره که به‌نامه‌و
به ته‌له‌فۆنیش چه‌ندین جار داوای لێبووردنی کردوه .
من ئه‌مه به‌سه‌رکه‌وتنێک ده‌زانم بۆ خۆدی خۆم هاواکات بۆ دادگاش ،
چونکه زۆر ئه‌سته‌مه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دووزلهێزه‌که‌دا تاوانبارێکی
سیاسی ،ئه‌وانه‌ی کاریان بۆ ڕژێمی سه‌دام کردووه نه‌ک دادگا بکرێن به‌ڵکو
سوکه لێپرسینه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵدا بکریت.
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و تاوانبارانه له
ڕێزی دوو حیزه‌که‌دا که به‌رده‌وام داکۆکیان لیده‌که‌ن و ڕێگرن له
دادگایی کردنیان.
ئومێده‌وارم سه‌رکه‌وتنی ئه‌م دۆسییه‌ی من ببێته ده‌سپێکێک بۆ
بزواندنی دۆسیه‌کانی تایبه‌ت به تاوانبارانی دیکه له ئه‌نفالچیان و
سیخور‌و پیاوانی به‌عس که ئیستا له دادگاکاندا تۆزیان لێنیشتووه.
ئه‌مه دوا روونکردنه‌وه‌م ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه و به‌مه
کۆتایی پێده‌هێنم.
به گرنگی ده‌زانم ئاماژه به چه‌ند خاڵیک بکه‌م که په‌یوه‌نیان به‌م
دۆسیه‌وه هه‌یه :
1. وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا ئه‌مه یه‌که‌م جاره له کوردستاندا و
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دووحیزبه‌دا که‌یسێکی سیاسی تایبه‌ت به‌و
کوردانه‌ی خزمه‌تیان به ڕژێمی به‌عس کردووه وه‌ک {سیخوڕی ئه‌من و
مخابه‌رات،موسته‌شار، جاش،ئه‌نفاڵچی ،ئه‌ندامی به‌عس،فایلدار} له‌گه‌ڵ
فشاریشدا ڕێڕه‌وی خۆی وه‌وربگرێت وبگاته ئه‌نجام.
2. له‌سه‌رتای ئاگادرکردنه‌وه‌ی له سکالاکه‌ی من له‌دژی ،ئه‌ویش
پارزه‌رێکی گرتبوو ،لێ پاش ئه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌که‌ی مه‌سه‌له‌که‌ی لا
ڕوون ده‌بێته‌وه وازی لێدێنیت و ئاماده‌نابێت به‌رگری له سیخورێک
بکات.
3. ده‌زگای پاراستنی پارتی جگه له‌وه‌ی ڕینمایان کردبوو هاوکات
هه‌وڵیان دابوو به بی دادگا کۆتایی به‌و مه‌سه‌له‌یه بهێنن ، به‌ڵام
سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
4.کاتی خۆی کاک مه‌سعود لیژنه‌یه‌کی به‌سه‌رۆکایه‌تی حاکم ڕزگار
پێکهێنا ،بۆ به‌دواچوون و لێکۆڵینه‌وه له‌و که‌سانه‌ی که
په‌یوه‌ندیان به ڕژێمی به‌عسه‌وه هه‌بووه وفایلداربوون.بۆیه هه‌رچی
شتێک په‌یوه‌ندی به‌سیخوڕی یا سکاڵا دژ به فایلداره‌کان، جاش و
موسته‌شارو هاوشێوه‌کانی هه‌بووبێت لای ئه‌و لیژنه‌یه بووه ، له
نێوانیاندا ئه‌و دۆسیه‌ش که ناوی منی تێدا بووه. دادگا داوای له
پاره‌ێزه‌ره‌که‌م کردبوو که دۆسیه ئه‌سڵیکه واته ئۆرگیناله‌که‌یان
بۆ بهێنێت تا بزان وه‌ک و یه‌کن. به‌ڵام ئه‌و لیژنه‌یه
ئاماده‌نه‌بووهیچ بده‌ن، پاشان دادوه‌ره‌که داوی کردبوو که مۆرێک
بده‌ن له‌م فایله به‌وه‌ی که هاوشیوه‌یه له‌ته‌ک ئۆرگیناله‌که‌دا
.بۆ ئه‌وش پیویست بوو چه‌ندین جار ته‌له‌فۆن بۆ حاکم ڕزگار بکه‌م تا
ئه‌و کاره جیبه‌جێ بوو ،سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و لیژنه‌یه له رۆژی
درووستبوونیه‌وه‌تا ئیمرۆ هیچ شتێکی نه‌کردوه‌و هیج دۆسیه‌کی
نه‌جولاندوه،واته به ناو لیژنیه‌و به‌کار سفر. دیار دروستکردنیشی بۆ
کپکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زایینانه‌بووو که دژ به فایلداره‌کان
به‌رزبوونه‌وه. خۆ گه‌رمنیش له‌رێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌وه سکاڵام تۆمار
بکردایه ده‌بوو هه‌ر چاوه‌ڕیم بکردایه وهیچیشم ده‌ست نه‌ده‌که‌وت.
5. کاتێک جمال بۆی ده‌رکه‌وت که دۆسیه‌که به‌روپێش ده‌ڕوات داوای له
چه‌ندکه‌سێکی خزم و ناسیاوانی خۆم کردبوو که له‌دوه‌ره‌وی دادگا
به‌رامبه‌ر به هه‌ندێک پاره ڕێبکه‌وین ، منیش ره‌تم کرده‌وه‌و
پێشنیارم کرد ئه‌و ڕیکه‌وتنه له داداگادابێت به نووسینی نامه‌یه‌ک
بۆمن تییدا داوی لێبوردنم لێ بکات، له‌به‌رده‌م دادوه‌رداو و به مۆری
دادوه‌رو پارێزه‌ره‌که‌م، که ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆی هێزی یاسایی ده‌بێت،
واته‌وه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی یاسایی ده‌خوات. ده‌مێک نامه‌که‌ی نووسی
بۆم هیچ ئاماژه‌یه‌یه‌کی وای یێدا نه‌بوو که داوی لێبووردن ده‌کات،
بۆیه منیش ره‌تم کرده‌وه‌و خۆم نامه‌یه‌کی ترم له‌بری نووسی بۆی تا
واژۆی بکات ،لی ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و نامه‌ی من قه‌بوڵ بکات چونکه باسی
سیخوڕی تێدابوو.
لێره‌دا هه‌ردوو به‌ڵگه‌نامه‌که ده‌بینن که یه‌کێکیان خه‌مڵاندنی
پارێزه‌ر به‌ڕێز یاسین قادر عه‌زیز وه‌ک لیزان[خبیر] زیانه
ده‌روونیه‌کانی منی خه‌مڵاندووه سه‌باره‌ت به ناوزراندنم ،دووه‌م
بڕیاری دادگایه سه‌باره‌ت به هه‌مان مه‌سه‌له .
تکایه له‌سه‌ر ئه‌و
دوولینکه کرته بکه:
1- خه‌مڵاندنی پارێزه‌ر به‌ڕێز یاسین قادر
عه‌زیز وه‌ک لیزان.
2- بڕیاری دادگا.
halabja@ofir.dk
|