


ئه‌ی که لاسار بووی
ئه‌وڕۆژه
ئه‌وڕۆژه‌ی تۆم دی چه‌ند هه‌ستت ناسک بوو .
چه‌ند نه‌رمونیان بووی به ووشه‌ی ڕۆمانسی
منت برد بۆ ئه‌وجی ئاسمان په‌ڕت لێ رواندم
به ناو ووشه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانتا باڵم لێکده‌دا
چاوه‌کانم وه‌ک ئه‌ستێره ده‌دره‌وشانه‌وه
لێوه‌کانم زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێنه‌ده‌بڕا
ڕۆشناییه‌کی پرشنگدار هاته ناخمه‌وه
ئای له‌و هه‌وایه چه‌ند بێ وێنه بوو ئه‌وڕۆژه
له په‌پووله ده‌چووم به خۆشحالی بۆنی گوڵه‌کانم ده‌کرد
ڕۆژێکی ڕۆمانسی بوو ببوم به ماسیه‌ک له دڵی ده‌ریادا ده‌سوڕامه‌وه
ببوم به باڵنده‌یه‌کی زۆر تاک له ئاسمان
هێنده ڕه‌ونه‌قدار بووم وورشه‌ی ئه‌ستێره‌م نه‌ده‌گه‌یشتێ
وازیت به ده‌ستم ده‌کرد و پرچمت به ده‌ست شانه‌ده‌کرد
زۆر له سه‌رخۆ په‌نجه‌کانت دهێنا به ملما
ووشه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگت ده‌چرپان به گوێما
پێت ووتم هه‌ناسه‌ی تۆ ئارامییم پێ ده‌به‌خشێ
تۆ گوتت سینگی تۆ بۆ من له په‌ڕی قوو نه‌رمتر و خۆشتره
ئه‌ی که لاساربووی ئه‌وڕۆژه پڕ له ڕوو بووی ئه‌وڕۆژه
که پێتده‌گوتم دڵی وامده‌زانی شێوه‌یه‌کی ئه‌فسوناوییم هه‌یه
که پێتده‌گوتم گوڵم وامده‌زانی له ناو دڵی ده‌ریام و وو‌رده
پێڵه‌کان ده‌ملاوێنن
ئای که عه‌جول بووی ئه‌وڕۆژه نه‌ده‌سره‌وتی
بۆ ده‌سته‌کانمت ده‌رهێنا ؟
قاچه‌کانمت تووڕدایه سه‌ر پێخه‌ف !
قژمت ژاکان و ملمت ده‌رهێنا و به ڕقه‌وه هه‌تا توانیت !
تووڕت دامه ناوه‌ڕاستی ژووره‌که‌وه !
هه‌ر په‌له‌م له کونجێکدا ده‌ی ناڵاند !
ئه‌ی که هاوڕێیه‌کی دڵ ڕه‌ق و نه‌زان بووی !
به په‌له و شپرزه‌یی نه‌مزانی چۆن به‌جێتهێشتم !
پێتنه‌گوتم ماڵئاوا پێتنه‌گوتم ببوره !
هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی که وازیت له گه‌ڵ من نه‌کردبێ !
وه‌کو ئه‌وه‌ی که تۆ یه‌که‌م جار خۆتت به من نه‌ناساندبێ !
له‌وه‌ده‌چوو که تۆ منت هه‌ڵنه‌بژاردبێ !
له‌وه‌ده‌چوو که من به زۆر هاتبمه جێژوانی تۆ!
هیچت نه‌ما پێم بڵیی وازی نه‌ما له‌گه‌ڵم نه‌که‌ی !
هه‌ر زۆ لێم بێزار بووی نه‌مزانی هۆی چی بوو!
ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ که تۆ ده‌ته‌وێ
هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵ بووکه‌ڵه‌یه‌ک وازی بکه‌ی!
ئای بووکه‌ڵه بێ چاره‌کان .
ئاگاداری خۆتان بن ،خۆتان مه‌ده‌نه ده‌ست ئه‌و بێ خوێن و دڵانه !
ئیتر من له‌گه‌ڵ که‌س وازی ناکه‌م !
نامه‌وێ بووکه‌ڵه بم ده‌مه‌وێ ببم به مرۆڤ .
ده‌مه‌وێ له ویترین بێمه ده‌ره‌وه
ده‌مه‌وێ به پێی خۆم بڕۆم به ده‌ستی خۆم پرچم شانه‌که‌م
له هه‌وای ئازاد‌دا هه‌ناسه هه‌ڵمژم
که‌س هه‌ڵنابژێرم وازیم له‌گه‌ڵ بکا بۆ ساتێک
مرۆڤه‌کانی ئێستا خوێن له گیانیاندا ناگه‌ڕێ
دڵیان له به‌رد دروستکراوه
ڕێگاناده‌م ئه‌وانه هاوڕێم بن ئه‌وانه مرۆڤخۆرن
ئه‌وانه لاسارن ئه‌وانه عه‌جولن ئه‌وانه پڕ پڕ له روون
نه‌فره‌تیان لێ بێ
!
20/10/2008
|