![]()
| 
			 ١٥\١١\٢٠١١ بوومەلەرزەکەی وان گرنگتره یان بەرژەوەندییە سیاسییەکانی تورکیا؟! 
			
			 
 لە ساتەوەختێکدا کە بوومەلەرزەیەکی ھەژێنەر داروپەردووی چەند ناوچەیەکی تورکیای وێران کردووە و لێقەوماوانی ئەو ناوچانە، جگە لە دەرد و ئازارەکان و کاولکارییەکانی بوومەلەرزەکە، خەریکە بەرەو رووی ئازاری سەرما و سۆڵەش دەبنەوە، ھێزە سەربازییەکانی تورکیای فاشیی ناتوانن بۆ چرکەساتێک بەرژەوەندییە سیاسییە نامرۆڤانەکانیان لە بیر بکەن و گیفەی فڕۆکەکانیان بوەستێنن. 
 دیارە لای وڵاتانی فاشیستی وەکو تورکیا گیان و ماڵی ھاووڵاتییانی خۆشیان بە لاوە گرینگ نییە و گرینگ بەدەستھێنانی ئامانجێکی ساتەوەختییە، تەنانەت ئەگەر ئەو ئامانجەش ناڕەوا بێ. 
 دەبێ ئەو ویژدانە لە کوێ نوستبێ کە دیمەنە دڵتەزێنەکانی وان و ناوچەکانی تری تورکیا ببینێ و ھەنبانەیەکی ڕازێنراو بە دیمۆکراسیەت و ئاشتیی و دادپەروەریی دابێتە بن باڵی و وشەی بریقەداریشی تێ ئاخنیبێ و لە ھەمان کاتیشدا بیر لە بۆردمانی ناوچەیەکی تر بکاتەوە و کارەساتێکی تری مرۆیی بخولقێنێ؟!! 
 
 
 
  |