٥\٢\٢٠١٣
بوومه‌لێڵ.

نەهێ خۆشکەلام
''ئه‌و رۆژانه‌ی که ئه‌مڕۆیان
دروست کرد''.
له بیرم دێت که منداڵ بووم، کاتێ که نیوه‌شه‌و یا ده‌مه‌وبه‌یان له ده‌رگه‌یان
ئه‌دا، هه‌موو ده‌پەشۆکان و به په‌له باوکم و براکانم ته‌لیسێک کتێبیان
ئه‌دامێ تا به سه‌ر باندا بیبه‌م بۆ ماڵی مامم، که تۆزێک گه‌وره‌تر
بووم شوڕشی ١٣٧٥ کرا، شۆڕشێک که به تاپۆی بوومه‌لێڵی خوێ بڕیاری دابوو
که نه‌غمه‌ی ئازادی ده‌ست به چرین بکات و زه‌رده‌خه‌نده‌ی به‌یان پڕ به
زاری دۆڵ و چیا هاوار بکات و بۆنی خۆشی وهیوای ژیانێکی باشتر له برێسکه‌ی
نه‌سیم بپێچێت و هه‌وای تازه بۆ هه‌لمژین به دیاری بهێنێت، هیوایه‌ک که
په‌ریئاسا باڵ ده‌نگێوێ و له مه‌ڵبه‌ندی ووشک و قاقڕی ناهومێدی
تاوپریشکێنی گۆڵی ژاکاوی ژیان بکاته‌وه و بۆنی ژیان به جیهاندا
بپرژێنێت.
نه‌ورۆزی ١٣٧٥ جه‌ژنمان گرت، جه‌ژنێک که هه‌تا ئێستاش بێوێنه بووه،
له‌و کاته‌دا هه‌ستمان ده‌کرد که مێرگی ئاسمان چه‌ن دڵفراوان باڵنده
کۆچه‌ره‌کانی له خۆ ده‌گرت و بۆنی به‌هار تێکه‌ل به نه‌سیمی ئازادی و
ژیانێکی پڕ له ئاسۆ بۆ هه‌مووان بوو به هه‌وێنی خه‌ونه‌کان و هه‌زاران
هه‌ودای ئاوریشمی بۆ کێشانی ئاواته جوانه شکۆداره‌کان لێکه‌وته‌وه، ئه‌و
نه‌ورۆزه ته‌نها نه‌ورۆزێک بوو که ده‌توانم به دڵنیاییه‌وه بڵێم که له
زۆربه‌ی ماڵه‌کاندا ته‌واوی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه پێکه‌وه بوون و ئاگری
ته‌ڵایی ئه‌و نه‌ورۆزه چه‌شنی هه‌ڵپه‌رین و سه‌مای ده‌سته خۆشکێکی
ڕازاوه وه‌ک مه‌لی ئه‌وین به‌ره‌و ئامێزی خێوه‌تی شه‌و هه‌ڵده‌چوو و،
له دوره‌ده‌ست بڵاوه‌ی ده‌کرد و ده‌بووه ده‌سته و وشەیەک. تا دایکێک
لایه‌لایه‌ی بۆ منداڵه‌که‌ی پێ‌بهۆنێته‌وه، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند که
که‌ش و هه‌وایه‌کی سیاسی سه‌ری به سه‌ر وڵات‌دا کێشا و کۆمه‌ڵێک ده‌سته
وشه‌ی جوان و ڕازاوه‌ی بێ بنه‌ما که هیچ ژێرخانێکی که‌لتوری و فیکریان
له ناو کۆمه‌ڵگادا نه‌بوو هاتنه گوڕه‌پانی یاری به وشه‌کان و ڕه‌دیفه‌کان
جوێ بونه‌وه ، ته‌نانه‌ت له ناو ماڵه‌کانیشدا بوو به گوڕه‌پانی ووت‌وێژی
حیزبه‌کان و حیزبایه‌تی بوو به مۆد و به سه‌دان و هه‌زاران منداڵی وه‌ک
من بوون به هۆگری ئه‌و حیزبانه‌ی که براکانیان خوشکه‌کانیان تیایدا ئه‌ندام
بوون بێ ئه‌وه‌ی بزانن چیبه‌چیه، به‌ڵام ئه‌م به‌هاره ته‌مه‌ن کورته
کۆتایی پێهات و زۆری پێنه‌چوو که شاره‌کانی کوردوستان که‌وتنه به‌ر
هروژم و بزوتنه‌وه‌ی کوردی په‌رته‌وازه بوو و ئاواره‌ی که‌ژو کێو.
