بوحرانی ئینسانییه‌ت
، قیبله‌نومای سه‌ر هه‌ڵگرتنم بۆ ناو هیندی سوور.

نه‌وزاد شێردڵ
- کورته ڕۆمان -
- ( به‌ر له‌وه‌ی دیسان بکهوومه به‌ر
نه‌فره‌تی گله‌و گازندهت پێشت ئهکهووم :- باس و خواسم هه‌مان
قریشکه ژانی به ئازار و له بن نه‌هاتووی دامێنی بازاڕه پڕ مه‌زاد
و تهنزیلاتهکهی به‌های ئینسانییه‌ته ، خۆ ئه‌گه‌ر دیسان به ڕێسانهوهیان
قه‌ڵس ئه‌بیت و ناته‌وێت تووخنی نهێنی ئه‌و زریکانه بکه‌ویت ، هه‌ر
له ئێستاوه ئه‌م کورته ڕۆمانه تووڕ بده‌ره ناو نزیک ترین ئاوده‌ستخانه‌ی
سه‌ره ڕێگاتهوه ، چوونکه له‌مڕۆی پۆست عه‌وله‌مه‌دا خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌م باسه بێ تام و ژه‌نگ گرتووانه سووننه‌تیش نین ) ، پێرێ ئه‌م چه‌ند
دێڕه‌م بۆ کوڕه‌زاکه‌ی - نۆرمان ڕۆکوێڵ - نووسی ، ئه‌ویش دیسان ڕێنمایی
کردمه‌وه :- که دڵنیایت هێند پڕ مهلهل و بێ نرخن که‌واته چیتر ده‌به‌نگ
مه‌به ، ئه‌گه‌ر مه‌یلی ڕه‌واجێکی جدیی داهێنان و شۆره‌تێکی ده‌ست و
برد ئه‌که‌یت هێنده گوێ له ووڕێنه‌ی که‌سی کۆنه په‌رستی ناو ئاوێنه‌که‌ی
به‌رامبه‌رت مه‌گره و له بری قه‌ڵه‌م ده‌ست بده‌ره فڵچه‌ی ڕیالیست و
چوار تابلۆی سێکسیی ڕووت و قووت له دوو دڵیی و داپۆشراو به مه‌عریفه‌ت
بۆ گه‌نجان بکێشه ، ئه‌مڕۆ خرۆشه‌که له ناو وویژداندا نه‌ماوه و
چۆته نێو گه‌ڵی مرۆڤه‌کانه‌وه ، من له خۆت دڵنیا ترم که هه‌ڵگڵۆفینی
مه‌مکێکی خرپنت زۆر له ڕوومانهیهکی زبر پێ خۆشتره ، تۆ وه‌ک خۆر ههڵاتییهکی
ڕاستگۆ له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر و درۆزن له‌گه‌ڵ خۆتدا گیر خواردووی
دووڕیانێکی پڕ دڵه ڕاوکێیت ، خۆ ساغ کردنه‌وه‌ت قۆناغێ موتاڵای سه‌ختی
تری گه‌ره‌که .
( نامه‌یه‌ک به پۆستی ڕۆح دا )
( - خه‌ندان - ی له هه‌موو کچه عازه‌بی ناو ئۆفیس و حه‌ره‌مسه‌راکانی
مافی ئافره‌ت عه‌زرا تر و زاده‌ی عه‌شره‌تی گه‌رمیان ئێستا ده‌رۆزه‌که‌ری
به‌ر ئه‌هرامه‌کانه ، - بووکه هانتاس - یش شا پرنسسی عه‌شره‌تی -
مستیزۆ - یه له جه‌نگڵستانی - پیمان - ی ئامریکای باکوور :- هۆ جووته
خانمه سرووشتیی و په‌ری زادهکانم ، دیسان له‌م شه‌وه کاس و گێژهمدا
که دڵه کوتێم ده‌فی سترانی - خه‌نه‌به‌ندان - ی لێوار ئاگره‌که‌ی -
مایا - یه و بۆن له‌چکی پڕ ڕه‌یحانه ووشکه‌ی - سه‌نگاو - ه ئه‌نفال
کراوه‌که‌ی گه‌رمیان و پریاسکه‌ی مسک ئاسای دیارییهکانیشتان سه‌راپای
ماڵه‌که‌می ته‌نیوه ئیتر دیسان دڵنیاتان ئه‌که‌م دوور ترین ڕێی په‌رستگای
ئه‌زه‌لیی ڕۆحیانه‌تی پاک و ئاسه‌واری ئه‌به‌دیی جه‌سته‌ی بلوورییتان
هه‌ر ته‌کیه‌ی وویژدان و خانه‌قای دڵمه و به‌س ) ، هۆ دوو قوتبه
داستانی پێشتر نه‌بیستراوی کوێستان و گه‌رمیانی ژوووری خه‌ڵوه‌ت کێشم
، ئاممان نه‌که‌ن گه‌ردنی هیچ کام له‌و ئاژه‌ڵه دڕنده دوو پێیانه
ئازاد بکه‌ن که له چه‌رخی سه‌هۆڵینه‌وه بۆ سپێده‌ی به‌ر مووشه‌ده‌مه‌ی
کووره‌ی ئاسنه‌کان تا ئه‌مڕۆی ته‌کنه‌لۆژیای چه‌کی ئه‌لکترۆن به زرمه‌ی
نووکی سونگیی تیژ‌و هه‌ڵسووڕاندنی شیری موو بڕ و شریخه‌ی فیشه‌کی
گڕدار سنگی منداڵ و پیره‌کانتان کوناوده‌ر و به عهوهره ڕهپهکانیشیان
په‌رده‌ی کچۆڵه غهنیمهکانتان شه‌ڵاڵی خوێن و به مووشه‌که
داپڵۆسێنه‌ر و ژه‌هر ڕێژهکانیشیان سرووشتی دڵگیر و به فه‌ڕی زێدی
باپیرانی ئێوه‌یان کرده قه‌قنه‌س ، ئه‌وانی مرۆڤ ئه‌تک که‌ر شایانی
به‌خشین نین ته‌نانه‌ت ئه‌مانیش شه‌فه‌قه پیرۆز نه‌ناس و مرۆڤ به
ڕۆبۆت که‌ره‌کانی ناو کۆمپانیا زه‌به‌لاحه ستاتیک کووژهکانی ئه‌مڕۆش
، ئه‌مانیش ئیراده‌ی پیاوه‌تیی و خه‌سڵه‌ته ناسکه‌کانی فیمینیست خه‌سێنه‌ر
و کاوول که‌ره‌کانی لێوار ماشێنه تۆقێنه‌ره‌کانی مافی یه‌کسانیی مکیاژ
کراوی ئافره‌ت ی ناو کارخانه خه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کانی نه‌وه‌ی ئه‌و سوورفله
بازرگانه جێنۆسایید بازانه‌ی مێژووش شایانی لێبووردن نین ، ئه‌م فه‌زاحه‌ت
و سه‌رپێچی خوڵقێنه‌ره به‌چکه تۆتالیتاره پۆشته و له‌فز شیرین و
خاوه‌ن داپڵۆسینه یاساییه‌کانی گووایا فه‌زای یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تیی
و شوورا به دڕکی ته‌کنه‌لۆژیا ته‌لبه‌ند کراو و به تێزی ڕۆشنگه‌ریی
چه‌واشه سازیی و ههڵتۆقیووی سه‌ر سنگی عهولهمهیهکی به ئاوه‌ژوو
به کار هێنراو ، به‌ڵێ هه‌موو ئه‌م مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و سرووشت کووژه
سیاسیی و دیپلۆماسییه قسه قووت و بۆینباخ قنج و درۆزنانه‌ی ناو خاکی
ئێستا و مێژووی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و هیندی سووری قڕ کراوی هه‌ردووکتان
پێویسته بۆ هه‌تا هه‌تایی له زیندانه‌کان تووند بکرێن ، تۆش - بووکه
هانتاس - گیان لێم ببووره ، ئه‌وان لێ نه‌گه‌ڕان تاقه جارێکی تر
به یادی شه‌وچه‌ره په‌ند ئامێزه‌کانی سه‌رۆک - کاتۆ - ی باوکت ڕۆحی
قه‌ره‌ج ئاسام دیسان سه‌رێ له سرووشت باته‌وه تا ڕووت وه‌ک ئاده‌م
پاک وه‌ک بوزا تاڤگه‌یه‌کی جه‌نگڵستانه فه‌رده‌وس ئاساکه‌ی - پیمان -
بیشواته‌وه ، بووکه گیان وا دیسان ته‌مه‌ن ئه‌ڕواو به‌رگم هه‌مان هه‌وری
چڵکنی سهرکارخانه ، سه‌ری ورووژاوم گۆی زه‌وی ، سه‌راسوێ ی ڕێیه‌که
هۆشم تا جه‌سته‌ی ماندووم بۆ مه‌ودایه‌ک مه‌ودای ساته خه‌وێکی پیرۆز و
ئه‌به‌د نهچێشتووی سه‌ر کۆشی دایکم له‌م بازنه خنکێنه‌ره دوور
بخاته‌وه .
