بوونى
مانۆری سەربازیی و چاوسوورکردنەوە، هەڵبژاردنێکى زڕ دیموکراسى
دەخولقێنێت؟

شەماڵ غەریب
پێ دەچێ (25) تەموز زۆرترین دەنگدەر ڕووبکاتە سندوقى دەنگدان دیارە
ئێستا نەک لە دەزگا حیزبیەکان بەڵکو لەگشت دەزگا حکومى و ناحکومى و
کوچەو کۆڵان و بازارو ماڵدا گەر یەکەم وتە باسى هەڵبژاردن نەبێ ئەوا
لە100% دووەم وتە باسى کۆتایى ئەم 45 رۆژەیە، سەیر لەوەدایە میلەت
وابەدیقەت چاودێرى ئەم کابوسە دەکەن حەماسەتێکى شاعیرانەیان هەیە بۆ
ئەم مانگە هەنگوینیانە، ئەگەر تائێستا میلەت گوێى بە هەواڵ و
چاوپێکەوتنە سیاسیەکان نەگرتبێ ئەوا ئێستا بۆتە بەرنامەى هەمیشەیى.
میللەت لەچاوەروانى بێ ئەندازە دایە خوازیارە پەیجێکى سپى هەڵدرێتەوە
پشکى شێرى بەرکەێت، بەهەموو پێودانگێک جەماوەر ئامانجى قایم بونى پێگەى
حکومەتە بەسەر حیزب دا. بەدڵنیایەوە هەریەکە لەم یەک دوو مانگە بۆ
میلەت زۆر حەساسە بریارى کۆتایى لەسەر چ وانەیەک بدات. زۆر نزیکە پێش
هەڵبژاردن یا دواى یەکلایکردنەوەى دەنگەکان مانۆرى سەربازى بەرۆکى
وەزعەکە بگرێت خۆ گەر لەپێش هەڵبژاردن بروانینە دەرئەنجام و جموجۆڵى
جەماوەر لە سێبەرى هەر کیانێک مومکین نییه شادەمارەکان مامهڵه
لهگهڵ خوێنى تازە بکات، خەریکە وەک کەلتورێکى زڕ دیموکراسیانە
مرۆڤەکان ببنە چەند بەشێکەوە ئەوەى فڵانە کۆشکى بەدڵ نیە دەرگا بۆى
کراوەیە لێرەدا وادەردەکەوێت هەر کهسێک سەربەخۆى نییه با خەریکى
میوزیک ژەنین بێت ئەوەى فێرى بازدان بووە بێبهشه لەخوانى سفرەکە یا
ئاگاى لە زمانى بێت.مانۆر بەو مانای سەربازى نا بەڵکو پەلامارى دەروونى
سیاسى ئابوورى ناوچهیی میدیایی تاد..رەنگە ئەوەى لەو دۆخەدا بەر ئەو
بەرداشەبکەوێت دۆزهخ بۆ گەدەى دادەگیرسێت.
حەملەى ترس و بێ دەنگى و متبونى جەماوەر لەئاست یەکلایکردنەوەى ئینتیما
جوزئێکە هیچ شەخێێک باوەرى بە مەرەکەبى پەنجەکانى نەماوە لەپێناو گەدەی
بەڵام ئەو دەنگانەى کۆنکرێتین دەنگگەلێکن کە ناتوانن پێناسەى حیزب و
هەڵبژاردن بکەن، هاوڵاتیان هێندە هیلاکیان پێوە دیارە کەس سیقە بە کەس
بەحیزب بەحکومەت بە ... نەماوە. ئێستاش شکیان لەئاشکرابونى دەنگەکان و
گشت خیتابە کاتیەکانیان هەیە وەلێ هەناسەیەکیش هەیە وادەکات هاوڵاتیان
مێژووى دەنگى خۆیان بسەلمێنن.
ئایا ئەو مانۆرە لەقەڵاکانەوە دەست پێ دەکات ؟ ئەمە بۆخۆى وەڵامى
سەرسام جێ دێلێت چونکە ئەگەرەکان پرسى خەتەر بەگوێى ئەو بەپرسانەدا
ئەچرپێنێ کە تائێستا کورسى نزمیان لەژێر خۆیاندا نەبینیوە. رەوینەوەى
ئەم ترسەش هەر لەدەستى خۆیان دایە.
دوو دەیە دوو قەڵا سێبەریان بەسەر هەرێم کشابوو من لەم باسەدا خۆم
ناکەمە شەریکەبەشى هیچ لایەک، دەسەڵاتى لوتکەى دوو قەڵاکە وایان بەگوێى
میلەت دەچرپاند یەک قەڵایای یەکگرتویان بنیادناوە وەمن دەڵێم لەژێر
رکێفى ئەم دوو قەڵایە توانراوە کارى باش بکرێت عەجەب پاشاکانى ئەم دوو
قەڵایە تا 2009 لە لوتکەى قەڵاکانەوە هیچ قەڵایەکى تریان نەدەبینى،
منیش بەم وتەیە دەڵێم راستە، خەیاڵ ئاسودەیى ئەم دوو قەڵایەو
یەگکرتنەوەى دەزگاکان بەسستى دیاربوو لەو دۆخەدا قەڵاى تر بەدیار نەبوو.
بەڵام فراوانبونى چەمکى دیموکراسى فرەحیزبى ......فاکتەربوو بۆ
بەرزبونەوەى چەند قەڵایەکى تر لەو جەستانە.
بەڵام پەیامى شاى ئەم قەڵا تازانە کۆمەڵێ ماتریاڵى نەبینراویان
بەدەستەوەیە دەیانەوەێت بەمیلەتى بناسێنن دەستى میلەت لەئاست قبوڵکردنى
یەک لیست لەناو گشت حیزبەکان گۆناکات هەمویان دەستیان خستۆتە پشت خۆیان
و دەمیان دوریوەتەوە تا سەر سندوقەکان.
Shamal.Gharib@yahoo.com
|