جارێکی‌تر ته‌قه‌ی ده‌رکه له سه‌ری شه‌و و نێوه‌ی شه‌و و ده‌مه‌وبه‌یان
ده‌ستی پێ‌کرد، بەو جیاوازییەوە که ئه‌مجاره‌یان ده‌رفه‌تی ده‌رباز
بوونمان نه به سه‌رباندا و نه له هیچ جێگایه‌کی دیکه نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی
چوارده‌وری ماڵه‌که‌یان گه‌مارۆ ئه‌دا.
له‌و کاته هه‌ستیاره‌دا که کۆماری ئیسلامی ڕه‌حمی به منداڵ و گه‌وره و
پیر نه‌ده‌کرد، وشه ڕازاوه‌کان وه‌ک برایه‌تی و ئازادی و ماڤی ژیان بۆ
هه‌مووان و دیموکراسی و سوسیالیزم و .... هێزی مه‌یدانیان بۆ کار کردن
نه‌بوو و شه‌ری براکوژی ده‌ستی پێ‌کرد و زۆرێک له جه‌وانه‌کانی شار که
ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵ که‌وتبوو له چنگی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵبێن
له به‌ینی شه‌ری براکوژیدا تیا چوون؟؟!!
میژووی ته‌مه‌نی ئه‌ستێره‌کان له مه‌ڵبه‌ندی ئێمه چه‌نده کورته، ته‌نانه‌ت
نه‌مانده‌وێرا له خه‌ونه‌کانیشماندا بچین بۆ داواکاری خۆره‌تاوی تۆراو
تا داوای لێ بکه‌ین بگه‌ڕێته‌وه و بۆ جارێکی‌تر به ڕووی مەزاراکاندا
پێبکه‌نێت.
ده‌وره‌ی سه‌رخۆشی و پرسه له ماڵه‌کان و بیستنی هاوار و شیوه‌نی
دایکانی وڵاته‌که‌م له دوای مه‌ڕگی ڕۆله‌کانیان، چ ئه‌وانه‌ی که له شه‌ری
براکوژیدا کوژرابوون و چ ئه‌وانه‌ی که ئیعدام کرابوون، کۆژراوانی
بوردومانه‌کانی کوماری ئیسلامی له کاتی داگیرکردنی شاره‌کانی کوردوستان
و کوژراوانی بوردومانه‌کانی فروکه جەنگیه‌کانی سه‌دام سڵێمانبه‌گیان
ئاوه‌دان کردبوو و دیمه‌نی گۆڕستان پارچه زه‌ویه‌کانی ده‌ور و به‌ری
سڵێمانبه‌گیشی ته‌نیه‌وه و هه‌موو ئه‌م وێنایانە بوو به شتێکی ئاسیایی
و ڕواڵه‌ت وسیمای شاری وه‌ها داگیر کردبوو که ئیتر هیچ وشه‌یک نه‌بوو
که بتوانێت لاوێنه‌ر بێت و زامی جه‌سته و ڕۆحی برینداری میلله‌تێکی
بێده‌ره‌تان سارێژ بکات، ئازاره‌کان ته‌شه‌نه‌یان ده‌کرد و له ڕوح و
گیاندا هێلانه‌یان دروست کردبوو ئیتر نه‌مانده‌زانی بۆکێ بگرین!
خۆره‌تاوی ئه‌م ڕۆژانه به شوێن کاتدا هه‌ڵده‌هات و ئێوارانیش تاسه‌بار
و ماندو بێ‌هێزانه خۆی به‌ره‌و ئامێزی شه‌و ڕاده‌کێشا.
