ساڵی یه‌ک ڕۆژ هه‌موو هه‌وره‌کانی ئاسمان ڕه‌نگێ ئه‌گرن له‌ڕه‌نگی سورباوی پێکی ئێواره‌یه‌ک که‌سه‌رلێوه له‌شه‌رابی ماندووێتی و به‌ئومێدی سپیده‌یه‌ک روون و بێ گه‌رد بێ خه‌می نان سپیده‌یه‌ک ، شایسته‌بێ پڕ به‌مانای ناوی به‌یان
ساڵی یه‌ک ڕۆژ شنه‌باکان باڵه‌کانیان لێک گیر ئه‌که‌ن بۆ پرۆژه‌ی .. گه‌رده‌لولێ گه‌ر ئه‌و ڕۆژه درێژه‌ی بێ با ، که‌فیله به‌گۆڕنانی عه‌رشی یه‌کجار زه‌به‌لاحی جه‌خارستان
ساڵی یه‌ک ڕۆژ خواوه‌نده‌کانی سه‌ر زه‌وی هه‌ر له‌مه‌لابانگانه‌وه پاسه‌وانه فریشته‌کانی مه‌له‌کوت به‌شمشێرو قه‌ڵغانه‌وه به‌رئه‌ده‌نه گیانی شه‌قام وه‌ک ئه‌و ڕۆژه له‌ته‌قویمی مان و مه‌رگا ڕۆژی حه‌شرو قیامه‌ت بێ دوا سه‌ر ئه‌نجام.
|