بەڕاست
پەرلەمانى دادێ چاڵاکتر
دەبێ ؟!

ئیبراهیم بالیسانى
هێشتا پڕۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان
دەستیپێنەکردوە ،کەواتە جارێ نازانرێ کێنئەوانەى لەو قۆناغەدا دەچنە
ناوپەرلەمان وپلەى ئەندامیەتى بەدەستدەهێنن.هەرچەندە سەرجەم
قەوارەسیاسیەکان لەلایەن خۆیانەوە لیستى تایبەت بەخۆیان بۆ پەرلەمانى
داهاتوپێشکەشکردوەوکەسەکانیان بۆ ئەندامیەتى پەرلەمان دیاریکردوە.ئەو
شێوازە لەبەشداریکردنەش وەنەبێ یەکەمجاربێ دروستبوبێ ،بەڵکو بۆ
هەڵبژاردنەکانى داهاتوش هەمان شێوازپەیڕەوکراوەوهەبوە.
لەدوو قۆناغى رابردودا بۆ هەڵبژاردنى نوێنەرانى پەرلەمان پەنابردرا بۆ
شێوازى (لیستى داخراونەک کراوە)!بۆ ئەو قۆناغەش هەمان شێواز
پەیڕەودەکرێ وسەپا!!هەرچەندە بۆ ئەم قۆناغە زۆر هەوڵدرا کە ئەم شێوازە
بگۆردرێت بۆ شێوازى (لیستى کراوە) بەڵام هەوڵەکان بێئەنجام بون ولایەنى
زۆرینە دەنگیان بۆ لیستى داخراودا!!
رەنگە لەباشترین حاڵەتدا بۆ جیاوازیکردن لەنێوان لیستى (داخراوکراوە)دا
،ئەوەبێ کە بۆ لیستى کراوە هاوڵاتى (دەنگدەر) دەتوانێ دەنگ بە تاکى خۆ
هەڵبژاردوبدات ،بەڵام بۆ لیستى داخراو دەنگدەر دەنگ بەلیست دەدا نەک بە
نوێنەر!!کەواتە ئەوانەى ئەمجارەش دەچنە ناوپەرلەمان وئەندامیەتى
بەدەستدەهێنن نوێنەرى راستەوخۆى خەلکنین وهەڵبژێردراوى حزب وقەوارە
سیاسیەکانن!!
باشە لەم حاڵەتەدا ،ئێمە دەڵێین: یا وەک زۆربەى لایەن وقەوارە
سیاسیەکان بەوانەشى کە لەرابردو زۆرینە بون لەئێستاوە پێماندەڵێن :
پەرلەمانى داهاتو لەهەموو روویەکەوە لەچاوقۆناغەکانى رابردوو
ئەکتیڤتروباشتروکاراتردەبێ .باشە ئەگەر بپرسین وبمانەوێ تێبگەین ئاخۆ
لەبەرچى لەم قۆناغەدا ئەو پەرلەمانە ئەکتیڤتردەبێ وئەوانیدى ئاوا کارا
نەبون؟!دەبێ بۆ ئەو پرسیارە چوەلامێکمان دەستکەوێ بەتایبەت لەلایەن
ئەوانەى پێشتر زۆرینە بون وئەوانەى ئێستا دەیانەوێ زۆرینەبن؟!
لەرابردوودا ، لیستى بەشداریکردن ودیاریکردنى نوێنەرەکان بەپێى
لەبەرچاوگرتنى ناوچەى جوگرافى ئامادەدەکرا وبانگەشەى بۆ دەکرا ،لەهەنوکەدا
هەمان شێوازخراوەتە روو!دیاریکردنى نوێنەرەکان بەپێى لەبەرچاوگرتنى
ناوچەى جوگرافى لەپێناوچیە؟
* ئایا بۆ ئەوەیە
لیستەکە لە هەموو ناوچە جیاجیاکان دەنگ بەدەستبهێنێ؟ووانیشان بدات کە
هەموو ناوچەکان لەبەرچاوگیراون وبۆیە پێویستە ناوچەکان دەنگ بەلیستەکەى
بدەن چونکە نوێنەرى ناوچەکەیان خراوەتە ناولیستەکەوە؟
* یا بۆ ئەوەیە ئەو
نوێنەرانە بتوانن لەپەرلەماندا داکۆکى لە لە داواو داخوازى وکێشەکانى
رۆژوئایندەى ناوچەکەیان بکەن؟
ئەگەر ئامانج تەنیا کۆکردنەوەى دەنگى ناوچەکانە ،وەک لە خاڵى یەکەمدا
خستمانە روو ،ئەوا خۆڵکردنە چاوى خەلک وکەسانى دەنگدەرە!!خۆ گەر
مەبەستیش پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى وهەوڵدانە بۆ ژیانێکى ئارام
وبەرژەوەندى گشتی وەک لەخاڵى دووەمدا خستمانە روو کارێکى
حەکیمانەومەبدەئیانەیە،بۆیە لەم حاڵەتەدا پێویستە کەسى دەنگدەر دەنگ
بەو لایەنە بدات کە ئەو ئامانجەیان خستۆتە نێو هەگبەو سەرشانى خۆیان .
بەورد بونەوە لەم دیدەیەى کە لەو دووخاڵەدا دەرمان بڕى وئاماژەمان پێدا
،پێویستە هەر لە ئێستاوە کەسى دەنگدەر لەسەر ئەو بنەمایەوە رووەوسندوقى
دەنگدان هەنگاوبنێ وویژدانى خۆیى وناوچەکەى ئاسودەوئارام بکات ودەنگ
بەو لیستە بدات کە ئەو ئامانجەى هەیەودەیەوێ لەسەر ئەو رێچکەیە خەباتى
پەرلەمانى بنوێنێ.
بێگومان ئەگەر هەر یەکێک لەو لیستانە لەسەر ئەو بنەمایە کاربکات وبچێتە
نێو پڕۆسەى دەنگدانەوە بەبێدودڵى دەتوانێ دەنگى زۆرینە مسۆگەر بکات
وهەر ئەویشە دەتوانێ پێمان بڵێت :پەرلەمانى دادێ
لەچاو قۆناغەکانیتر چاڵاکتر دەبێ و
دەبینرێ.
Info_balisani@yahoo.com
|