کاتێ که بووم به دووهه‌می ڕاهنمایی له گه‌ڵ چه‌ن هه‌واڵێکم له
قوتابخانه به هۆی شلوقی ده‌رکراین و خوشکه‌که‌م که ئاگای له هیچ شتێک
نه‌بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ناوی خۆشکه‌لام بوو له که‌لاسی خۆی بانگ کرا
و ئه‌وێش ڵه قوتابجانه ده‌ر کرا، به‌ڵام دوایی وتیان به هۆی شیواندنی
ئاسایش و ئه‌منیه‌تی سیاسی!!
ئه‌و ساڵه و ساڵی دواتر به بە جیا ئیمتحانم دا به بیرم دێت که ده‌چومه
هۆڵی ئیمتحاندان خواهر حه‌داد کاتێ که ناوه‌که‌می بینی ووتی:'' اها پس
خوشکلام تو هستی!"" من و زۆر منداڵی وه‌ک من به زه‌حمه‌ت ئه‌و قوناغانه‌مان
تێپه‌ڕاند و ده‌رسمان ته‌واو کرد‌و له ئیمتحانی کونکور و تربیه‌ت
موعلمیش زۆرمان ده‌رچوین، به‌ڵام به هۆی مه‌ترسی بوونمان له سه‌ر ئه‌منیه‌تی
سیاسی وڵات وه‌رنه‌گیردراین!
کاتێ که هاتم بۆ هه‌نده‌ران ئاسۆیێکی زۆر جوانم بۆ خۆم کێشابوو و پێم
وابوو که‌کێشه‌کان ته‌نها له چوارچێوه‌ی جوگرافیای ئێمه‌دا بوونیان هه‌یه
و، پێم وابوو که به گۆڕینی سنووری جوگرافیا زۆر له کێشه سه‌رکی و بناخه‌ییەکان
ئیتر نامێنێت و مرۆڤه‌کان لێره بواری ئازاد بیر کردنه‌وه‌یان هه‌یه و
ئه‌و سنووره ده‌ستکردانه چیتر مانای نابێت.......
ڵه بیرم دێت، چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له فروشگایه‌کی جل‌وبه‌رگ کڕین
ژنێکم بینی که له‌گه‌ڵ فروشیاره‌که قسه‌ی ده‌کرد، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی
که زمانی نه‌ئه‌زانی نه‌یده‌توانی مه‌به‌ستی خۆی به فروشیاره‌که بگه‌یێنێت
به شێوازی قسه کردنیدا زانیم که فارسه، به فارسی پێم وت ئایا ده‌تانهه‌وێت
یارمه‌تیتان بکه‌م، که دیاره به خۆشحاڵیه‌وه ده‌ستی یارمه‌تی وه‌رگرتم
و له کاتی قسه کردندا پرسی که ئایا ئێوه شومالین چون زاراوه‌ی
شومالیتان هه‌یه ووتم نا من کوردم، دوای تێڕامانێک بێ ئه‌وه‌ی هیچ زه‌وینه‌سازیێک
بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی بکات پرسی: '' جڕ‌ا کردها میخوا‌ن جدا بشن؟""......
ماوه‌یێک له‌مه‌و به‌ر دوکتور.... پێوه‌ندی له گه‌ڵم کرد و وه‌رگێڕا‌نی
نوسراوه‌یێکی فارسی به زمانی کوردی پێ‌سپاردم، له سه‌ردانێکمدا که له
پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و نوسراوه‌دا بوو باسی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌و کورده‌کانی
زۆر خۆش ده‌وێت به‌ڵام:"" این چیزشون خیلی بده که میخوا‌ن جدا بشن ."".
له دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌حمه‌دی نژاد جارێکی‌تر پوستی سه‌رۆک کۆماری له
ئێران داگیر کرد و ئه‌و کوشتن و گوشاره‌ی دوایی، لێره‌ش وه‌ک زۆر وڵاتی
دیکه زۆر چالاکی و ئاکسیون به‌م بۆنه‌وه ساز کرا و منیش جار جارێک له‌و
کۆبونه‌وانه‌دا که بۆ پێکهێنانی ئه‌و ئاکسیونانه ئه‌نجامئه‌درا به‌شداریم
ئه‌کرد، زۆر جار له کۆبونه‌وه‌کاندا ئه‌و هه‌سته‌م په‌یدا ده‌کرد که
دانیشتوان خه‌ریکن حکومه‌تێک به‌ڕێوه ده‌به‌ن و جاری وایه له سه‌ر یه‌ک
وشه که چلۆن بنوسرێت به کاتژومێر دانوسان ده‌کرا و زۆر جار سنوور دیاری
ده‌کرا بۆ وشه‌یەک که نه‌وه‌کا ئه‌م وشه ئامانج و مه‌به‌ستی جودا بونه‌وه‌ی
به‌شێک له ئێرانی تێدا بێت؟؟!!
و له ئاکسیونه‌کاندا گه‌لێک جار ده‌بووه شه‌ڕی ئاڵاکان!!!
و جاریکیش که کاری وه‌رگێڕانم بۆ ژنێکی ئێرانی ده‌کرد که کێشه‌ی له گه‌ڵ
مێرده‌که‌ی بوو ووتی:'' میدونی من اێلا مشکلی با این ندارم که تو کرد
هستی؟؟!!!
*
* *
ماوه‌یەک له‌مه‌وبه‌ر له فه‌یس
بووک و سایته‌کان هه‌واڵێکم له سه‌ر ڕێکه‌وتنی دوو حیزبی کوردی بینی*
و ته‌نها سه‌ردێڕه‌که‌م خۆێنده‌وه و به‌هۆی ئه‌و مێژووه خه‌مباره‌ی خه‌باتی
کوردی و ئه‌و هه‌مووه شپرزه‌یی و لێک‌دابڕان و جودا بووه و هه‌ر حیزبه
چه‌ند باڵی لێکه‌وتنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له شتی بنه‌ڕه‌تیدا کێشه‌یێکیان
هه‌بوبێت و به هۆی بریندار بوونی متمانه، سه‌رسه‌ری له هه‌واڵه‌که تێپه‌ڕیم
و پرسیارێکیش هاته مێشکم بڵیی به ڕاستیان بێت؟، زۆری پێ نه‌چوو دیتم که
به‌عزه لایه‌ن و که‌سایه‌تی کوردیش ئه‌م ڕێکه‌وتنامه‌یەییان به‌ر
لێکۆڵینه‌وه دا و زۆریش به‌ر بوونه چه‌پڵه لێدان. ئه‌ویشم هه‌ر پێ
ئاسایی بوو ووتم ئێمه کوردین و فێرین که وا بین! به‌ڵام زۆری نه‌خایاند
که ئۆپوزیسیونی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌ستی کرد به ڕه‌خنه و
کوتان تا ئه‌و کاته من ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌م نه‌خوێندبوه‌وه . ویستم بزانم
چی له‌و ڕێکه‌وتنه‌دا بوونی هه‌یه که ئاوا شڵێژانی دروست کردووه ، بۆیه
ڕێکه‌وتننامه‌که‌م خوێنده‌وه، به‌ڕاستی هیچ شتێکی تازه که له‌وه‌پێش نه‌وترابێت
له‌و ڕێکه‌وتنه‌دا نه‌بوو، هه‌موو ئه‌م شتانه ساڵیانێکه وه‌کو دروشم ده‌گوترێنه‌وه،
به‌ڵام ته‌نها جیاوازێه‌ک که ئه‌م جاره ده‌بینرا ئه‌وه بوو که دوو
حیزبی کوردی هه‌ر ئه‌و شتانه‌ی پێشویان ده‌گوت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان
پێکه‌وه یه‌کده‌نگ ئه‌و شتانه ده‌ڵێنه‌و!!!!. هه‌ستم کرد که هه‌وێنی
بیرۆکه‌ی ئه‌م چنگ و ددان پیشان دانه هه‌ر ئه‌و هه‌وێن و هێزه‌یه که ٣٣
ساڵ له‌مه‌و به‌ر هێزی ئه‌رته‌ش و سوپای پاسدارانی بۆ کوردستان ڕه‌وانه
کرد و بۆ ساتێک بیرم له‌وه کرده‌وه که ئه‌گه‌ر ئێستا له ئێران‌دا
بوینایه و ئه‌م شتانه له‌وێ ڕووی بدایه و ئه‌م ئوپوزیسیونه ئێرانیه""
