په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١١\٢٠١٠

بودجە.


دلشاد خدر    


پێش مــاوەیەک پەرلەمـانی کــوردستان گفتوگۆی لـەسەر بودجەی پارتـە ‌سیاسیەکانی کوردستان کرد. وەک ھەموومان دەزانین تا ئێستا یاسایەک لــە کوردستان نیە بــۆ رێکخستنی ئـەو بودجەیەی پــارتــە سیاسیەکــانی کوردستان لە حکومەتی ھەرێم وەریدەگرن . ئەو بودجەیەی ئێستاش بۆ پــارتە سیاسیەکانی کــــوردستان سەرف دەکرێت، سەرچـــاوەی بریارەکــە دەگەرێتەوە بـۆ مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی. رێژەی دیــاریکراویش بــۆ ھەر پارتێک بەدەر نیە، لــە نزیکی و دووری ئەم لایەنە لــەم دوو ھێزەی کە ئەمرۆ دەسەلات لە کوردستان بەرێوە دەبەن.


رێکخستنی بودجەی پارتە ‌سیاسیەکان بــە یاسایەک پێویستیەکی گــرنگە، وەک ھــەنگاوێک بەرەو‌ چەسپاندنی سەروەری یاسا لە کوردستاندا، لــەگەل ئـــەوەش پێویستە لــەسەرەتا ئەوەمان لاروشن بێت کە کۆنترۆل کردنی بودجە بە یاسایەک لە کوردستان ئەوەندە ئاسان نیە، بـــەھۆی تێکلبوونی حـــزب بە دەسەلاتەوە. بەلام بوونی یــاسایەک دەتوانی بەبێتە بناغەیەکی بـــاش بۆ سەرەتای رێکخستنی بـــودجەی پـــارتە سیاسیەکانی کوردستان. لەوەش گرتگتر گفتوگۆ کردنێکی زیاترە، لـەسەر ئەم یاسایە بۆ ئەوەی لە ئەنجامدا یاسایەک بێتە کایەوە کـە بتوانی بە شێوەیەکی باشتر ئەم کارە رێکبخرێت.


بـــۆ دارشتنی یاسەیەکی وا ھـەستیار، پێویستە سوود لـــە ئەزمونی ولاتانی تر وەرگیری. ئـــەوە مـــانای ئەوەنیە واقیعی کوردستان لەبەر چاو نەگیری. بەلام پێش ھەردووکیان پێویستە بیر لەوە بکرێتەوە کە ئەو پارەیەی بۆ ئەم پارتانە خەرج دەکرێت داھاتی ئەم گەلەیە و پێویستە ھەموومان لە خەمی ئەوەدابین کە بەفیرو نەدرێت و لــە لایەکی تر یاساکە بەبێتە ھۆکارێک بۆ دروست بوونی ژیانێکی تەندروست لـە نیو پارتەکاندا، بەو مانایەی ((ئەو پارتەی کە جەماوەری نیە چ پێویست دەکات ئەم ھەموو پارەیی بۆ سەرف بکرێت)رێگربێت لە وەرگێرانی کــاری سیاسی بۆ کــاری فەرمانبەری، بگرە دەوڵەمندبووندیش، کــە ھەموو دەچنە، خــانەی گەندەڵی سیاسیەوە. چــونکە تەرخانکردنی ئەم پارەیە ھەر لەسەرەتادا بۆ ئەوەیە کـــە ئەم پارتە سیاسیە بتوانی ئەو کارانەی لــە ئەنجامی بوونی جەماوەرێکی زۆر دەکەوێتە ئەستۆی بەم پارەیە بتوانی رایپەرێنێت، نەک لە رێگای ئەم پارەیە لـەشکرێکی بێ کار لـە خۆی کۆبکاتەوە بەبێتە سەرچاوەی ژیانیان. کــەئەمرۆ ئەم دیاردەیە بـۆتە ناشیرن کردنی حزبی بوون لە کوردستاندا.