( دیمه‌نێکی تری ناو
ئاوێنه‌که‌ی به‌رامبه‌رم )
فیرعه‌ون له‌وێ له شاری تکریته‌وه به سواری گالیسکه‌یه‌کی زری پۆشی
به کبریت زاخاو دراوی فییچ کرملینی یه‌وه له‌گه‌ڵ مژی چرووته
دیاریه‌کانی هه‌ڤاڵ کاسترۆ قاقا به کۆی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پێ ئه‌که‌نێت ، لێره‌ش ئه‌هرامه‌کانی میسر به
هاتوو چۆی گه‌شتیاره‌کانی مۆساد و - که‌ی ، جی ، بی - و - سی ، ئای ،
ئه‌ی - جمه‌یان دێت ، کتێبی زانستیی - عه‌ره‌بانه‌ی خواوه‌نده‌کان - ئه‌ڵێت
:- ئێره و ئه‌هرامه‌کانی خوار مه‌کسیکیش سه‌نته‌ری هه‌ڵفڕین و نیشتنه‌وه‌ی
که‌شتییه جه‌نگییه ئاسمانییه‌کانی پانزه هه‌زار ساڵ به‌ر له دووا
جه‌نگی ئه‌له‌کترۆنیی جیهانن ، کتێبه غه‌یره زانستییه‌کانیش هه‌ر یه‌که‌یان
بۆچوونێکی جیاواز تریان هه‌یه ، لێره هیچ کام له‌م گریمانانه بۆ من
گرنگیه‌کی ئه‌وتۆیان نیه ته‌نها دیمه‌نی ڕووخساری پڕ له به‌رائه‌ت و
داستانی سیخناخ به مه‌ته‌ڵ و له‌په قڵیشاو و به‌تاڵه‌که‌ی - خه‌نه‌به‌ندان
- ی ده‌رۆزه‌که‌ر نه‌بێت ، خاتوو - خه‌نه‌به‌ندان - یاخوود - ئوم سه‌عد
- ئه‌و ئافره‌ته لاواز و نه‌خۆش و دوو گیانه‌یه که خۆی و مێرد
منداڵێکی ته‌نیشتی ده‌ستی له‌رزۆکی به ڕووی گه‌شتیاراندا پان کردۆته‌وه
، - به‌ندان گیان ئه‌مناسیته‌وه ؟! ئه‌و له ناکاو دائه‌چڵه‌کێ و
تووند سه‌عد ئهنووسێنێت به سنگیه‌وه ، - سه‌عد - ی مێرد منداڵ به
تووڕه‌ییه‌وه خۆی ڕائه‌پسکێنێ و چه‌ند به‌ردێکم تێ ئه‌گرێت ، ئه‌و به
په‌یڤێکی - سعێدیانه - ئه‌قیژێنێ :- سه‌گبابینه ده ئیتر به‌سه له
دایکم گه‌ڕێن ، ئاخر زۆر نه‌خۆشه‌و به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو سک پڕ کردنه
ناگرێت ، یه‌کێ له به‌رده‌کان خهڵووزین بوو دای له‌سه‌ری لووتم و
ڕه‌شی کرد ، - خه‌نه‌به‌ندان - ه حه‌وت ساڵانه‌که‌ی جارانی نزیک - سه‌نگاو
- ی گه‌رمیان که‌مێک کوردی تێ ئه‌گات به‌ڵام به زه‌حمه‌ت ئه‌توانێت
پێی بدوێت ، بۆ ئێواره‌که‌ی له‌سه‌ر مێزی نان خواردنی ڕێستۆرانێک
کۆبووینه‌وه ، - به‌ندان گیان ئێمه له کوردوستان بیستمان گووایا
ئێوه بوونه‌ته باشترین سه‌ماکه‌ری مه‌لهاکانی - شه‌ره‌م شێخ - و
هێنده‌ی گه‌ڵای دارخوورماکانیش دۆلار شک ئه‌به‌ن ، بیستمان .. ، ئه‌و
سه‌رنجی پڕ په‌رۆشی چاوێکی له‌سه‌ر سکی برسی - سه‌عد - ه و چاوه پڕ
ترسه‌که‌ی تریشی له‌سه‌ر مۆڕه‌ی دوور به دووری پیاوێکی دزداشه له به‌ری
قه‌مبوور و ڕه‌زا قوورسی نێرگه‌له کێش( - حه‌زه‌ر که ، ئه‌و مه‌لعوونه
خادیمی سه‌یدی گه‌واده‌کانی - سعێد - مه‌ولامان شێخ - متوه‌لی - یه ،
ده‌خیل سه‌یده زه‌ینه‌ب علشان مهسیرم به سهووت عالی قسه مه‌که ،
عقووبهی زه‌ڕبه‌ی دار عهسایان زۆر جه‌هه‌ننه‌میه ، حالییه‌ن جسمی
کوایسی جارانم زه‌عیفه و چووه ، واجبم سکی حه‌مل و جه‌مع کردنی -
جونه‌یهی - یه ، مه‌ولامان له هه‌موو نهفعێ شه‌ریکه مقابل مه‌کانی
ڕاحهی شه‌ومان ... ڕادیۆی میسر ئه‌ڵێ وجوود سه‌ددام له سێ موحافه‌زه‌ی
کورد سه‌حب بووه ، ئه‌ها ... توو ئیسمی ئه‌ڵا و ته‌کیه‌ی سه‌ییده زه‌ینه‌ب
نیوه ڕۆح و نه‌خۆشم ، فه‌قه‌ت بمگه‌یه‌نه حدودی ئوردون ، مه‌دینه‌یه
بچووک ها له فکرم ناوی - چامچمال - بوو ، ئیتر خۆم ده‌چمه‌وه گه‌رمیان
) ، - خه‌نه‌به‌ندان - یا - خه‌ندان - که کاتی خۆی به‌ر له‌م وێڵ
بوونه‌ی دووای ئه‌نفال به‌م ناوه بانگ ئه‌کرا به چاوێکی پڕ ئه‌شکی
شاراوه ئه‌م قسانه و پرسێکی ئێجگار زۆری تریشی ده‌کرد ، له
گیرفانیدا له‌چکێکی کۆن و که‌مێک دڕاوی ده‌رهێنا ، له‌چکه‌که مشتێ ڕه‌یحانه
ووشکه‌ی هه‌ڵوه‌ریوی تێدا بوو .. - ئه‌مه هی ناو که‌واکه‌ی دایکمه ،
دوای ئه‌وه‌ی زابتێک له‌گه‌ڵ حه‌ڤده کچی تردا جوودای کردینه‌وه له
تاو سه‌رمای ئه‌و به‌یانیه کردیه به‌رم ، - خه‌ندان - له ناغافڵدا
له‌چکه‌که‌ی دایه ده‌ستم ، - باشه ئه‌ی باوکی ئه‌م مێرد مناڵه‌و ئه‌وه‌ی
سکت ، مه‌به‌ستم مێرده‌که‌ت ، کێیه ؟! ، که‌سی ناو ئاوێنه‌که‌ی به‌رامبه‌رم
به قاقای پێکه‌نینێکی پڕ گاڵته جاڕیه‌وه ڕێک وه‌ک ده‌نگی - خه‌نه‌به‌ندان
- وه‌ڵامم ئه‌داته‌وه :- هه‌یهوو .. سڵاو له ئه‌قڵی خۆت و
جۆڕنالیسته ده‌م گه‌رم و سیاسییه مێش میوان نهبووهکانت ، ئه‌فه‌ندم
ئه‌م ئافره‌ته به‌وه‌ی سکیه‌وه شه‌شی تری هه‌بوو ، ئیتر هه‌ر له
زۆرینه‌ی خادیمی حهرهمهکانهوه بۆ نیوه‌ی ئه‌ولاده غهلبانهکانی
- حاڕهکان - ی نه‌جیب مه‌حفووز تا ئه‌گاته بڕێک له سه‌عاده‌تی -
باشا و بێگ - ه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی شارۆچکه و ئه‌فسه‌ری بنکه و پۆلیسه
بێری شههوهتاویهکانی به‌ر سینه‌ماکان و هتد .. پێگرا به چه‌ند
نوتفه‌یه‌کی یه‌کسانیی و ئینسانی به‌شدارن له خووڵقاندنی منداڵه‌کانی
- خه‌نه‌به‌ندان - ، ساڵه‌های ساڵه هه‌ر کرده‌ی ئه‌م و برده‌ی چه‌ته
و شه‌قاوه زاڕۆک فرۆشه‌کان بووه ، تۆی جۆڕنالیست پێشتر له دێڕێکی سهمفۆنیدا
فه‌رمووت ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ تۆ گرنگ بێت دیمه‌نی ڕووخساری پڕ به‌رائه‌تی
- خه‌ندان - ه ، باشه وه‌ک نووسه‌ر و کورد په‌روه‌رێکی ووڵاتی کانه‌دا
نشین به‌ر له‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و دوو منداڵه‌ش به هه‌مان ده‌ردی زه‌وت
کردن و فڕاندنی ئه‌وانی تر بچێت و ساغ کردنه‌وه‌ی نرخی یه‌ک ژه‌م
سینییه خواردنی بهندانیش له‌سه‌ر هه‌مان نوێنی به‌رده‌وام ئیغتیساب
کردندا ساغ بکرێته‌وه ، ئایا تا چه‌ند ئاماده‌یت دوور له هه‌وڵی بازاڕ
گه‌رم کردنی ئه‌م ڕێپۆرتاژه خوودی ئه‌م ئافره‌ته مه‌رگ دۆست و کۆنه
هاوڕێ منداڵه‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر گرێ به‌ستێکی کاتیی ماره بکه‌یت و
به داوه‌تنامه‌یه‌کی فه‌رمیی ڕۆحی هێشتا پڕ تههارهتی له‌و فه‌نا
چوونه حه‌تمیه پڕ له سهخافهتهی ژێر چنگی - ئه‌بو سهعدهکان -
ڕووه و ئامریکای باکوور قووتار بکه‌یت ؟! - ( بێ ده‌نگیی ... ! ) که‌واته
من هه‌ق بێژ بووم که ووتم مێژووی نا بالغی سیاسیی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی
کورده تا ئێستا هه‌ر به زمان چوختێتیی و هه‌ڵوێست ته‌وه‌زه‌لیی و گوێ
گرانیی هاتووه .. ده‌ی مادام به‌ردی خهڵووزینی غه‌زه‌ب و تووڕه‌یی
ده‌ستی ده‌یان - سه‌عد - ی تر وان به ڕێوه ، هه‌تا هه‌تایه به
سمارتهیهکی زبر هه‌ر په‌ڵه‌ی ڕه‌شی سه‌ر لووتتان بکڕێنن ، ( من وام
نه‌ووت ، که‌سی ناو ئاوێنه‌که‌ی به‌رامبه‌رم وای ووت )
( هه‌واڵێکی قه‌واره و قیمه‌ت بچووک )
( لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی - مه‌باحیس - له‌سه‌ر زمانی چه‌ند دراوسێ - کشک -
ی که‌لاوه‌یه‌ک دوای پشکنین ده‌ڵێن :- هه‌فته‌ی پێشوو جه‌سته‌ی ڕۆح تیا
نه‌ماوی ئه‌و ئافره‌ته سووتاوه‌ی له سه‌ر ڕێگای ئه‌هرامه‌کان له پاڵ
ده‌به‌یه‌کی به‌تاڵی نه‌وتدا به ناوی - ئوم سه‌عد - دۆزرابۆوه ، له
بنه‌ڕه‌تدا و به پێی به دووادا چوونه وورده‌کان ناوی ڕاسته‌قینه‌ی
بریتی بووه له - خندان خرشید کرمیانی - ، پێ ده‌چێت له - غه‌جه‌ر -
قه‌ره‌جه قبتیه له مێژه‌وه هاتووه‌کانی سنووری یه‌مه‌ن بووبێت ، -
خندان - له لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه نێژراو ، پۆلیسیش له سوراغی
منداڵێکی تازه له داییک بووی ساوا‌و مێرد منداڵێکی به جووته
فڕێندراوی ئه‌م ئافرهتهدان .. ) ، - ڕۆژنامه‌ی - ئه‌لئه‌هرام - ی
میسری ، ل . یانزه‌ی ڕووداوه‌کان ، ژماره - چوارهه‌زار و نۆی - چاپی
چل و هه‌شته‌م ، / پێنج شه‌ممه ، 23 ی - شه‌وال - ی 1413 ی هــ ، 28
- 5 - 1993
( نامه‌یه‌ک بۆ جه‌نابی سه‌رۆک )
- ئێستا سه‌ره‌تای مانگی - ئه‌یپرل - ی ساڵی 1994 ه ، له نێوان که‌وانی
پرسی سه‌ر ڕهگهزنامهکهمدا نووسراوه - کورد - ، به‌ڵام له هه‌قیقه‌تدا
نه وه‌ک - خه‌نه‌به‌ندان - ی بێ ناسنامه و نه وه‌ک مێرد منداڵێکی بێ
که‌س و بێ جێ و ماڵ و ناونیشان ، نه وه‌ک گه‌نجێکی چه‌واشه کراوی
شپرزه و به زۆره ملێ هاتووی نێو ئه‌م مه‌هزه‌له‌یه‌ی ژیان که نه
له نهێنی هێنانم و نه له بردنه‌وه‌ی سبه‌ینێم سه‌ر ده‌رناکه‌م تا هه‌نووکه
منیش - سه‌عد - ئاسا نه دڵنیام داخۆ من له ئه‌سڵدا کێم و زاده‌ی کێم
و نه ئه‌شزانم ئایا به‌م تاقه باڵییهمهوه له پای چیدا ڕاکه ڕاکه‌ی
پڕ دڵه خورپه‌م نه سه‌ره‌تای هه‌بوو و نه کۆتاییشی ئه‌بێ ، ئاهـ چ
قه‌وانێکی کۆن و چ قه‌یرانێکی پڕ کێشمه کێشی وه‌ڵام ته‌متوومان سازه
ئه‌م گه‌مه‌یه ؟! دوێنێ شه‌و له لووتکه‌ی بێزارییه‌کی بێ ئۆقره و
کووشنده تردا ، له مه‌راقی ئه‌م گووزهرانه پڕ فێڵ و مکیاژ کراوه‌ی
که نه‌فامه به‌سته‌زمانه‌کانی تووێژی هه‌ره خه‌وتووی خواره‌وه
ناویان ناوه ژیانی لووتکه‌ی دێمۆکراتییه‌ت و به پڕگاڵ یه‌کسانیی
کۆمه‌ڵایه‌تیی و به‌هه‌شتی مه‌ده‌نییه‌ت خوازیی ، دیسان به خولیای سه‌ر
هه‌ڵگرتنی مێژیینه‌ی یهکجارهکییم له‌م شارستانییه‌ته ئه‌تک کراوه
ده‌ستم دایه‌وه قه‌ڵه‌مه کوول بووه‌که‌م :- به‌ڕێزم - ئالان گارسیا
- سه‌رۆک کۆماری - پێڕو - ، دوای سڵاو و ... ( ڕیز به‌ندێک ئه‌ته‌کێتی
بێ تامی دیپلۆماسییه‌ت و تابوورێک ڕۆتینی پیا هه‌ڵدانی فوول له
بوختانی وه‌سف و ئینجا داستانی ئه‌و - ئه‌نفال و جێنۆساییده - ی هیچ
ووڵات و ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ و حه‌شه‌رات به پوولێکی قه‌ڵب نه‌یان
کڕی و ناشیکڕن ) ، هه‌ڵبه‌ته وه‌ک چۆن گه‌لی تێکۆشه‌ری - پێڕو - به -
کابالۆ لۆکۆ = ئه‌سپه سه‌ر شێته‌که - ناوی به‌ڕێزتان ئه‌به‌ن ، ئه‌وا
منیش هاو نازناوی تۆی شکۆدار به‌ڵام چوون ئه‌سپێکی زین وه‌ک په‌ڕۆی ژێر
بووکێکی منداڵکار و هاو ته‌مه‌نی - خه‌ندان - خوێناویی ، یاخوود وه‌ک
نۆمایه‌کی به چه‌پۆکان و جڵه‌و پساوی خۆرهه‌ڵاتیی نێو بازاڕه‌کانی -
عوکاز - ی سه‌رلێو له مه‌زاد و کڕینی غوڵامه خۆم ئاسا لووسکهڵهکان
، یا وه‌ک ئاوزنگ قرتاوێکی ژێر هه‌وڵی خۆ ڕاته‌کاندنی پاش ده‌یان و سه‌دان
جار سووار بوون و په‌ڕینی به تۆپزیی جه‌رده به‌نه‌خوێن و قاییشی
پانتۆڵ شله ئێدیۆلۆژیا باز و پهتڕۆلیزم و تاجیره مه‌زهه‌بیی و
حیزبیی و کادێره زگووردو قهڕاسینه که‌ساسه پڕ له که‌بته سێکسیه
داوێن پیس و درووشم قه‌به و ته‌کان و ته‌نگ ئه‌ستووره‌کانی مه‌ودای
- بیست و دوو - ساڵ ته‌مه‌نی پڕ ئازاری سه‌ر پشتی کۆڵه‌وارم ، به‌و
پێیه‌ی ئه‌بینم ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی تیره و هۆزه - ئهبۆڕیجیناڵ - هینده
سووره‌کانی ئه‌م باکوور و سانتڕاڵ و خوارووی ئامریکایه زیاتر له نزیک
چیا شۆخ و سیحراوییه‌کانی - ئه‌ندێز - و ڕێچکه سه‌رچاوه و مه‌نداوه
سه‌ره‌و خواره‌کانی - ئه‌مازۆن - ی دوور‌و نزیک له - لیما - ی پاییتهختهکهتان
کۆبوونه‌ته‌وه ، پشت به‌ست به‌و هۆکارانه‌ی بوحرانی ئینسانیه‌ت له
جیهاندا به گشتیی و وه‌ک مرۆڤێکی بێزار له سیاسه‌تی تاکتیکبازیی
شارستانیه‌ت و کرێکارێکی جه‌سته ههڵتهکیوی ناو کۆمپانیا که‌رامه‌ت و
ده‌رامه‌ت لووش ده‌ره‌کان و هتد .. ، تکایه فرمانی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر
ئه‌م داواکارییه‌م وه‌ک په‌ناهنده‌یه‌کی هه‌تا هه‌تایی ناو یه‌کێک له‌و
تیره و هۆزانه قبووڵ بفه‌رموون ، به تایبه‌ت له هینده سووره
ناسراوه‌کانی وه‌ک - لاموکا ، مایا ، کوردلێر ، سکوانتۆ ، مۆهاکۆ و ده‌یان
هۆزی تر ، خۆ ئه‌گه‌ر بشکرێت ئه‌وا عه‌شره‌تی ناوداری - ئاباتشیی - یه
هه‌ره دووره ده‌سته‌کانم له وجوودی شارستانییه‌ت زۆر له‌وانی تر پێ
باشتره ) ، ئیمزا .. ، چاوه‌ڕوانی مۆمی وه‌ڵامێکم بۆ قووتار بوون له‌م
دووڕیانه نووته‌که .
- ڕێکه‌وت ، مانگی جولای هه‌مان ساڵ ، له ئۆفیسی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری
کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی - پێڕو - له - ئۆتاوا - ی پایته‌خت مسته‌ر
- کارلۆس ساباتا - وه بۆ به‌ڕێز - ن . ش - :- نامه‌که‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه
په‌یوه‌ندداره‌کان به ووردی شیکار کرا ، وه‌ک میوانێکی گه‌شتیار به‌خێر
هاتنت ئه‌که‌ین بۆ - لیما - ی پایته‌خت ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به
داواکاریی مافی په‌ناهنده‌یی و گووزه‌راندنی ژیانی سه‌ر تاسهریی له‌گه‌ڵ
هاو ووڵاتییه - ئهبۆڕیجالهکان ، هینده سووره فێرست نهیشنهکان -
ی ووڵاته‌که‌ماندا زۆر ببه‌خشن ، له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆکاری یاسایی و
سیاسیی ڕێگات پێ نادرێت ، ئیمزا - کاف ، سین - .
( سه‌د حاشا له وجوودی جیوگرافیا و مێژووی پڕ بووختانی سه‌رجه‌متان ،
ڕێم به‌ن واده‌ی سه‌ر ههڵگرتنمه )
- ئێ کاکی سیاسی و بیرمه‌ندی مه‌زن ، نووسه‌ری بێ مونافیسی ناو میدیاکانی
جیهان ، ده‌ی بێژه ، چی تر ؟! پێ ئه‌چێت هه‌گبه‌ت پڕ بێ له باس و
خواسی نه‌بیستراو ، به‌ڵام ئه‌و لووتکه‌ی ماڵ وێرانییه قه‌ت له یاد
نه‌که‌ی که سه‌رت سه‌د هێنده‌ی تر پڕ بێ و گیرفانت به‌تاڵ ، ئه‌وا وه‌ک
ئه‌وه وایه له بیابانێکی کاکی به کاکیدا له فه‌لسه‌فه‌کانی سوکرات
گرنگ تر بده‌یت به گوێی لمدا ، - که‌سی ناو ئاوێنه‌که‌ی به‌رامبه‌رم
وای ووت - .
