٢٠\٦\٢٠١٥
بووکه
سپییهکه.

ترووسکه
لە جوولەی تارای
ژوورەکەتەوە
دڵم به خورپه کەوت
پۆل بە پۆل فرمێسکەکانم دەڕژانه خوار
من وامدەزانی ئەوە شنەی بایە
هەواڵی پەرۆشیی منت بۆ دێنێ،
من هەر ئەو پشیلە پایزییەم،
که لە ترسی لافاو
خۆم دەکرد بە دەلاقەی ژوورەکەتدا،
بەڵام
هەموو کات پهنجهرهی ژوورەکەت داخراو بوو.
هەستم دەکرد خەفەتێک دایگرتووم
ئەم جارەیان بووم بە بارانی ئاسمان
تا نەبوونی خۆم لە هەیوانی ماڵەکەتدا بشۆمهوه
کەچی تۆ بە ههڵمی ژوورەکەت، لەسەر پەنجەرە
غەزەلی بەخێرهاتنی بووکێکی سپیت نووسیبوو،
ئێستاش منی باران، سەرلێشێواو ماومهتهوه
نازانم خەفەتەکانی خۆم
لەسەر شووشەکە بشۆمهوه، یان غەزەلی بەخێرهاتنی بووکە سپی!
بۆکان
truskekurdi@gmail.com
|