چاک له سوێد فرۆکه‌ی هه‌ڵسان به‌هه‌زاران بالۆنی هه‌ڵدا و چه‌ندین سیاسه‌تمه‌داری سوێدی له‌یادی هه‌له‌بجه‌دا به‌شدار پێ‌کرد.
له بیسته‌مین ساڵیادی تاوانى هه‌ڵه‌بجه‌دا ناوه‌ندی چاک به‌هاوکاری ( ڕێکخراوی ومه‌ن ئاید و تۆڕی خوێندکارو لاوانی کورد له سوێد ) میتینگێکیان له‌سه‌نته‌ری شار ئه‌نجام دا به ئاماده بوونى زياتر له 500 دؤست و كوردستانى , که هه‌رلایه‌نه به‌ته‌نیا و به‌کۆ کار‌و چالاکی خۆیان ئه‌نجامدا ، تۆرێ خوێندکارو لاوانی کورد پیشانگایه‌کی وێنه‌ی تاوانه‌کانی هه‌له‌بجه‌یان کرده‌وه ، ڕۆژنامه‌نووس کوردۆ باکسی 5000 مۆمی بۆ ڕیزگرتنی قوربانیانی کیمیاباران بۆ سه‌نته‌ری شار هێناو کوردان وسویدیه‌کان مۆمه‌کانیان داگیرساند ، ناوه‌ندی چاکیش ، له‌کاتژمێر 12.20 چرکه‌دا ، درێژیی دروشمی فڕۆکه‌که 50مه‌ترو به‌رزایی 600 مه‌تر بوو ، به دروشمی( نه‌خێر بۆ هه‌له‌بجه‌یه‌کی تر ،نا بۆ کۆمه‌لکوژیه‌کی تری خه‌لکی کوردستان ) بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر له ئاسمانی ستۆکهۆلم سورانده‌وه ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش کۆمیته‌ی چاک له سوێد و له‌سه‌نته‌ری شار ، به‌هه‌زاران بالۆنی ره‌شی نه‌خشاند بوو ، دواتر له‌لایه‌ن یه‌کێک له بریندارانی هه‌له‌بجه (فه‌لاح ڕه‌شید ) و سه‌رۆکی حزبه سوێديیه‌کان و کۆمه‌ڵیک ڕه‌وه‌ندی کورد بۆ ئاسمانی شار هه‌لدرا . شایه‌نی باسه ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره له یادی هه‌له‌بجه دا سێ سه‌رۆکی پارتی سه‌ره‌کی سوێدی سۆسیال دیموکراتی سویدی (مونا ساهلین ) پارتی چه‌پ (لارش ئۆهلێ) ،پارتی ژینگه (ماریا وێته‌ر ستراند ) ئاماده ببن ويراى وه‌زیری كاری سویدی ( سڤین ئوتوو لیتورین) . سه‌رۆکی سۆسیال دیموکرات که گه‌وره‌ترین پارتی سويدیيه ، له وته‌یکدا بۆ که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن وتی : کورد له سوید شوێنیان دیاره و شایسته‌ی ئه‌وه‌ن سه‌رکرده‌کانی سوێدی بۆیاده‌کانیان بێت ، لارش ئوهلێش داخوازی سالی 2006 ی له به ناساندنی رۆژی هه‌له‌بجه دژ به چه‌کی کۆمه‌لکوژی له‌جیهاندا دوباره کرده‌وه . شایه‌نی باسه سه‌رباری هاتنی 3سه‌رۆک پارتی سه‌ره‌کی سویدی , چه‌ندین که‌نالی ئاسمانی و رۆژنامه‌گه‌ری سویدی ئاماده‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه بوون هه‌ریه‌ک له که‌نالی 1،2،4 له تێکست تێ‌ڤی ئاماژه‌یان پێ کرد ، سه ربارى ئاژانسی ده‌نگ و باسی سوێدی و ڕۆژنامه‌ی SVD ,DN .METR.
http://www.metro.se/se/article/tt/2008/03/16/halabja/index.xml http://www.dn.se/DNet/jsp/polopoly.jsp?d=1298&a=752592 http://www.svd.se/stockholm/nyheter/artikel_981819.svd
http://www.tt.se/demo/fulltext.asp?rubuno=20080315:TTR:9743
ناوه‌ندى چاك
|