لــەو کفتوگویانەی تا ئیستا لــە راگـــەیاندنەکان لــــەسەر ئەم یاسایە کـــراوە، تــا رادەیەک نەیتوانیوە ھـــەموو بـــوارەکانی تێر بکــــات. راستە لـــە کوردستان کۆمەلێک پارتی سیاسی بۆ ماوەیەکی درێژ لــــە تێکوشاندابوونەو شەھیدێکی زۆریان پێشکەش بە بزوتنەوەی رزگاری نیشتمانی کوردستان کــــردوە. بـۆیە پێویستە ھەموو ئەوانەی لە ھەر کام پارتی سیاسی شەھید بوونە بەبێ جیاوازی شەھیدانەیان ھەبێت( ھەتا شەھیدی ئەو لایەنانەی کە ئێستا بوونیان نەماوە لە سەر گۆرەپانەکە، نمونەی پاسۆک و پارتی گەل و ئالای شورش .....ھتد. ئەمەش لە رێگای یاسایەکی پەرلەمان رێکبخرێت. کـــە ھیچ لایەنێک نەتوانی پێشیلی ئـــەم یاسایە بکات و لە بەرژەوەندی حزبی خۆی ئەگەر لــــە دەسەلات بێت بشکێنێتەوە. ھـــەروەھا پێویستە ھــەموو ئەو پێشمەرگانەی تەمەنێکی زۆر بەشداری بـــزوتنەوەی رزگـــاری نیشتمانی کــوردستانیان کــــردوە، خانەنیشین بکرێن، بــەبێ جیـــاوازی ئینتیمای حزبایەتیان. بەم یاسایانەش ئەرکێکی زۆر لــەسەر پارتە سیاسیەکان لا دەچێت. بـۆیە پێویست ناکات بیر لەوە بکرێتەوە کە ئەم پارتانەی لــــە تێکوشانی شاخ بەشدار بـــوونە جیاوازیان پێبکرێت بۆ دانانی بودجە، چـــونکە بودجە بۆ راپەراندنی کارەکانی ئێستایە، نـــەک دانی پاداشت لە ئەنجامی کـــارەکانی رابردووی. لە لایەکی تر ئەگەر ئەو پارتەی لە تێکوشانی شاخ بە شێوەیەکی کاریگەر بەشدار بووە و ئێستا پوکایتەوە(بە ھەر ھۆکارێک بێت)، بـــۆ پێویستە بودجەی لــە پارتیێکی جەماوەری تر زیاتر بێت ئـــەگــــەر ئـــەم پارتە جــــەماوەرەیە پاش راپەرینیش دروست بووبێت.


ئەوەی ئێستا لـــە پەرلەمان بریاری لەسەردراوە، کە بەپێ ژمارەی کورسیەکان بودجەی پارتە سیاسیەکان دیاری بکرێت، تا رادەیەک نادروستی پێوەدیارە. ھــــەر بۆ نمونە ئەو پارتەی کــــە بە رێژەیەکی زۆر کەم، نەی توانی کورسیەک زامین بکات!!!! ئەی ئەم پارتە چون کارو باری خۆی ھەلسورێنی کە خاوەنی ئەم دەنگانەیە!! یان ئەو پارتەی یەک کورسی زامین کردوە و بۆ کورسی دووەم تەنیا پێویستی بەچەند دەنگێکە!!!!! دیسان ئەو بودجەیەی بـۆ کورسیک دانراوە بەھۆی دەنگێکی کەم ئەم برە پارەیەی لەدەست دەچێت، لێرەدا بـــۆمان دەردەکـــەوێت ژمارەی کورسی ناتوانی تەواو یەکسانی زامین بکات،بۆیە پێویستە لە رێگایەکی تر بگەرێن کە تا رادەیەکی زۆر بتوانی لایەنە سیاسیەکان بە گوێرەی ھێزی جەماوەری خۆیان بودجە وەرگرن. بۆ نمونە رێژەی دەنگ.


لــە زۆربەی وولاتانی دیموکراتی ئــەم یاسایە بــە شێوازێک رێکخراوە کە ھیچ لایەنێکی سیاسی بێ بــەش نەبێت لەم بودجەیە و ھیچ لایەنکیش نەتوانی ئەم بودجەیە بە شێوازێکی ناگونجاو خەرج بکات. نمونەی دیاری کردنی بودجە لــەسەر بنچینەی دەنگ، تـــا ئێستا گونجاوترین سیستەمە کـە وولاتانی دیموکراتی کاری پێدەکەن، ئــەم سیستەمش لـــەسەر ئـــەم بنچینەیە داریژراوە کـــە ھەر دەنگێک بریک پارەی دیاری کراوی بۆ تەرخانکراوە، ھەر لایەنێک بـــە گوێرەی دەنگەکانی خۆی کـــە لـە ھەلبژاردن بەدەستی ھێناوە بودجەکەی بۆ تەرخاندەکرێت. ئەگەر گەیشتبێتە پەرلەمـــان یان نە گـــەیشتبێتە پەرلەمان. ئـــەم سیستەمــە لە ھەموو کێشەکانی تر کـــە ئەمرۆ لـــە پەرلەمانی کوردستان ھەیە, رزگارمـان دەکات. بـۆ نمونە سیستەمی( کوتا )، ئەوکاتیش ئــەو لایەنە دیسان بــە پێی ئـەو دەنگانەی کە ھێناویەتی بودجەی بۆ خەرج دەکرێت. بـەلام بـۆ تەواو کردنی ئـەم یاسایە پێویسە ئـەو برگـەیەی تێدابێت، کـــە پارتە سیاسیەکان لـــە کوتای سالدا لیستی خـــەرج کردنی ئـــەم بودجەیە بــە شەفافی رادەستی لێژنەی دارایی پـــەرلەمان بکــەن. تـــا بزانرێت ئەم برە پارەیە چون خەرج کراوە، ئەگەر بەشێوەیەکی نادروست خەرج کرابێت، دووچاری لێپرسینەوە بەبێت.‌

 

ماڵپه‌ڕی دڵشاد خدر