ئازاد و دیمکراسی خوازه"" له سه‌ر کار بوایه چی ڕووی ئه‌دا؟؟
من هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵیمه‌وه حه‌زم له جیهانێک بووه که به وشه‌کان
ئاسۆ ڕووناکه‌کانی بکێشمه‌وه و هیوا کە‌نماوییه‌کانی بپێچم له چوارچێوه‌ی
ئاڵتوونی زه‌رده‌خه‌نده‌ی ووشه‌کان و بروسکه‌ی ژیان بۆ دڵه بێ‌هیواکان
ئه‌گه‌ر حه‌تا له جیهانی واقعیشدا بوونیان نه‌بێت، بۆ پشوودانی ڕۆحه
مانده‌کان، هه‌وێنی خه‌ونه‌کانی پێ بڕازێنمه‌وه و گوڵه گه‌نمێک ده‌م
به بزه پڕ ره‌نگ و توخ بکێشم که چلۆن به‌ره‌و خۆره‌تاو هه‌ڵچووه تا بۆ
کاتی دروێنه سفره‌ی ماڵی وه‌رزێڕێکی پێ بڕازێته‌وه و، له ئاسۆی خه‌یاڵمدا
به په‌لکه زێڕینه‌ی بارانی دوای ووشکه‌ساڵی پردێک هه‌ڵبه‌ستم بۆ په‌ڕینه‌وه
له قه‌یرانه‌کان و پێم وا بووه که من سیاسی نییم، به‌ڵام ده‌بێنم که هه‌ر
چه‌نێکیش من، یان ئێمه خۆمان له سیاسه‌ت لاده‌ین ناتوایین، ئێمه هه‌ر
له‌و کاته‌وه که منداڵێکی کورد له دایک بووین سیاسی بوین، له‌و کاته‌وه
که جارێکه خوێندنه‌وه‌م نه‌ده‌زانی و ته‌لیسێک کتیبیان به شانمدا ئه‌دا
بۆ ڕاگواستن، له‌و کاته‌ی که ئه‌منیه‌تی سیاسی به هۆی بوونی من، به هۆی
بوونی ئێمه ده‌که‌وته مه‌ترسی، ئه‌و کاته‌ی که ئه‌و ژنه فارسه لێی ده‌پرسیم
چرا کردها میخوا‌ن جدا بشن و... ئه‌و کاته‌ی که ئه‌و ژنه فارسه که به
ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵانه بوو و هیچ ئاگا و زانیاریێکی له سه‌ر میژوو و
ڕابردووی شه‌ری کوردستان و ڕژیم نه‌بوو به منی ده‌ووت '' میدونی من
اێلا مشکلی با این ندارم که تو کرد هستی؟؟!!!
پێوست ناکات ئه‌ندامی حیزبێک بیت تا سیاسی بیت، من سیاسیم به هۆی ئه‌وه‌ی
که به بیرم دێت سیاسه‌تی حیزبه‌کان له قوناغه‌کانی ژیانمدا ده‌وری
داناوه به بیرم دێت که دوای کوژرانی ماموستا سمایلی هه‌مزه‌ی له شه‌ڕی
براکوژیدا که یه‌کێک له باشترین ماموستاکانم بوو ، شه‌وانێکی دوور و
درێژ به دزیه‌وه ده‌گریام و ئێستاش دیمه‌نی دایکی مامۆستا سمایلم له
بیر ناچێت که هاواری ئه‌کرد و ڕووی ئه‌کرده ئه‌و دایکانه‌ی که ڕۆڵه‌کانیان
ئیعدام کرابوو و کاک سمایلی ده‌لاوانده‌وه و ده‌یگوت:"" ئاگرم تێ به‌ر
بووه بریا سمایلی منیش ئیعدام بکرایه، ڕۆڵه خۆ تۆ له ده‌ست کۆماری
ئیسلامی‌دا نه‌جاتت ببوو... "" ئێمه سیاسین له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بیره‌وه‌ریه
تاڵانه وه‌ک په‌ره‌سیلکه‌ێکی بریندار له سوچێکی خه‌یاڵدا خۆی حه‌شار
داوه و هه‌ر چه‌ند جارێک به بینینی دیمه‌نێک سنووری خه‌یاڵ تێده‌په‌ڕێنی
و پاشان به ئازاره‌و له ناو ئاسۆی خه‌ونه‌کاندا هێلانه ده‌گرێت، له به‌ر
ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه که ئه‌درێت و ته‌واوی ئه‌و شه‌ڕانه که
ساز ئه‌کرێت و ئه‌و ڕێکه‌وتنانه که ده‌کرێت ئه‌و کرده‌وانه که حیزبه‌کان
و ده‌وڵه‌ته‌کان و ئوپوزیسیون و ... ده‌یکات له سه‌ر ژیانی ئێمه ڕاسته‌خۆ
ده‌ور داده‌نێت.