- ڕێکه‌وت ، مانگی مارچ ی ساڵی 1996 ، ڕه‌وتی ڕۆژگار چوون هه‌نگاوی
کیسه‌ڵ و ئازاری غوربه‌تیش تا دێت به سوێ تر ، خۆ من پێش پارچه
بوونم به‌م هه‌ساره‌یه‌دا - هه‌شت - ساڵ هه‌ر له‌گه‌ڵ که‌سی ناو ئه‌م
ئاوێنه‌یه‌دا به ته‌نیا له ژێر زه‌مینێکی چه‌په‌ک و دووره شاری
نیشتمانه جێنۆسایید کراو و ئهشکستانهکهمدا ک‌ش و مات خۆمان حه‌شار
دابوو ، سه‌یره ! ئه‌ی بۆ هه‌نووکه جه‌سته‌ی نه‌سره‌وتم هێند بێ
ئۆقره‌یه له جێیه‌ک ساکن نابێت ؟! تێ ناگه‌م ، خۆ من به‌م زمانه
گۆت بووه‌ی نیوه ته‌مه‌نێک ته‌نیایی و که‌بتی سینه‌مه‌وه ته‌واوی
داستانه تراژیدییه‌کانی - ئه‌نفال - و کیمیا باران و کوژرانی که‌س و
کاره‌که‌م و وون بوونی قاپیی ماڵه‌که‌مان تا ئه‌گاته سات به سات
چیرۆکی پڕ عه‌زابی ژیانی - خه‌ندان - ی عه‌زرای نزیک - سه‌نگاو - ه که‌ی
گه‌رمیان و ئههرامهکانم بۆ ئه‌میره - بووکه هانتاس - ی کچه شه‌نگ
و سه‌رۆک - کاتۆ - ی باوکی و سه‌راپای عه‌شره‌تی - مستیزۆ - ش
گێرابۆوه ، ئه‌ی بۆ هه‌نووکه ئه‌م سنگه شپرزه و پڕه‌م به هیچ ههڵهوهڕییهک
خاڵیی نابێته‌وه ؟! له‌مه‌ش سه‌ر ده‌ر ناکه‌م ، نا من له هیچ تێ ناگه‌م
، من زۆر له‌و شه‌هیده که‌ساسه خه‌ڵه‌تاو ترم که دوێنێ خۆی به زامه‌کانی
سه‌ر سنگییه‌وه با ئه‌دا و به نه‌زیفی سه‌ر گاشه به‌ردێکی هه‌ناوی
خۆی پێ ئه‌که‌نی ، بگره له خوودی ئه‌و خوێنه خۆیشی بێ ئاگا و له
خشته براو ترم که ڕۆژگارێک پێی وابوو دووای ڕژانی خۆی ئیتر داری
ئازادی گوونده‌کانی پێ ئاو ئه‌درێت نه‌ک دره‌ختی گه‌ڵا به‌ر دۆلاره‌کانی
شار ، کڵۆڵ - خه‌نه‌به‌ندان - ی وه‌ک خۆم فرۆشراو ، ئه‌و ڕۆژه‌ی پیاوه
قهمبووره دزداشه له‌به‌ره‌که به ژێر کراسێکی خوێناویی و له به‌ر
چاوی شاویشێکی ده‌م به پێکه‌نین و سمێڵ چه‌ور کراو به پرچ تاوی ئه‌دایه
ناو ئۆتۆمبێله‌که‌ی شێخ مته‌وه‌لی یه‌وه به ئاسته‌م نووزه‌یه‌کی
ڕووه و منی تیا مابوو :- هۆ کاکی جۆڕنالیست ئه‌م دیمه‌نه‌ت به لاوه
سه‌یر نه‌بێت ، ڕادیۆی میسر ئه‌ڵێت :- زۆربه‌ی ئه‌و گه‌وره گه‌وادانه‌ی
ئێمه‌یان ئاوا کرده قه‌حبه‌ی جیهان ئێستا گه‌وره ترین شه‌ریفی سه‌رووی
دیوهخانهکانن ، هه‌موو ئه‌مانه و باسی ژێر زه‌مینه‌که‌ی به‌رامبه‌ر
چوخمی گه‌ڕه‌کی سهرشهقامیشم بۆ - بووکه هانتاس - ی جه‌نگاوه‌ر و شا
دولبه‌ره جوانی کچانی عه‌شره‌تی - مستیزۆ - گێڕابۆوه ، - بووکه
هانتاس - ی خوێنده‌وار و نازدار زۆربه‌ی شه‌وان ته‌واوی تراژیدیای
جێنۆساییدی ئێمه و خۆیانی به یادی خه‌ندان و به هاوکاریی باشترین سه‌ما
ساز ده‌رانی ئه‌وێ و به‌شداریی ده‌نگی خۆم لووتکه ترین میلودرامای ته‌قسی
ئاینیی - ئه‌ی خه‌نه‌به‌ندانی - له باڵا ترین تابلۆ نزای ڕۆح بزوێنه‌ردا
نماییش ئه‌کرد ، سه‌رۆک - کاتۆ - ی باوکی ئه‌یووت :- به درێژایی - سه‌د
و بیست - ساڵ گه‌لی - مستیزۆ - ی ئێمه له ژێر هه‌ڵمه‌تی جێنۆساید و
هه‌وڵی به ئینگلیز کردنمان و سک پڕ کردن و فڕاندنی سه‌دان کیژۆڵهماندا
چوون ئه‌و گه‌رمیانه‌ی ئێوه پشکی شێری به‌ر که‌وت ، - مۆنتا - ی کوڕه
پانزه ساڵان و ئامۆزای بووکه هانتاس به سه‌ر سووڕمانه‌وه ئه‌یپرسی
:- حکوومه‌ته‌که‌تان ئێوه‌ی کوردی قڕ ئه‌کرد و به‌شداریی جه‌نگی
دراوسێشی پێ ئه‌کردن ؟! - به‌ڵێ مۆنتا گیان جه‌نگێک دوور و نزیک وه‌ک
پێناسه‌ی - ئه‌لقادسیه - په‌یوه‌ندی به ئێمه‌ی کورده‌وه نه‌بوو ، وه
چوون خزمه‌ت کردن به حیزبێکیش که پێی ده‌ووترا - حیزبی به‌عسی ( عه‌ره‌ب
) یی ، ئه‌میش مسقاڵه زه‌ڕڕه‌یه‌ک نێوی کوردی تێدا نه‌ئه‌بینرا ، هه‌ڵبه‌ته
به‌م حاڵه‌ش که تاقه یه‌ک کورد چییه له‌و حیزبه بێگانه‌یه نزیک نه‌ئه‌که‌وته‌وه
و هه‌میشه ڕه‌فزی ته‌واوی مفاوه‌زه و موزایه‌ده‌مان ئه‌کرد ئیتر چ
جای چه‌ک هه‌ڵگرتن بۆی ؟! - مۆنتا - گیان ئه‌وه لووتکه‌ی مه‌حاڵ بوو
کوردێک ببێته به‌عسی یا چه‌کی بۆ هه‌ڵگرێت ،
( ئاخر مێژووی سیاسیی ئێمه‌ی کوردی هه‌میشه ته‌با
و یه‌کده‌ست سه‌رباری پسپۆڕییمان له هونه‌ری ئایدیۆلۆژیا جدییه‌کان ،
هاوکات ئینتیمایه‌کی ستراتیژیی نموونه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی باڵاشمان شک ئه‌برد
..... ) ها ها ها .. چی چی ؟!!!!
- ئه‌مجاره‌یان که‌سی ناو ئاوێنه‌که‌ی به‌رامبه‌رم دوای بردنی ناوی
مێژووی پڕ ته‌بایی و ووشه‌ی پسپۆڕیی ئایدیۆلۆژیا و هونه‌ری جدیی و
ئینتیمای نموونه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی و هتد .. ی من ، له تاو پێکه‌نینێکی
گه‌رم و په‌نگ خواردووی ناو ناخی به جۆرێک سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو خۆ ئه‌گه‌ر
ئه‌و دوو سێ پڕمه له ناکاوه‌ی بۆ نه‌کردایه ئه‌وا ڕه‌نگ بوو وه‌ک
خیتابه به‌تاڵ و باڵۆنییهکانی زۆربه‌ی سیاسییه نه‌خوێنده‌واره‌کانمان
زرررم بته‌قیایه ، من تا ئێستاش دڵنیا نیم ئاخۆ به خۆی پێ ئه‌که‌نێت
یا به من ، ئه‌و پێشتر که‌سێکی ڕیالیستیک و هێور و به نه‌خشه بوو ،
گه‌وره ترین فه‌لسه‌فه لای ئه‌و زانستی بوونی دوو گوێ و یه‌ک زمانی
مرۆڤه‌کان بوو ، واتا دوو سه‌عات گوێی ده‌گرت و ئه‌و ده‌م دوو دێڕی
واتا به‌خشی ده‌ر ئه‌بڕی ، :- ئه‌ی مه‌گه‌ر نیوه ته‌مه‌نێکه هه‌رخۆم
و خۆت نین ؟! ، ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌ک ووشه ڕێنمایی ڕێوی ئاسای به
خه‌به‌ر بنووسیت نه‌ک په‌نجا دێڕه شێری خه‌وتوو ، ئه‌و ده‌ڵێ نا ،
نازم حیکمه‌ت ئاسا هه‌ڵیان ڕێژه ، وه‌ک له ڕه‌وه‌زان هه‌ڵوه‌رێ هه‌ڵیان
وه‌رێنه ، وه‌ک له ئاسمان ببارێ ببارێنه ، وه‌ک له زه‌وی و زارا
بڕوێ ، وه‌ک هه‌ره دوا ئاسه‌وارێ که ئه‌م زه‌وییه بیبه‌خشێ ، وا
بزانه ئازاکانی شێخ بهدرهدینن و له له‌شکری میر ڕاپه‌ڕیون ، گوێ مه‌ده‌ره
ڕه‌خنه گره ده‌ست چه‌ور کراوه‌کان ، ئێستا فاشیل ترین و ووشک ترین ده‌ق
له ده‌ستیان ئهخزێت ، مۆده‌ی ڕۆژگاره و وه‌سف بده به قه‌رز سبه‌ی
ئهتدهنهوه ، ئه‌مڕۆ ووشه که‌ساس ترین و هه‌رزان ترین که‌ره‌سته‌یه
چۆنت مه‌رامه ئاوا زهڕنگهرییان تیا بکه ، به کراسی بێ ته‌قه‌ڵی
ئاودامانی سپییه‌وه ، به سه‌ری ڕووت ، به پێ خاوسیی و به شیری
ڕووت ، شه‌ڕێکی قه‌ره‌باڵغ و خه‌ست و خۆڵ - به‌ڵام دۆن کیشۆت ئاسا بێ
دڵۆپێک خوێن ڕژان - دامه‌زرێنه ، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ستی لووتی قه‌ڵه‌مه‌که‌ت
له هه‌موو سه‌رده‌مێ مشه ساز تر بێ ، تۆ هه‌ر به بۆن کردندا ئه‌توانیت
گرێنتیی بزانیت هه‌نووکه قه‌ڵای کام لا بڵند و تۆکمه تره له ده‌روازه‌ی
به ، کام قاسه و پریاسکه زه‌نگین و پڕ تره به باڵایدا هه‌ڵ بده ،
چیدی چاو بنووقێنه و قه‌ڵه‌م بوه‌شێنه ئیتر ووشه پڕووشه ئه‌کا ...
ئه‌مانه قسه‌ی من نین ، که‌سی ناو ئاوێنه‌که‌ی به‌رامبه‌رم وا ئه‌ڵێت.
- ڕێکه‌وتی مانگی جولای ، ساڵی 1996 چیتر سه‌رێکی وه‌ک گۆی زه‌وی جه‌نجاڵم
مه‌یلی فه‌زایه‌که خامۆش ، نه‌ک هه‌مان ڕۆتین و موجامه‌له‌ی دووباره
، هه‌مان مل ملانێی ڕێکلامی تابووتی نه‌رم و نیان تری کارگه پسپۆڕه‌کانی
شۆخ ترین دیکۆری مه‌رگ ، هه‌مان خڕ کردنه‌وه‌ی مه‌رگه‌ساتی دۆلار به
ده‌ستی شه‌که‌تی ڕاست و خه‌رج کردنه‌وه‌ی به ده‌ستی چه‌پی له‌رزۆک
، نه‌ک هه‌مان چه‌مانه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کیی ژێر کار و چاوه‌ڕوانی هه‌مان
گۆدۆی مژده‌ی ڕۆژی خانه نشین بوون ، هه‌مان ئه‌تک کردنی سرووشت و به
حه‌وادا بردنی دیواره کۆشکی به‌ر پلووسکه نیگای خۆر ، ده‌ی سڵاو ئه‌ی
سرووشتی تا چاو بڕکا سه‌وزایی خۆڕسک و به‌رفراوانی تژی به ئۆکسجینی
سازگار ، ماڵئاوا ئه‌ی شارستانییه‌تی تا چاو بڕ کا به‌ر ته‌سک و نووته‌ک
و پڕ ژاوه ژاوی قووژبنه به هێرۆیین سوواغ دراوه‌کان ، ده‌مه‌و به‌یانێکی
فێنک واده‌ی به ئاسته‌م سه‌راسوێی شه‌فه‌ق به ڕێکه‌وتی ناو براو
دوای ئه‌وه‌ی سه‌راپای ماڵ و که‌ره‌سته‌ی ناو ماڵم به پاره‌ی کاش ساغ
کردبۆوه ئیتر وه‌ک بێ پێناسه‌یه‌کی خه‌ندان ئاسا ڕووی یه‌کجاریی
خوولیاکانم کرده ناو عه‌شره‌تی - مستیزۆ - کان ، ئه‌م هۆزه هه‌ره گه‌وره‌یه‌ی
هینده سووره‌کان به دووری - چوارسه‌د و په‌نجا - کیلۆمه‌تر له جه‌نگڵستانه
هه‌ره دڵگیره‌کانی - پیمان - ی باکووری ڕۆژئاوای - تۆرۆنتۆ - ی پاییته‌ختی
ئۆنتاریۆی کانه‌داوه دوورن ، لێره به پێی ده‌ستوور و وه‌ک ڕێز
لێنانێک بۆ ئه‌م مرۆڤه خاوه‌ن زه‌وییه ئه‌سڵانه که پێی یاسا نه سه‌ربازیی
ده‌که‌ن و نه باجیش به ده‌وڵه‌ت ئه‌ده‌ن زۆر به شکۆوه به ناوی -
فێرست نه‌یشن = یه‌که‌میین نه‌ته‌وه یاخوود نه‌ته‌وه‌ی یه‌که‌م بانگ
ئه‌کرێن ، - مستیزۆ - کان یه‌که‌م کۆکتێله هۆزی ناوداری ووڵاتی - کانه‌دا
= کاناتا = لادێ - ن ، ئه‌مان له ساڵی 1497 ی زایینی‌دا و به‌ر له
هاتنی - کۆڵمبس - به ماوه‌ی یه‌ک ساڵ و سێ مانگ بۆ دوورگه‌ی - باهاما
- ی کاریبیی ئامریکا پێشوازییان له گه‌شتیاری به ناوبانگی فه‌ره‌نسی
- جاک کارتیێه - کرد و بردیانه - کاناتا ، گوونده‌که‌یان - ، بۆ یهکهمجارییش
سه‌بیلی پڕ تووتنیان به‌رامبه‌ر به قاوه پێشکه‌ش کرد ، به‌ر له گهییشتنم
به جه‌نگڵستانه چڕ و ته‌ڕ و سه‌وزه پڕ تاڤگه دڵ فڕێنه‌کانی - پیمان
- ی جێ ژیانی - مستیزۆ - کان هه‌ر له شارۆچکه‌ی - سکس نه‌یشن = شه‌ش
نه‌ته‌وه‌که - ی سنووریان دووا شتم که ئۆتۆمۆبێله‌که‌م بوو به
ئومێدی ئه‌به‌د نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی بێ به‌ها کراوی به ناو مه‌ده‌نییه‌ت
خواز و سه‌رلێو له درۆ و درووشمی ڕووتاندنه‌وه‌ی مۆڕاڵی مرۆڤایه‌تیی و
کووشتنی واتاکانی فیمینیست له ژێر کاری قوورسی کۆمپانیاکان و هتد ..
ئه‌ویشم به نرخێکی سووک و ڕیسوا کراوی وه‌ک شارستانییه‌تی موزه‌یه‌فی
ئه‌مڕۆ به هه‌رزان فرۆشت به کچه فه‌رمانبه‌رێکی فێرست نهیشنهکان
به ناوی - لاموکا ئهزتک - ، زه‌رده‌په‌ڕ نشینێک له لایه‌ن سه‌رۆکی
هۆز پیره‌مێردی به ویقار و هه‌یبه‌ت - کاتۆ = به‌له‌می نه‌خشین -
پێشوازیی کرام ، زۆرینه‌ی هۆزی - مستیزۆ - به گشتیی و خوودی سه‌رۆک
- کاتۆ - زمانی ئینگلیزی ده‌زانن ، ئه‌مان نزیکی - ده - هه‌زار ساڵ به‌ر
له کۆتایی عه‌سری سههۆڵیین له سیبریا وه هاتوونه‌ته کانه‌دا ، له
پاشماوه‌ی - نۆ - جار هه‌ڵمه‌تی به مه‌به‌ستی جێنۆسایید کردنی یه‌کجاره‌کیی
ئه‌م فێرست نهیشنه بێ پشت و په‌نایانه له لایه‌ن کۆی شاڵاوی
میوانه ئه‌وروپاییه‌کان به گشتیی و نه‌خشه‌ی پاکتاو سازیی زۆر
سامناکیی به‌ریتانیا به تایبه‌ت ، که جگه له کووشتاری به کۆمه‌ڵیان
به هه‌موو جۆره چه‌کێک دوواجار له قێزه‌وه‌ن ترین جه‌نگی بایه‌لۆژیی
مێژوویی‌دا به‌ریتانیا هه‌ستا به بڵاو کردنه‌وه‌ی کووشنده ترین به‌کتریا
و ڤایرۆسی ساریی له ناویاندا وه‌ک تاعون و کۆلێرا و سیل و شێرپه‌نجه
و ده‌فتریا و ڕشانه وه و نابینا کردن و هتد .. ، هه‌موو ئه‌مانه له
ڕێگای شرینقه لێدان له گه‌نجان و ئافره‌تانی دوو گیان و ژه‌هراوی
کردنی جۆگه و ڕووباره‌کان و گواستنه‌وه‌ی خوێنی نه‌خۆشان و کیمیا
کاریی کردن له ئالیک و دانه‌وێڵه‌ی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و زۆر ڕێگای
تری نامرۆڤانه که به پێی سه‌ر ژمێرێکی ئارشیفی سه‌ربازیی ئه‌و
ووڵاتانه ساڵی 1492 ی زایینی ئه‌م هینده سوورانه = فێرست نهیشنانه
به گشتیی سه‌ره‌تا نزیکی - حه‌فتاو پێنج - ملیۆن که‌س بوون و دوواجار
هه‌ر پشت به‌ست به ده‌یان تووێژینه‌وه‌ی گرنگی مێژوو ناسان به شێوه‌یه‌ک
قڕ کراوون چیتر تاکوو واده‌ی مۆر کردنی پرۆتۆکۆله ئاشتییه‌کانی چه‌رخی
هه‌ژده و کۆتایی هێنانی یه‌کجاره‌کیی به شه‌ڕه‌کان بوونه‌ته نزیکی -
نۆزده - ملیۆن که‌س ، - مستیزۆ - کان وه‌ک هه‌ره کۆن ترین و گه‌وره
ترین عه‌شره‌ت له ناو ده‌یان هۆز و سه‌دان تیره‌ی تری هینده سووره‌کانی
ئامریکای باکووردا ژماره‌یان له شوێنه سه‌قامگیره‌کانی خۆیان دا جگه
له گرووپه گه‌رمیان و کوێستان ساز ده‌ره‌کانیان نزیکی - چل - هه‌زارێک
ئه‌بوون ، ئه‌و ماوه‌ی چوار مانگ و نیوه هه‌ره به ته‌ندرووست و به‌خته‌وه‌ره‌ی
ته‌مه‌نی گه‌نجیم که دوور له هه‌موو وجوودی شارستانییه‌تی ئه‌خلاق
داڕماو له لایان مامه‌وه ده‌یان زانیاریی ووردو گرنگی مێژوویی و هه‌نووکه‌یی
تریشم له لایه‌ن خاتوو - بووکه هانتاس - ی خوێنده‌واری هۆشمه‌ند و
کچی سه‌رۆک - کاتۆ - وه فێر کرا ، من به بینینی بووکه هانتاس به
سواری ئه‌سپه سپیه‌که‌یه‌وه زۆر جار ئه‌و وێنه به خه‌یاڵ
شوبهێنراوهی کچه سه‌رکرده‌ی کورد خاتوو - ماهراکۆ - م ئه‌که‌وته‌وه
یاد ، ماهراکۆ جگه له وێنه‌ی سه‌ر به‌رگی چاپی کتێبه کوردیه‌که‌ی
هاوکات له مۆزه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیی شاری - کیبێک - له پاڵ تابلۆی
ڕه‌نگاو ڕه‌نگی ئافره‌ته جه‌نگاوه‌ره‌کانی خۆر هه‌ڵات و ئاسیای کۆندا
به قه‌واره‌ی 1 م به 80 سم به فڵچه‌ی تابلۆکێشێکی فه‌ره‌نسی نه‌خشێندرابوو
، - بووکه هانتاس - که ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بوو جار جار به -
ئایهیوا بووکه = ئه‌میره بووکه - ش بانگ ئه‌کرا، ئافره‌تێکی باڵا به‌رز
و پێست که‌مێک ئه‌سمه‌ری چاو مه‌یله و سه‌وزی شۆڕه سووار و ڕاوچییه‌کی
نیشان شکێنی جه‌سته پڕ و پته‌وی ته‌مه‌ن نزیکی 22 ساڵانه و هێشتا شوو
