۴\٥\٢٠١٠ بورقه و نیقاب له سایه‌ی دیموکراسییه‌تی ئه‌وروپادا.
ئه‌مڕۆ به‌لژیک بووه‌ته ناوه‌ندی باس له‌سه‌ر نیقاب( په‌چه) و بورقه، که دوو هێمای ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان و سه‌له‌فی و گروپه جیهادییه‌کانن، وابڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا پڕۆژه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی په‌چه و بورقه له په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌دا په‌سه‌ند بکرێت، به پێی ناوه‌ڕۆکی پڕۆژه‌یاساکه سزایه‌کی 15- 25 ئیرۆیی تا 7 ڕۆژ زیندان به‌سه‌ر پۆشته‌ی ئه‌و جۆره حیجابه ئه‌سه‌پێنرێت. به پێی هه‌واڵێکی(SvD) که ڕۆژنامه‌یه‌کی سوێدییه، (ڕۆژی 29 ئه‌پریلی 2010) هۆڵه‌ندا و دانیمارک و به‌ریتانیایش به‌رنامه‌ی خستنه به‌ر گفتوگۆی ئه‌م کێشه‌یه‌یان داڕشتووه.
له سوێدیش گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م جۆره حیجابه ناوه ناوه دێته ناو مێدیاکان و سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌کان، له قوتابخانه‌کاندا به‌وه پێناسه ده‌کرێت که له‌مپه‌ر ئه‌خاته به‌رده‌م پڕۆسه‌ی فێرکردن، چونکه زمانی جه‌سته و ده‌م و چاو بۆ فێرکردنی منداڵ کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه، گه‌ر ئه‌م زمانه بشاردرێته‌وه و نه‌بینراوبێت ئه‌وا که‌موکوڕی ئه‌خاته به‌رده‌م پڕۆسه‌ی فێرکردن و له‌وانه‌یشه زیان پێ بگه‌یه‌نێت، بێجگه له‌مه به پێی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کێک له قوتابخانه‌کانی باشووری سوێد که له دیباتێکدا گوتی: من ئه‌مه‌وێت ئه‌و که‌سه ببینم که دێت له قوتابخانه‌که‌مدا کار ده‌کات، به‌و نیقابه‌وه من ناتوانم ئه‌و که‌سه بناسم چونکه نایبینم و نازانم کێیه!!.
له ناو گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کاندا شێوازی جۆراوجۆری حیجاب هه‌یه، ساده‌ترینیان ئه‌و حیجابه‌یه که له کوردستان و عێڕاقدا له سایه‌ی بارودۆخیکی ناله‌باری سیاسی و فراوانی ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌ب له کۆتایی ساڵه‌کانی هه‌شتاوه و پاشتر له پاش پڕۆسه‌ی ئازادی ناوچه‌که به گشتی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا بڵاوبووه‌وه.
نیقاب (په‌چه) جۆرێکی دیکه‌ی حیجابه که ده‌م و چاو و جه‌سته‌ی ژن داده‌پۆشێت، ته‌نها چاو به‌ده‌ره‌وه ده‌بێت، ئه‌م په‌چه‌یه له سعودیه و وڵاتانی که‌نداو و سوریه و لوبنان و تورکیا ژنی له ژێردا ئه‌شاردرێته‌وه. مودێلێکی دیکه‌ی حیجاب بورکه( بورقه)یه که له ئه‌فغانستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی تاڵه‌بانه‌کان به‌سه‌ر ژناندا سه‌پێندرا. بورکه جه‌سته‌ی ژن به عه‌بایه‌کی ئه‌ستوور دائه‌پۆشێت و ته‌نها به‌رچاو به په‌رده‌یه‌کی تۆڕی ئه‌گیرێت، ژنی مرۆڤ له پشت ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه ئه‌ڕوانێته دنیا.
سارکۆزی وتی" ژن خاوه‌ن ناسنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و زۆر ئاسته‌مه قبوڵ بکه‌ین که به‌و تۆڕه کۆیله بکرێت، ئه‌مه دژ به ده‌ستووری کۆماری فه‌ره‌نسایه و له‌گه‌ڵ ژیانی شارستانی فه‌ره‌نسا ناگونجێت".
گواستنه‌وه‌ی کولتوری ئیسلامی سیاسی، به‌تایبه‌تیش
گروپه جیهادییه توندڕه‌وه‌کان و سه‌له‌فییه‌کان نیگه‌رانییه‌کی زۆری
له ناوه‌نده ڕۆشنفکر و سیاسییه‌کانی ئه‌وروپا دروستکردووه، به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی
ڕاسته‌وخۆی ئه‌زانن له‌سه‌ر ئه‌و که‌شه ئازادی و دیموکراسییه‌ی که
ده‌یان ساڵ خه‌باتیان بۆ جێگرتنی کردووه و قوربانی زۆریان له
پێناویدا داوه. ئه‌م گروپانه له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا و به‌تایبه‌تیش
له دوای ڕووداوه‌کانی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوانتر
له پێشوو مه‌نزڵیان به‌ره‌و ئه‌م ده‌ڤه‌ره گواسته‌وه. به
سوئیستیفاده‌کردن له دیموکراسییه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا و سوودوه‌رگرتن
له ئابووری ئه‌م وڵاتانه به‌رده‌وامیان به چالاکییه جیهادییه‌کانیان
دا، له ڕێگه‌ی مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی قورئانه‌وه که‌وتنه بڵاوکردنه‌وه‌ی
کو‌لتوور و ئیدیۆلۆژیه‌که‌یان. هه‌ر له سوێددا چه‌ندین بنکه‌یان هه‌یه
و ته‌نانه‌ت ئۆرگانسیۆنی فه‌رمیان هه‌یه که سوود له ئابووری ئه‌م
وڵاتانه وه‌رئه‌گرن و یارمه‌تی گروپه جیهادییه‌کان ئه‌ده‌ن و له‌ولایشه‌وه
ڕه‌خنه له ئازادییه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌گرن و به وڵاتانی فه‌حش و فاسق
و مولحید ناوزه‌دیان ئه‌که‌ن.
|