ئه‌و دانوسانه‌ی که ئه‌مڕۆکه به ناوی پاراستنی جوگرافیای پشیله‌ی مه‌زنی
ئێران ده‌کرێت و ساڵیانێکی درێژخایه‌نه هێڵێکی سووری وه‌ک بازنه‌ی
پۆڵایی به ده‌وری ئه‌م باسه‌دا دروست کردووه که سنوورشکاندنی ئه‌م هێڵه
مرۆڤ ده‌خاته به‌ر ده‌می لێپرسینه‌وه و ته‌نانه‌ت وا ڕەگ و پۆی لەناو
داب‌و نەریت و هەڵسوکەوتی کۆمەڵگای ئێرانی و ئەو شتانەی کە داکۆکی دەکەن
داکوتاوه، بۆتە چەمکی چەسپاو و لەمەودای زەمەنێکی درێژخایەن له داوێنی
هه‌ڵس و که‌وتی کومه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای ئێران که‌ش و هه‌وای باڵاده‌ست
و ژێر ده‌سته بوونی دروست کردوه، که گرینگ نیه له کو‌ی جوگرافیادا ڕاوه‌ستاوین
ته‌نانه‌ت له زمانی ئاسایی گفتوگۆ و قسه کردنی فارسه‌کاند بێ ئه‌وه
ئاماژه‌ی پرسیاری له به‌رده‌م دابنرێت ئاسایی به کار ده‌هێندرێ و، وه‌ها
چه‌که‌ری داکوتاوه و چه‌قی به‌ستووه که به چکۆله‌ترین جوڵه و ووشه ئه‌م
برینه ده‌م ده‌کاته‌وه. ئه‌م باسه ته‌نها هێزه سیاسیه‌کان ناگرێته‌وه
به‌ڵکو پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆشی به ئێمه‌وه وه‌ک میلله‌تی کورد هه‌یه.
بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تییکان، ئابووری و
سیاسیه‌کان ده‌بێ ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا قۆڵ هه‌ڵماڵن. ئه‌م
کێشه‌یه یه‌کێک له‌و کێشانه‌یه که ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای ئێمه
به ژن و پیاو ده‌گرێته‌وه و شتێک نیه که ته‌نها ئه‌رکی سه‌ر شانی
حیزبه‌کان بێت جا لێره‌دا پێویستیه‌کانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ
ئه‌م بارودۆخه تیشک ده‌خاته سه‌ر گرینگی ڕۆڵی ژنان و پیاوانی
ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا بۆ پێکهێنانی که‌ره‌سه‌ی پێوست، بۆ به‌شداری له
پێکهێنانی که‌ش و هه‌واێیکی گونجاو بۆ به باس کێشانی ئه‌م باسه گرینگه
که ساڵانێکی زۆره له په‌راوێزدا باس ده‌کرێت. پێوسته به‌شدار بین و هه‌وڵ
بده‌ین پردێک هه‌ڵبه‌ستین بۆ هات‌و چوی ووت و وێژه‌کان.
_________________________________
*
ده‌قی ڕێکه‌وتننامه‌که:
http://www.asoyroj.com/farsi/detail.aspx?=hewal&jmara=798&Jor=1#.UDTfLSpd35E.facebook
|