نه‌کردووی که‌مێک به ته‌مه‌ن له خۆم بچووک تر بوو ، داستانی هۆگریی
و هاوڕێیه‌تیی هه‌میشه‌یی و دوواجاریش نه‌رمه عیشقێکی سه‌ره ڕۆیانه‌ی
من بۆ - بووکه هانتاس - شایانی قسه و باسه ، سه‌رنج ڕاکێش ترین سه‌مای
هارمۆنیی و زیکری ده‌روێشانه‌ی سه‌ر مه‌ست که‌ر که له ژیانمدا تاکوو
ئاستی که‌ماڵیی خه‌ڵوه‌تێکی به‌نج سازانه کاری له ڕووحم کردبێ ئه‌فێکتی
ڕاسته‌وخۆی نمایشی ئه‌و ته‌قسه ئه‌فسووناوییه‌ی بووکه خان بوو که
هاوشانی ده‌نگی ڕیزێک ده‌ف و چیرۆکه سترانی - ئه‌ی خه‌نه‌به‌ندان - ی
کوردیی من به کراسێکی سپی تاکوو پێ به پاوانه‌ی موروو دامان و به
گووریسێکی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی شه‌ته‌کی ناوقه‌د و قژێکی قه‌ترانیی په‌رش و
په‌شێو چوون هه‌ڵزنانی هێورانه‌ی کۆبرایهک به دره‌ختێکدا ئهلهنجا و
هێدی هێدی له ناو ئاپۆڕه‌ی سه‌مای بازنه‌یی ده‌سته خوشکان و براکانی
ده‌وری ئاگره‌که‌دا ئه‌میش به دوو باڵی چنراو له په‌ڕی هه‌ڵۆ به که‌مێک
ده‌ستی ئه‌نقه‌سته‌وه به دره‌ختی ڕووحما ههڵئهگهڕا ،
( خۆڵاسه‌ی ته‌قسی میلودرامی نزا سه‌مای خه‌نه‌به‌ندان
)
کات هه‌میشه ده‌مه‌و ئێواران ، ئاگرێکی مه‌زن هێنده‌ی گردۆڵکه‌یه‌ک ،
بازنه‌یه‌کی نیمچه تیره حه‌فتاو پێنجیی - سی و هه‌شت - کچ و کوڕی به‌رگ
ڕه‌نگاو ڕه‌نگی سه‌راپا ده‌مامک شێوه هه‌ڵۆی بووت چه‌رمینی هێنده‌ی
ژماره‌ی ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی - خه‌ندان - ، ده‌سته‌یه‌ک کۆرس و کۆمبارسی
ده‌هۆڵ کووت له پشتیانه‌وه ده‌هۆڵه ئهستوورهکانیان له زه‌وییه‌که
قاییم داکووتیوه ، بینه‌رانی پێشه‌وه سه‌رۆک - کاتۆ - و هاوسه‌ره‌که‌یی
و گه‌وره پیاوان و ئافره‌تانی عه‌شره‌تی - مستیزۆ - ن ، به ئهترافیشدا
سه‌دان که‌سی تر ، ده‌نگ :- هاو نه‌زمی پێ به زه‌وی داندا ، ( هۆ لۆ
لۆ لۆ ، هۆ لێ لێ لێ ) ، - بووکه هانتاس - به جووته باڵه به په‌ڕ
چنراوهکهیهوه ده‌ر ئه‌که‌وێت ، ئه‌و به ده‌وری ئاگره‌که‌دا به هه‌مان
ئیقاع سه‌مایه‌کی جار جار هێوور یا سه‌ر شێتانه نماییش ئه‌کا و باڵ
ڕائه‌وه‌شێنێ ، من و دوو میوانی تری ئینگلیز له‌گه‌ڵ ده‌ف کووتیندا
دوای ساته خامۆش بوونی سه‌راپای ده‌نگی ده‌هۆڵه‌کان و کۆمبارسه‌کان
دێمه ستران چڕین :- هه‌بوو نه‌بوو ، گرمه‌ی کۆرس و کۆمبارسه‌کان هاو
نه‌زمی ده‌هۆڵ :- ( وه‌کو ئێمه ، هۆ لۆ .. هۆ لێ ) :- نه‌ته‌وه‌یه‌کی
چل ملیۆن ، ئه‌وان :- ( وه‌کو ئێمه ، هۆ ... ) ، -ئێوارانێ که ڕه‌نگی
شار وێنه‌ی گۆنای کچێکی شه‌رمن ههڵئهگهڕا ، ( - بووکه :- به‌ڵی وه‌ک
من ، وه‌ک جوانه‌کانی مستیزۆ ) ، - ئێمه‌ی ماندووی هه‌ناسه سووار ، وه‌ک
دارتووی یاخیی له تۆفان ، ڕامانمان جێ دیلانێی ئاشقان ، ( کوڕه گه‌نجه‌کان
:- وه‌کوو ئێمه ، هۆ لێ ... ) ، :- کۆنه هه‌وار موڵکی باو‌و باپیران
بوو ، قووله پێمان به ناو تیشکی کڵاو ڕۆژنه‌ی ماڵه‌کاندا داکووترابوو
( وه‌کو ئێمه .. هۆ .. ) - هاتن هاتن ، چین چین په‌ڵه هه‌وری دۆزه‌خ
، ڕێژنه‌ی تێزاب ، شمشێری کوول ، تفه‌نگی که‌ڕ ، سه‌ربازی سوونگی وه‌ک
ئه‌ڵماس ، ڕدێنی قه‌ترانی گه‌نجان چوون په‌مووی چیای مریمۆک چه‌رموو
چه‌رموو ، مه‌چه‌کی ژووان به پرچی عهزراکان به‌ستران ، گه‌رده‌لوولی
ده‌ست به‌ردان بوو ، داییک بۆ تهزووییهک ئاگر لانکی زاڕۆکانیان ئه‌شکان
، هاوارمان برده به‌ر خودا ، به‌ر ئینسانییه‌ت ، کازیوه‌کان چاویان کز
کز ووتیان :- سه‌برێ ، ساماڵ دیاره نزیک و دوور ، ته‌رم ڕه‌وه‌ز و
نشێوانی داپۆشیبوو ، هه‌ر ئینجانه بوو خۆی ئه‌شکان ، هه‌ر چرۆ بوو هه‌ڵئه‌وه‌ری
، وه‌رزی - ئه‌نفال - ه ئه‌نفال ، کێ ئازایه خۆی قووتار کاو هانا بۆ
موعجیزه نه‌با ، گه‌رمیان له مستیزۆی پرسی :- ئێوه ناوێکتان بیستووه
؟! ( کۆرس وکۆمبارس :- به‌ڵێ بیستمان ، خه‌نه‌به‌ندان .. خه‌نه‌به‌ندان
، شه‌ش به‌هارێک وه‌ک شه‌ش هه‌زار خونچه‌ی ئێمه په‌ڕه‌کانیان
هه‌ڵپڕووکان ) - بووکه هانتاس - :- گوێتان لێمه ؟! - :- به‌ڵێ -
ئایهیوا ی شا جوان ، به‌ڵێ ئه‌میره‌ی جه‌نگاوه‌ر هۆ لۆ هۆ .. ، - ده‌هۆڵ
کووتهکان ئه‌که‌وونه سه‌ر چۆک ، ده‌نگ قرچه‌ی گڕو نه‌رمه ده‌فێکه ،
چیتر بووکه ڕاوی داستانی خه‌ندانه - :- خه‌ندان کچه وێڵی کوردان
چمکی عه‌بای هه‌مان ئه‌و مێژووه‌ی گرتبوو که شه‌ش هه‌زار کچی
فڕێندراوی ئێمه له به‌ر کۆشکی باپیرانی خاوه‌ن شکۆ ، کۆشکی سووری بێ
مامانی لێوار له‌نده‌ن ، ئهلیزییه و خوار ڤاتیکان .. ئه‌یانقیژاند ،
خۆ بیرتانه ؟! ( کۆرس و کۆمبارس :- هه‌ر دوێنێ بوو - بووکه هانتاس - ،
) ئه‌ی ناوی ئه‌م ؟! ( - خه‌نه‌به‌ندان .. خه‌نه‌به‌ندان .. هۆ لۆ لۆ
هۆ ... ) من :- هاوڕێکانم ، گه‌رمیان - پیمان - ی سه‌وز نه‌بوو ،
جۆلانه‌یه‌کی باروود گرتووی ئازار خامۆش ، سه‌ری پڕ ترسی منداڵی هه‌موو
دونیای ڕائهژان ، گه‌رمیان هێنده‌ی قینی ئێوه له جێ پێی - کارتیێه -
و کۆڵمبس داخی میوانه ڕه‌زا تاڵ و نه‌شاز به ماڵی کوردانی له دڵدا
بوو ، خاکی خه‌ندان خه‌ڵه‌تێنرا ، چی شانه هه‌نگووینی بوو دزرا ، چی
گووندی بوو داڕمێنرا ، ئه‌وه‌ی ده‌ستیان نه‌یگه‌یشتێ ئاسۆی لووتکه‌ی
چیاکان بوو ، ئێمه‌ی - فێرست نه‌یشن - ی ئه‌وێ چه‌شنی تۆ هاو چه‌شنی
ئێوه تاقه مه‌رگی زۆر به سوێمان ، هاو ئاینێکی دراوسێمان هه‌تا
ئێستاش نه‌هاتنه گۆ .. هۆ لۆ لۆ .. هۆ .. ، - بووکه هانتاس - له
دووا دیمه‌نی ( ته‌قسی میلودرامی نزا سه‌مای خه‌نه‌به‌ندان ) گڕ له
باڵه‌کانی به‌ر ئه‌درێ ، ئیقاع بڵند و سه‌ماش زیاتر هیستریانه ، له
ڕووباری - ئاباتشیی - نزیک - پیمان - ه وه پۆل پۆل ده‌ف و شه‌ڵته‌ی
پڕ ئاو بۆ کووژاندنه‌وه‌ی باڵه‌کان دێت ، ئه‌و هاوار ئه‌کا :-
ئێستا من کێم ؟! - ده‌نگ ، گرمه‌ی ته‌واوی ده‌هۆڵ و ده‌فه‌کان ، سه‌راپای
کۆرس و کۆمبارسه‌کان :- خه‌نه‌به‌ندان ، خه‌نه‌به‌ندان ، تۆ ئه‌ی
ئایهیوای شا جوان ، ئه‌ی ئه‌میره‌ی میهر و شۆخیی تۆی جه‌نگاوه‌ر ڕۆحی
خه‌نه‌به‌ندانی کورد ، ده‌نگ و ناڵه‌ی شه‌ش هه‌زار کچی - مستیزۆ - یت ،
هۆ هۆ لۆ لۆ .. هۆ هۆ ... ، بووکه خان باڵه کووژاوه کانی شۆڕ ئه‌کاو
ئه‌که‌وێته سه‌ر چۆک ، منیش به‌ر له هه‌موو میوانان ته‌وێڵی نوورانیی
ماچ ئه‌که‌م و زرمه‌ی چه‌پڵه و قریوه‌ی هه‌لهه‌له ئه‌گاته عه‌رشی
ئاسمان - ئه‌و ماوه‌ی چوار مانگ و نیوه ته‌قسی ناو براو نزیکی نۆ جار
نماییش کرا - .
