په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٦\٢٠١٥

کورتە چیڕۆک:

بورج.

سەباح تاھیر     


لە سەر شۆستە دانیشتبوو، ئارەقە تک تک بە نێوچەوان و لاملی دەھاتنە خوار، جار جار ھاواری دەکرد ''پێڵاوەکەت تازە بکەوە بە ھەزار دینار''..


رۆژنامەیەکی کۆنی لە دەستدا بوو زۆر بە وردیی سەیری دەکرد، زۆر دڵتەنگ بووم کە منداڵێک یان راستییەکەی ھەرزەیەک بەم تەمەنە و بەم حاڵە ببینم، بەڵام خۆشحاڵ بووم کە ببینم خولیای خوێندنەوەی رۆژنامەی ھەبێ..


لێم پرسی: ئەوە چی لەم رۆژنامەیە سەرنجی راکێشاوی وا لێی وردبوویتەوە؟
سە ری بەرزکردەوە و گوتی:
مامۆستا.. بورجەکان (کەڵو).
گوتم: جا بڕوات پێیەتی؟
گوتی: نەخێر.. جگە لەوەش رۆژنامەکە کۆنە و لای ئەم ئوتووچییە ھەڵمگرتۆتەوە...
گوتم: ئەی کەواتە بۆچی سەیری دەکەی کە کۆنە؟
گوتی: ئەی چی بکەم منیش کوڕی بەرپرسێک یان بازرگانێک بوومایە، ئەچووم سەیری (بورجی خەلیفە)م دەکرد نەک بورجی جادووی رۆژنامەکان...


چەندی کردم یەک وشەی ترم بۆ نەگوترا، دڵم پڕ بوو، ئەویش چاوەکانی دەبریسکانەوە...

 

ماڵپه‌ڕی سەباح تاهیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک