٨\٧\٢٠١٢
باغێک لە
زەڕنەقووت.

بێستوون مینە
باغێک له
زەڕنەقووت پێگه‌ییوه
ئێمه‌ش له‌وێداین..
باغێک له زه‌ڕنه‌قووت پێگهﯾـ...یوه
داره‌کانی گه‌ڵا ناگرن
به‌ریان نییه
ره‌گی درێژیان هه‌یه
چ په‌نهانییه‌که.
*
* *
هه‌رچی بوونه‌وه‌ره هاتوون
مرۆڤیش
چۆله‌که‌کان
شاعیرێک له نوێژی به‌یانییه‌وه
به‌رده‌م باغه‌که
پڕه له ئۆتۆمبێلی گه‌وره
مشته له سندووق
وه‌رزی رنینی زه‌رنه‌قووته‌یه.
*
* *
ده‌نگی باغه‌وانه مردووه‌که دێ
بانگی خه‌ڵک ده‌کات!
ده‌رگه‌ی باغه‌که‌ی کردۆته‌وه
چ ده‌رگایێ!
گه‌وره‌تر له ده‌روازه‌ی شارێک،
ئۆی داره‌کان چه‌ند به‌رزن
مرۆڤه‌کان ده‌ستیان کرد
به کڕنۆش بردن
باغێکی تاریک.. سامناکتر
له شه‌یتان.
*
* *
له تروسکاییه‌ک باوکمان دیاره
خه‌ریکی موتوریه‌کردنی داره‌کانه
وه‌ستایه.
*
* *
شاعیر.. ئێره باغی ئیره‌م نییه!
خۆی بیرچۆته‌وه و
ده‌ستی راستی له‌سه‌ر دڵی
چه‌پی داناوه
منداڵه‌کان چه‌ند بوێرن
هاتوون
کۆشیان پڕه
ده‌ستیان پڕه
ده‌مییان پڕه
خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی پاشه‌رۆکی زه‌ڕنه‌قووته
وه‌شێنراوه‌کانن.
*
* *
ئه‌م باغه لێوانه له مردن
تا تێنوێتیی خه‌ڵکه‌که بشکێنێ
چۆله‌که‌کان
بوونه‌وه‌ره‌کان
هه‌ر زوو پووکانه‌وه له تێنوێتییان.
*
* *
ده‌مه‌و ئێواره‌یه
کاتی چوونه‌ده‌ره،
ئه‌سه‌ف
باغه‌وانه‌که مردووه
ده‌رگای باغه‌که ناکرێته‌وه
ئێمه‌ش له‌وێداین
له‌و کاته‌وه ئه‌وێ
بۆ ئێمه ئێره‌یه
ئه‌وێ ده‌سگیرانی ژیانمانه
ئه‌وێ نیشتیمانه
نیشتیمانێک پڕه له نۆته‌کانی ئاوازێکی برسی
دێره شیعرێکی تاریک
له زمانێکی پیرۆزی دڕ
ئاوێزانه له کڕنۆش.
bestunmina@yahoo.com
|