( تووبی خودا لێره دوورم
مه‌خه‌نه‌وه ، ئاخر منی بێ جێ و بێ ڕێ و ناونیشان و خێزان و که‌س
و کار و بێ یه‌ک تاقه هاوڕێ و هاوڕازی زیاد له چاره‌که چه‌رخێک ته‌نیایی
ڕوو بکه‌مه کوێ ... تووبی خودا ؟!! )
ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌رۆک - کاتۆ - ی گووفتار هێمن ناردی به شوێن من و دوو
که‌سه په‌نابه‌ره ئینگلیز نه‌ژاده‌که‌ی تردا دڵی داخورپاووم خێرا خه‌به‌ری
دا که دیسان منی وێڵ و پهڕتهوازهی ئه‌م جیهانه ئه‌بێت سه‌ر له
نوێ ببمه‌وه مه‌سخه‌ره‌ی هه‌مان ژیانی پڕ کاره‌ساتی شارستانییه‌تی پڕ
له سووکایه‌تیی کردن به به‌ها پیرۆزه‌کانی ئینسانییه‌ت و ئاژه‌ڵ و
سرووشت و هتد .. ئه‌و به ڕاشکاوانه له‌به‌ر چاوی ئه‌واندا که یه‌کێکیان
پارێزه‌ر بوو پێی ووتم وه‌زاره‌تی هیجره‌ی ده‌وڵه‌تی کانه‌دا وه‌ک
لێپرسراوێک له سه‌لامه‌تیی ژیانی تۆ ماوه‌یه‌که له سووراغی دۆزینهوهتایه
، ووتی هه‌ر به هۆی وێنه‌ی خۆت و له ڕێگای خاتوو - لاموکا ئهزتک -
یشه‌وه ئاگاداری ئێمه‌ش کراوه به‌ڵام دڵمان نه‌هاتووه ناوت ئاشکرا
بکه‌ین ، سه‌رۆک کاتۆ ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه که وه‌ک ئه‌گه‌رێکی
ئێجگار دوور و نه‌گوونجاو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌میره - بووکه هانتاس
- ی کچیشیم لێ ماره بکات - که ئه‌مه‌یان به پێی داب و کلتوور و
ئایینی - مایا - ی ئه‌وان ( مه‌به‌ست له هیندهکانی ئه‌و جێگایانه‌یه
نه‌ک ناو شاره‌کان ) ئه‌وپه‌ڕی مه‌حاڵه - به‌ڵام هێشتا ده‌وڵه‌ت
ناهێڵێت بۆ هه‌میشه‌یی لێره بژیم ، من ئه‌بێت به‌ر له هه‌ر شت
ئادرێسی سهقامگیرم له ناو شار و شوێنه ناسراو و سه‌ر به یه‌که
ئیدارییه‌کاندا هه‌بێت ، دیاره پێشتریش تا ڕێژه‌یه‌کی باش سه‌رم له
کۆی بڕگه‌کانی ئه‌و یاسایانه‌ی ئۆفیسی ئیمیگره‌یشن ده‌ر ئه‌کرد و به‌ر
له‌و قسانه‌ی سه‌رۆک - کاتۆ - ش چه‌ند جارێک - بووکه هانتاس - خۆی
ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ی به گوێدا چرپاندبووم ، ته‌نانه‌ت وه‌ک کچێکی واقیع
بین ده‌یگووت ئه‌گه‌ر کلتوور و ئایین و که‌س و هۆزهکهشم قبووڵ بکه‌ن
من و تۆ بۆ یه‌ک بین ئه‌وا من ئه‌و کاره ناکه‌م که هه‌موو پێشینه و
داهاتووی تۆ له‌به‌ر خاتری خۆشه‌ویستیه‌کی کورتی من و بێزارییت له
گووزه‌رانی پڕ ژاوه ژاوی شاره‌کان له ناو ئێمه‌دا بتوێته‌وه ، -
بووکه هانتاس - زیاتر حه‌زی به‌و هاوڕێیه‌تییه پاکه بوو که جۆرێک له
خۆشه‌ویستیی بێ به‌رنامه‌ش بێ پرسی هه‌ردووکمان به گه‌رمی خۆی
خزاندبووه نێوانمانه‌وه ، ئه‌مانه له لایه‌ک به‌ڵام سه‌ره‌ڕۆیی
و یاخیی بوون و که‌لله ڕه‌قیی من له ئاست چۆنێتی گوونجانم له‌گه‌ڵ
تام و ڕه‌نگی ده‌ست کردانه‌ی ناو جیهانی به‌رژه‌وه‌ند بازیی سه‌ختی
مادیی و جوانییه ئه‌تک کراوه‌کانی زۆرێک له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا و
دیارده‌ی به ئاشکرا ملی یه‌کتر شکاندن و ساڵ له دوای ساڵ زیاتر
پووکانه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته مرۆییه باڵاکان ی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی که
ڕۆژانه له ژێر چه‌تری ته‌نها به ناو جیهانگیریی و یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تییدا
ده‌یان فیکری پاک و جه‌سته‌ی ماندوو به هۆی که‌ڵه‌که بوونی ڕۆتین و
بیروکراتییهت و پابه‌ند کردنی ته‌نها تووێژێکی ماندووی قوربانیی ده‌ر
به بڕێک له یاسا لاستیکیهکانهوه و چاو نووقاندن له ئاست زۆر هه‌ڵه‌ی
نوخبه‌ی سه‌رده‌ستی جزدان پڕ ، ئه‌مانه و زۆر هۆکاری تریش که ده‌رگای
چه‌ند ده‌رفه‌تێک ئه‌وه‌ی بۆ لوواندبووم وه‌ک کادێری چوارده ساڵه‌ی
پارتی سه‌وز له نزیک تره‌وه جیاواز له که‌سانێکی ساده‌ی یه‌کپارچه
سه‌رقاڵ به بژێوی ژیان و که‌مێک بێ ئاگا له زۆرێک فێڵی سیاسیی و
تاکتیکی چۆنێتی به بێ ماندوو بوون بوونه خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی خه‌یاڵیی
له‌سه‌ر حیسابی ته‌مه‌ن و ته‌ندرووستیی و به فه‌لاکه‌ت چوونی تووێژی
خوار تر ، ئه‌م هۆکارانه بوو وای لێ کردبووم که به هه‌ر نرخێک بێت
و هه‌تا بۆم بکرێت له‌و ئاوه‌دانییه جه‌نجاڵ و پڕ مه‌سره‌ف و موباله‌غه
و موجامه‌لانه دوور بم و ئه‌و که‌مه ته‌مه‌نه‌ی له ژیانمدا ماوه تا
واده‌ی مه‌رگ زۆر به هێمنیی و دوور له هه‌موو فه‌لسه‌فه و تێز و
ئایدیۆلۆژیا و مه‌زهه‌ب و هتد .. ێک به‌سه‌ری به‌رم ، به‌ڵام ئه‌و حه‌زه‌ی
که نه‌خشه‌م بۆ کێشا ته‌نها نزیکه‌ی چوار مانگ و نیوێک بۆم ڕه‌خساو به‌س
، له ده‌مه‌و چێشته‌نگاوێکی ساردی جهنگڵستانهکهدا که - بووکه
هانتاس - هه‌ندێ وه‌رزشی نوێی ده‌رباره‌ی هونه‌ری هێوریی و توانای
ئۆقره‌ی فیکریی به کار هێنان فێری من و ئه‌و دوو میوانه‌ی تر ئه‌کرد
گوێمان له فڕک و هووڕی سێ - جیب - ی پۆلیسی - ئاڕ ، سی ، ئێم ، پی - =
پۆلیسی پرۆفیشیناڵی کانهدیی بوو ، له ناو ئه‌وان دا خاتوو - لاموکا
ئهزتک - یان وه‌ک چاو ساغ له‌گه‌ڵدا بوو ، لاموکا پێشتریش وه‌ک کارمه‌ندی
ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌وڵه‌ت و هینده سووره‌کانی ئۆنتاریۆ
ڕێنمایی چاکی له‌سه‌ر خواستی سه‌رهه‌ڵگرتنی یه‌کجاره‌کیی کردبووم ، له‌وێ
به ئاگاداریی پۆلیسه‌کان و دووای ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیا بووم ساته‌کانی
مانه‌وه‌م له نزیک - بووکه هانتاس - و ئه‌و جیهانه سرووشتیه پاکه‌ی
دارستانه شۆخه‌کانی - پیمان - ی تازه به‌فر گرتوو ڕووه و کۆتاییه
ناچار تکام له - لاموکا ئهزتک - کرد که دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ژیانی
ئاسایی شارستانییه‌ت ته‌نها وه‌ک حاڵه‌تی یه‌ده‌گ ژماره‌ی ته‌لیفۆنی
نوێم بگه‌یه‌نێته ماڵی بووکه و لاموکاش وه‌ک دڵ ڕازی کردنێک ئه‌گه‌رچی
تێل و کاره‌باو هتد .. له‌و ناوچانه کاریان پێ نه‌ده‌کران په‌یمانی
گرێنتی ئه‌وه‌ی پێدام ، هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا سه‌رۆک - کاتۆ - به بووخچهیهکهوه
به‌ره‌و پیری من و لاموکا هات که ته‌واوی جل و به‌رگ و پاره‌ی کاش و
کاتژمێر و که‌ل و په‌له تایبه‌تیه‌کانی پێشووی خۆمی تێدا بوو ، له‌وه
به دووا به ڕێزێکی شایان به داب و عورفی خۆیان دووعا خوازییم لێ
کردن و به جه‌سته‌یه‌کی قوورسه‌وه له پشتی یه‌کێک له جیبه ده‌بڵ
کابینه‌کاندا سووار کرام ، هه‌ڵبه‌ته بۆ تاکێکی گه‌نجی کوردی زاده‌ی
خۆرهه‌ڵاتێکی سیاسه‌ت ئیفلیجی وه‌ک منی هه‌میشه خه‌ڵه‌تێنراو و به هه‌ڵه‌دا
براوی گه‌وج و خۆشباوه‌ڕ که ئه‌وه‌ته‌ی فامم کردۆته‌وه چوون
قووربانیهکی پێسته خۆش بووی جه‌ڵده‌کانی دوعا خوازیی ناوه‌خت و قاڵ
بوویه‌کی ناو جیهانی سه‌رلێو له دابڕانی نه‌خشه دڕاوی جه‌رگ داخ که‌ر
، که نه ئه‌به‌د له سه‌ر هه‌ڵگرتندا که‌سێکم شک بردووه تاکوو بۆ
ماڵئاوایی جامێ ئاووم به دووادا بڕێژێ و نه که‌سێکیشم هه‌بووه له
پێشوازییدا ده‌ستی ته‌وقه‌یه‌کی گه‌رمم بۆ درێژ بکات ئیتر زۆر ئاساییه
تاکوو واده‌ی سه‌ر تاته شۆرێکی جێگا‌و زه‌مه‌ن نا مه‌علووم کۆی ته‌مه‌نم
له ترانزێت و وێستگه چۆڵ و کاسهکاندا به‌سه‌ر به‌رم ، به‌ڵام ئه‌م
دابڕانه‌یان له تاقه زه‌مه‌نێکی لووتکه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی خوولیای خۆمه‌وه
بۆ جێگایه‌کی نا به دڵانه‌ی پێشتر تاقی کراوه‌ی هه‌مان فلیقانه‌وه‌ی
ژێر ده‌ست و پێی گووزه‌رانی جه‌سته و ڕۆح کۆت کردنه‌وه‌ی پێشوو ترم
برینێکه و دووای ئه‌م هه‌موو مه‌ودایه‌ش که ئێستا له ساڵی 2009
دا ئه‌ژیم ساڕ‌ێژ بوونی زۆر سه‌خته ، تاقه دیمه‌نێک که بۆ هه‌تا هه‌تایی
له یادما چهسپیبێت و قه‌ت بیر نه‌چێته‌وه هاتنی تا دووره جهنگڵهکهی
- بووکه هانتاس - ی شۆخ بوو به سوواری هه‌مان ئه‌و ئه‌سپه سپیه زین
جاجمهی که چه‌ندان جار له‌سه‌ر پشتی ده‌م نه‌رمه غار و ده‌م سترانی
- خه‌نه‌به‌ندان - زۆر به تاسه‌وه به ده‌ست له مل کردنێکی پڕ به‌رائه‌ت
مێرد مناڵ ئاسایانه وه‌ک دوو هاوڕێی هاو ڕاز و ژان لێک ده‌ئاڵاین ،
ئه‌و له دووا سنووری جهنگڵهکهدا له سه‌ر زین دابه‌زیی و دوای ئه‌وه‌ی
ده‌ست له ناو ده‌ست وه‌ک چۆن پێشتر فێری کردبووم چاومان نووقاند و له‌گه‌ڵ
خوێندنی چه‌ند نزایه‌کدا به زمانی - مایا - که زیندوو ترین زمانی
چواره‌م ئیمپراتۆرییه‌تی - مایا - ی هینده سووره‌کانی به‌ر له ده‌یان
هه‌زار ساڵ بوو به هه‌مان ڕه‌وشی له‌چکه‌که‌ی خه‌نه‌به‌ندان تووره‌که‌یه‌کی
بچووکی ئاخنیه گیرفانم ، من ئێستاش له‌گه‌ڵ بۆن کردنی که‌ل و په‌له
بچکۆله‌کانی ناو ئه‌و توورهکهیهدا که بریتین له په‌ڕی - پیوبلۆ =
هه‌ڵۆی نه‌مر - و ئێسکی - ئۆنهندا = کووندهپووی مه‌عریفه‌ت و - خاک و
خۆڵی - داکۆتا = گه‌وره شیفای دژه سیحر و جادوو و ئازار شکێنی گیانی
عاشقان - و توێکڵه دره‌ختی - نبراسکا = دره‌ختی به‌خته‌وه‌ریی ئه‌به‌دیی
- و هتد .. ئیتر بۆنی مسک ئاسا و سه‌ر مه‌ست که‌ری سه‌راپای جه‌نگڵستانی
- پیمان - ی مستیزۆکان و هاوکات بۆنی پڕ گووڵاویی سه‌راپای جه‌سته‌ی
ڕووت و قووتی - بووکه هانتاس - یش له دوای مه‌له کردنمان له
ڕووباری - ئاباتش - دا ، هه‌موو ئه‌مانه به ماڵی دیسان ته‌نیاو
چۆڵمدا په‌رش و بڵاو ئه‌بنه‌وه و ته‌قسێکی خه‌ڵوه‌ت ئاسای زۆر سه‌ر
سووڕ هێنه‌ر و هه‌رگیز ته‌عبیر نه‌کراو له دونیای پڕ ڕامانمدا ئهخووڵقێنن
.
( له‌سه‌ر تاتهشۆریک به گوێی دووا برای
کووژراوی جوانهمهرگمدا چرپاندم :- ئێوه به‌م مه‌رگه ناغافڵانهتان
به ئاشکرا ئێمه‌تان خه‌ڵه‌تاند ، ئه‌وه‌تا ئێوه بۆ یه‌کجاریی و به
که‌ماڵی ئیسراحه‌ت خه‌ووتن و ئێمه‌ش تا واده‌ی سه‌ر نانهوهمان وه‌ک
پاسه‌وانێکی جه‌رگ بڕاو بۆ هه‌میشه ده‌بێت له تاو ژانی دابڕانتان هه‌ر
به خه‌به‌ر بین ، ئه‌مه ڕه‌وای هه‌ق نه‌بوو ئاواتان له من کرد ، له
خه‌وی شه‌وێکی تری ڕه‌نگ بزڕکاودا که مۆمی بیست و شه‌ش ساڵ ته‌نیاییم
کووژاندبۆوه پێگڕا دیسان داوای لێبووردنیان کرد :- بمان به‌خشه ، ژیانه
فاسیدهکهی لای ئێوه وا پێویستی کرد به هه‌ر ڕێگایه‌ک بێت زوو تر
خۆمان له‌و زۆنکاوه قه‌تیس و بۆگه‌نه قووتار بکه‌ین .... )
( خه‌وێکی ئه‌نتیکه بوو بووکه هانتاس گیان ، له‌و خه‌وه‌مدا تۆ وه‌ک
چه‌پکێک گڕ سه‌مات ئه‌کرد منیش خۆم و ده‌فێک هه‌مان سترانه کوردییه‌که‌ی
جاران - خه‌نه‌به‌ندان - م بۆ ئهچڕیت ، به‌ڵام چڕاندنێکی پڕ هه‌نسکه
بڕکێکی پاییزه ته‌مه‌نی ئێستام ، ئیتر خامۆشییه‌کی ته‌واو به
دووایدا و تاقه ده‌نگ قرچه قرچی سووتانه‌که‌ی تۆ بوو ، نازانم بۆ لێو
به بزه مل که‌چ له‌به‌ر ده‌ممدا که‌وتیته سه‌ر چۆک و به ده‌ستێکی
شل و کووت هێمات بۆ ڕووباری - ئاباتشی - ئه‌کرد ، من به‌ره‌و ڕووباره‌که
ڕامکرد تاکوو پڕ به ده‌فه‌که ئاو بۆ کووژاندنه‌وه‌ی گڕی جه‌سته‌ت
بهێنم ، - ئاباتشی - سه‌راپا جۆگه سه‌هۆڵێکی به‌سته‌ڵه‌ک بوو ، کاتێ
هاتمه‌وه جگه له کۆمه‌ڵێک موروو و زه‌نگیانه‌ی پشکۆ ئاسای پاوانهکانت
هیچی ترم له جێ سهماکهتا نه‌بینی ) ، هه‌فته‌یه‌ک دووای ئه‌و خه‌وه
زه‌نگی ته‌له‌فۆنێک :- مسته‌ر - ن . ش - ه ؟ ( ده‌نگ ، خاتوو -
لاموکا ئهزتک - لێپرسراوی سه‌نته‌ری ئهبۆڕیجیناڵهکانی ئۆنتاریۆ بوو
) ، دوای سڵاو و یه‌کتر ناسینه‌وه‌ی پاش ساڵانێکی زۆر ، :- به‌ڕێز چه‌ند
شه‌وێک له‌مه‌وبه‌ر ئاگرێکی سه‌خت و کۆنتڕۆڵ نه‌کراو به‌شێک له
دارستانه‌کانی - پیمان - ی گرته‌وه ، - بووکه هانتاس - ناوێک دوای گڕ
تێبه‌ر بوونی چادره‌که‌ی و جه‌سته‌ی به هێلیکۆپته‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی
تردا گه‌یه‌ندرانه به‌شی ئیمێرجنسی شاری - هامڵتن - ، - کاتۆ - ناوێکی
هه‌شتا ساڵان که پێ ده‌چێت سه‌رۆک هۆز و باوکی که‌سی سووتاوی ناوبراو
بێت پێی خۆشه ئه‌گه‌ر بۆت بکرێت له مه‌راسیمی به خاک سپاردنی کچه‌که‌یدا
ئاماده بن ، ببوورن من له‌سه‌ر داواکارییه‌کی ساڵانی کۆنی خۆتدا ژماره‌ی
تێلیفۆنتم داوه‌ته سه‌رانی ئه‌و هۆزه ، هاوکات ..... هتد .. هتد .
...........................................
( هۆ - خه‌ندان - ی هێشتا له هه‌موو کچه عازه‌بی ناو حه‌ره‌مسه‌راکانی
مافی ئافره‌ت عه‌زرا تر و زاده‌ی عه‌شره‌تی گه‌رمیانی به‌ر ئه‌هرامه‌کان
، هۆ - بووکه هانتاس - ی شا پرنسسی عه‌شره‌تی - مستیزۆ - ی جه‌نگڵستانی
- پیمان - ، هۆ جووته خانمه سرووشتیی و په‌ری زادهکانم :- دیسان له‌م
شه‌وه کاس و گێژهمدا که دڵه کووتێم ده‌فی سترانی - خه‌نه‌به‌ندان -
ی لێوار ئاگره‌که‌ی - مایا - یه و ، بۆن له‌چکی پڕ ڕه‌یحانه ووشکه‌ی
نزیک - سه‌نگاو - ه ئه‌نفال کراوه‌که‌ی گه‌رمیان و پریاسکه‌ی مسک
ئاسای دیارییهکانیشتان سه‌راپای ماڵه‌که‌می ته‌نیوه ، ئیتر دیسان
دڵنیاتان ئه‌که‌م دوور تریین ڕێی په‌رستگای ئه‌زه‌لیی ڕۆحیانه‌تی پاک و
ئاسه‌واری ئه‌به‌دیی جه‌سته‌ی بلوورییتان هه‌ر ته‌کیه‌ی وویژدان و خانه‌قای
دڵمه و به‌س ، - جێگاتان له دونیای به‌رزه‌خدا فهردهوسی یه‌زدانی
دلۆڤان بێت ئه‌ی دوو په‌ڵه ڕه‌شه‌که‌ی سه‌ر لووته سپیی و سووره‌که‌ی
هه‌موو ئینسانه ئه‌خلاق و وویژدان داڕماوه‌کانی ناو بوحرانی ئینسانییه‌ت
..... ) .
4-5-2009
ئامریکای
باکوور
|